جوونگکوک : ئەو کەسەی دێتە ئەو یاریە ناڕواتە دەرەوە تەنیا بە مردن ئەڕواتە دەرەوە!"بە ساردی ووتم و ڕۆیشتمە دەرەوه"

END POV.....











NICOLE POV :

دووبارە زەنگە نەفرەتیەکە لێدراوە هەموومانی ڕاچەڵەکاند
بەهێواشی سەرم بەرز کردەوە بەنزیکی دانیشتم لەسەر پێدەکە بەهێواشی ملم تەقاند.
کچەکانی تریش هەڵستانەوە ڕۆیشتن بۆ ڕیزی دەستشۆرەکە منیش پێداویستیەکانم هێنا بۆئەوەی بڕۆم بینیم ئون جو بەداماوی سەیرم ئەکات

گرینگیم پێنەدا منیش ڕۆیشتمە ڕیزەکەوە ، باشە خۆی لە سەرەتادا نەدەبایە ئەو کارەی کردبا بەڕاستی زۆر توڕە بووم کاتێک زانیم ئەو دووانە لەگەڵ یەک بوونە.

ڕۆیشتمە ڕیزەکە سەیرم کرد نایۆن زۆر حاڵی باش دیارنەبوو بەگومانەوە لێم ڕووانی.

نیڪۆڵ : چیبووە کچێ؟"بە خەمەوە ووتم ترسام نەخۆش بێت"

کارینا : هیچ شتێکی نییە خەمت نەبێت تەنیا ئەمڕۆ ڕۆژیتی ئیتر!"بە ئاسایی ووتی منیش زوو تێگەیشتم"

دوورکەوتمەوە چوومە پشتەوەی ڕیزەکە ئون جو هات لە پشتم وەستا گرینگیم بە ئەو نەدا.

ئون جو : نیڪۆڵ؟"بە هێواشی بانگی کردم"

نیڪۆڵ : فەرموو ؟"بە شێوازێک ووتم وەک ئەوەی نەیناسم"

ئون جو : تکایە داوای-------"نەمهێشت قسەکەی تەواو بکات"

نیڪۆڵ : بێدەنگ بە!"بە جددی ووتم و ڕووم سوڕاندەوە"

من مەبەستم ئەوە بوو بێدەنگ بێت تاوەکو ئەو کچانەی لێرەن گوێیان لەو ڕووداوە نەبێت کە ڕوویداوە ، بەڵام ئەو هەڵە تێگەیشت.

دەرگا گەورەکە کرایەوە سەیرم کرد ئەو کوڕە بوو ئەوەی لەگەڵ ئون جو خەوت لەگەڵ چەندین پاسەوان ، یەکەم شت سەیری ئون جو'ی کرد

ئاعـ فەڪ دووبارە دەیەوێت ئەو فریوو بدات.
پاسەوانەکان بانگیان کردین بە مەبەستی ئەوەی ڕیز بین.

نیڪۆڵ : بەڵام هێشتا ڕووخسارمان نەشۆردوە!"بە بۆڵەوە ووتم"

پاسەوان : ئەتوانی دوای یاریکردن ئەوکات ڕووخسارت بشۆری!"بە گاڵتەوە ووتی"

نیڪۆڵ : هێشتا چاوەکانم نەبۆتەوە چۆن ئەتوانم بە چاو کراوەیی یاری بکەم!"بە توڕەیی ووتم ئون جو قۆڵی گرتم"

ئون جو : پێویست ناکات ئاوا هاواربکەیت!"بە نزمی ووتی منیش بە توندی قۆڵیم لە قۆڵی دەرهێنا"

بەناچاری بەرێکی ڕیز بووین ، بینیم ئون جو تەنها سەرنجی لەسەر ئەو بوو(جیمین) ئەویش بەهەمان شێوە.

جیمین : ئەمڕۆ یاریەکی کەمێک بەچێژ و خۆش دەکەین!"بە زەردەخەنەوە ووتی"

جیمین : یاریەکەی ئەمڕۆمان کەمێک نزیکە لەو یاریەی ئەو ڕۆژە کردمان هی دۆزینەوە ئەڵماسەکە!

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now