END POV.....


NO ONE POV :

لە بێبەختی نایۆن کچێک وەک ئەو چوویە ژووری جل شۆرەکان وە کاتێک ئەو کچە لە هەوڵی ئەوەدا بووە خۆی بشارێتەوە دەنگێکی لێ دەرچووە پاسەوانێک بەخێرایی ڕۆیشتۆتە ژووری جل شۆرەکە
کاتێک ئەو کچەی بینیوە بەبێ هیچ شتێک تەقەی لێکرد.

نایۆن توند دەمی خۆی گرت بۆ ئەوەی هیچ دەنگێکی لێوە دەرنەچێت.
پاسەوانەکە شوێنەکەی ئەگەڕا نایۆن زۆر خراپ هەناسەی گرتبوو نەیدەویست دەنگی هیچ شتێکی بێت.

وە فرمێسک ئەهاتە خوارەوە لە چاوەکانی زۆر ئەترسا ، بەڵام خۆشبەختانە پاسەوانەکە هیچی نەدۆزیەوە وە لاشەی ئەو کچەی هەڵگرت و ڕۆیشت.

نایۆن نازانێت دڵخۆش بێت بۆئەوەی کە ڕزگاری بووە یان دڵتەنگ بۆ ئەو کچە!

کاتی یاریەکە تەنها دە خولەک ماوە ئەگەر ئەوانەی لەو ماوەیە نەدۆزرانەوه ئەوە ئەبنە براوە.
وە ئەوانی تریش بە پێچەوانەوە،

...

زەنگە گەورەکە لێدرا یاریەکەش کۆتایی هات ، ئێستا بە نزیکی کاتژمێر 2:40 شەوە.
وە هەموو ئەو کچانەی خۆیان شاردۆتەوە ئەبێت بێنە هۆڵەکە بە ڕیز بوەستن چونکە یاریی کۆتایی هات.
ئێستا لەو 400 کچە تەنها 300 کچ ماون.
نایۆن و چایۆنگ و نیڪۆڵ و کارینا کاتێک هاتنە هۆڵەکە یەکتریان بینی باوەشیان لێکدا سوپاسگوزارن کە هیچیان لێنەهاتووە.

تەنها نارا نەبێت کە هیچ کەسێک نازانێت چی لێ بەسەر هاتووە.
هەموو کچەکان بە ڕیز وەستاون مافیا قۆزەکە هاتە بەرامبەریان.

جوونگکوک : ئافەرین کارێکی زۆر باشتان کرد ، ئەمجارە زۆر کەس نەمردن ، بەڕاستی ئێوە کچی زۆر زیرەکن!"بە زەردەخەنەوە ووتی دووبارە دڵی ئەو کچەی بەرامبەری تواندەوە"

چایۆنگ : بۆستن ، کچینە کوا ئون جو و نارا؟"بە نزمی لە کچەکانی پرسی"

کارینا : من نازانم ئەوانم لە هیچ شوێنێک نەبینیوه!

نایۆن : منیش هەروا!

نیڪۆڵ بەبێ بیرکردنەوە ڕۆیشتە دەرەوە لە ڕیزەکە چووە بەرامبەر جوونگکوک .

نیڪۆڵ : بۆچی هاوڕێیەکانم دیارنین؟!"بە دەنگێک ووتی کەمێک نزیک گریان"

جوونگکوک : بۆچی ئاوا خەمباریت؟ ئایا هاوڕێیەکانت زۆر خۆشدەوێت؟!"بە زەردەخەنەیەکی  فریوودەر ووتی"

نیڪۆڵ : پێم ووتیت لەکوێن؟!"بە دەنگێک نزیک هاوار ووتی"

لەگەڵ قسەی نیڪۆڵ نارا دەرچوو لەلایەک کە دوو پاسەوان قۆڵیان گرتبوو چونکە بە جوانی نەدەڕۆیشت
بەڵێ تەقە لە ڕانی کرابوو ، وە تایهیۆنگیش لە پێشیان ئەڕۆیشت.

نیڪۆڵ : نارا !!"بە دەنگی بەرز ووتی ڕایکردە لای کچەکانی تریش "

هەموویان باوەشیان لە نارا دا ، زۆر بەتوندی وەک ئەوەی چەندین ماوەیە بێت باوەشیان لێکنەدابێت.

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now