Episode ~20~

352 76 61
                                    

ئێمە گۆڕاین

لە ژێر چاومان ڕەشی دروستبوو ، بەھۆی ماندووبوونی زۆر و كەم خەوی
ئەبوایە لە چوونە دەرەوەكاندا بە بەردەوامی عەینەكمان لە چاودا بوایە

قژمان زۆر ئەوەری ھەم بەھۆی خەم خواردنەوە ھەمیش بەھۆی ماندوێتی
ئەبوایە مانگی دوو جار بچوینایە سەنتەری تایبەت بە قژ تا ماسكمان بۆ بكەن
بەبێ ڕجیم كێشمان دائەبەزی

زەردەخەنەكانمان ھەمووی ساختە بوو

سووجین باش بوەوە بەڵام لە ڕووی دەروونیەوە ڕووخابوو
ئێمەش وەك ئەو بووین زۆربەی شەوان ئەگریان

ئەبوایە بە دزیەوە پەیوەندیمان بكردایە بە خێزانەكانمانەوە بەڵام ھیچ كات خەمەكانمان بۆ باس نەئەكردن تا دڵتەنگ نەبن
دایك و باوكم بە ڕووخساریانەوە دیاربوو كە بیرم ئەكەن و بێزارن لەم وەزعە بەڵام بە قسە ھیچیان نەئەوت

بیری ئەو كاتانە ئەكەم كە ئایدۆڵ بووم بەڵام تەنھا لە خەیاڵی خۆمدا ، ڕەنگە گەر دووبارە لەدایك ببمەوە چیتر ڕێگە بە خۆم نەدەم خەونێكی لەم شێوەیەم ھەبێت

ئەگەر ئەمزانی ئەم دیوە ناشرینەی ھەیە ھەرگیز سەیری كەیپۆپ ـیشم نەئەكرد

بیرم نەچێت سەبارەت بە دەوڵەمەندی و پارە زۆرەكان
ئەوانە ھیچی موڵكی ئێمە نەبوون

زۆر ھەڵەن ئەگەر پێتان وابێت گشت پارەی ئەو بلیت و كۆنسێرتانە بەتەنھا بۆ ئایدۆڵەكانە

ئێمە بڕێكی زۆر كەمیمان لێوەرەگرت وەك مووچەی مانگانە ، بەڵام كڕینی جل و ئێكسسواراتە گرانبەھاكان لەلایەن كۆمپانیا وە بوو
خەڵكیش وائەزانن ئێمە زۆر دڵخۆشن
ئەو شتانە ھیچ منی دڵ خۆش نەئەكرد
جلی سەیر و نەشیاو تەنانەت ھەندێك كات لەكاتی دانسدا جلی ژێرەوەمان دەرەكەوت یان ئەوەندە تەسك بوون بەشێكی ئەدڕا

جارێكیان یۆنا عەزیەكەی یەك تاڵ بوو كاتێك كە زۆر ئەجووڵا تاڵێكی قرتا و خەریك بوو ئەو لایەی بكەوێ و لەشی دەربكەوێت بەڵام سووپاس بۆ خوا خۆی زوو فریا ی كەوت و گرتی

ھەندێك كات كاری مۆدێلیشمان ئەكرد بۆ ماركە بەناوبانگەكان پارەیەكی خەیاڵیمان لێی وەرەگرت

باشە با واز لەمانە بھێنین

ئەتانەوێت چیرۆكێك ببیستن

من و ئانی ڕۆژێك ڕووبەڕووی یەك بووینەوە
ڕۆژێك كە سووجین و یۆنا ی لێنەبوون

ئانی نھێنییەكی بۆ دركاندم كە بەتەواوی شۆكی كردم
من و تەنانەت ئێوەش واتان ئەزانی ئانی كەسە خراپەكەیە ، وە ھەمووكارێك لەبەر ناوبانگ و پارە ئەكات

بەڵام

بەڵام نا

ئانی لە ئێمە زیاتر قوربانی دابوو ، ئەو بە ئێستاشەوە لە شتانێكی پیس تێوەگلاوە

ئەو ووتی كە یەكەمجار لە پێش ھەموومانەوە گێچەڵی سێكسی پێكراوە
یەكەمجار لەلایەن دوو دانسەرەوە بوو وە زۆر بەپیسی ئازاریان داوە چونكە لە یەك كاتدا ھەردووكیان لەگەڵی بوون

پاشان ویستوویەتی خۆی بكوژێ بەڵام مانیجەر ڕێگەی لێگرتووە ، دواتر ھەڕەشەی لێكردووە كە ئەگەر بە كەسێكی بڵێت ئەوا ھەم لە گرووپەكە دەریئەكات ھەمیش ئەو كلیپانەی ئەوی تێدا ببێ ئەیسڕێتەوە

ئەمە بۆی قورس بوو چونكە ئەویش وەك من خەونی بوونە ئایدۆڵی ھەبووە بۆیە بە ناچاری ڕازی بووە
دواتر چەند جارێكی تر ئەمە دووبارە بووەتەوە ، تەنانەت ئەوكاتانەی كە ئێمە وامان زانیوە بووە بە دەستەڕاستی مانیجەر ئەو لەڕاستیدا وە لەشفرۆشێك مامەڵەی لەگەڵ كراوە

وە پێی ووتم ئەو كاتەی مانیجەر دەستدرێژی كردە سەر من و پلانەكە ھی ئانی بوو ھێشتا لە قازانجی مندا بووە چونكە مانیجەر ویستوویەتی بمباتە ناوچەی سوور كە وەك ئاژەڵ مامەڵە لەگەڵ ئافرەت ئەكەن

( گایز ئەو شوێنە بەڕاستی ھەیە بەڵام زۆر لە ناوەكەی دڵنیا نیم خۆم ئەم ناوەم بۆ دانا)

دواتر ئەو ماوەیەی كە ئانی داڕووخابوو لەبەر كۆمێنتەكان نەبوو بەڵكو لەبەر ئەو ھەموو ناھەقییە بوو كە بەرانبەری كرابوو

ئێمە بەیەك دەستدرێژی وا ڕووخاین ئەی ئەگەر زیاد لەجارێك وامان لێبكرایە

وە ئەوكاتانەی كە بە فیزەوە لەگەڵ ئێمەدا ئەجوڵایەوە تەنھا لەبەرئەوە بووە كە ڕقمان لێی بێت و بە ڕاستییەكە نەزانین ، چونكە گەر ئاشكرا بوایە ئێمەش وەك ئەومان لێئەھات

واتە ئەو خۆی كردە قوربانی لە پێناو پاراستنی ئێمە

بەڕاستی ئەڵێم ئانی بوێرە كە تا ئێستا ئەمەی قبووڵ كردووە

باوەشم پیاكرد و تێر گریایین

ھاوڕێیەتیمان بەھۆی ئەم بێماناییەوە خەریكبوو بە تەواوی تێك بچێت

كاتێك سووجین و یۆنا ش ھاتنەوە بۆ ئەوانیشم باس كرد
وە پێكەوە داوای لێبوردنمان لە ئانی كرد

ئێمە بڕیاری خۆمان دابوو كە كاتی كۆنتراكتەكە تەواو بوو بە ھیچ شێوەیەك تازەی نەكەینەوە

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Where stories live. Discover now