Episode 12

353 73 56
                                    

ـ ڕاستییەكەی من لەگەڵ ..
ـ ئێ ؟!
ـ من لەگەڵ جین یۆنگ بووم
ـ چی ؟
ـ ئێ ئیتر لەگەڵ ئەو بووم بەس با نھێنی بێ
ـ یانی لە دوانیوەڕۆوە تا ئێستا لەگەڵ ئەو بووی ؟
ـ ئێ بەڵێ
ـ باشە چیتان ئەكرد
ـ یانی چی
ـ ئەڵێم چیتان ئەكرد پێكەوە
ـ ھیچ تەنھا پیاسەمان ئەكرد و قسەمان ئەكرد
ـ ئانی ئەزانیت خەریكە بێتامی ئەكەیت ئێمە ھاوڕێی نزیكی یەكترین ئێستا تێناگەم چۆن ئەتوانی وا بە ئاسانی درۆم لەگەڵ بكەیت ، ئەزانی چییە من دڵم باش ناڵێت
ـ ئێھ بەخوا ئەمەوێت پێت بڵێم بەڵام شەرم ئەكەم
ـ چی ؟ شەرم ئەكەیت ؟ یانی تۆ شتێكی خراپت كردووە ؟
ـ ئ ئێمە پێكەوە خەوتین (سەری داخست )
ـ ئای خوایە ئانی تۆ شێت بوویت ؟؟ ئێمە ھێشتا ١٦ ساڵین دواتر ئێمە خەونی گەورەترمان ھەیە ، پێتوایە ئەمانەی ڕێگات پێئەدەن لەگەڵیان بیت پێت بزانن یەكسەر دەرت ئەكەن
ـ كەس نایزانێ ئەگەر تۆ قسە نەكەی

بەھاوارەوە وای ووت و ماریا ی بەتەنھا جێھێشت

بەڕاستی من زۆر بەداخم بۆی ، چۆن ئەوەندە گێلانە ڕەفتار ئەكات
ھاوڕێیەتیمان خەریكە ئەشێوێت
ئەو ئانی یەی من ئەمناسی ھەرگیز بۆ گاڵتەش دەنگی بەسەرمدا بەرز نەئەكردەوە

بەدەم ئەم بیر كردنەوانەوە كەوتە خەوێكی قووڵەوە

ڕۆژ بە ڕۆژ پەیوەندیمان كاڵ ئەبوەوە ، بە دەگمەن قسەمان ئەكرد
من پارەیەكی باشم بەھۆی ئیشەكەمەوە كۆكردبۆوە
بە باشی ڕاھێنانم ئەكرد ، ڕۆژەكانم زۆر گران بوون بەڵام چێژیشم لێ ئەبینی
كێشم بەتەواوی گونجاو بوو ، ھەموان سەرسامی جووڵەكانم بوون ، دەنگم زۆر تایبەت بوو بەلایانەوە

كۆتا ھەفتە ھات و دووكچەكەی دیكەش نێردرانە ماڵەوە

ئێستا من و ئانی و یوونا و سوجین ماوینەتەوە

ساڵێك تێپەڕی ئێستا ٢٠١٧ یە

ئەم چوارەمان بەردوامین لە ھەوڵدان

ئەگەر ھاتوو كەسێكمان شكستی ھێنا ئەوا كەسانی تر ئەكەنە جێگامان

مانیجەرەكە پێی ووتین كەوا پێویست ئەكات سێ ساڵی دیكەش مەشق بكەین تا ئامادەبین بۆ تاقیكردنەوەكە دوای ئەوە دوێت ئەكەین و دەرەكەوین

زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەوكاتە

ئێستا بەھۆی سەرقاڵیم كەمتر خێزانەكەم ئەبینم
بە دوو ھەفتە جارێك بۆ ماوەی سێ كاتژمێر لایان ئەبم ، بەڵام ئەوان چونكە لێم تێئەگەن بۆیە دڵگران نابن

لەگەڵ ئانی پەیوەندیمان كەمێك باشتر بوەتەوە بەڵام نەك وەك سەرەتا
جارێك پێی ووتم لەگەڵ جین یۆنگ شەڕی كردووە و دواتر دوای ھەفتەیەك ئاشت بوونەتەوە
پەیوەندیم لەگەڵ یوونا و سوجین زۆر باشە بووینەتە ھاوڕێی نزیكی یەكتر

ھەرچەندە من دڵنیام ئەم پەیوەندییەیان بەردەوام نابێت
چونكە ھەتا ئێمە ئایدۆڵ بین بۆمان نییە پەیوەندی ببەستین و ھاوسەرگیری بكەین

خێراكردنی كات

سێ ساڵ تێپەڕی كرد ، ئێستا ساڵی ٢٠٢٠ ە
وە ئێمە بووینەتە ٢٠ ساڵ
تەواو پێگەشتووین
وە چەند ڕۆژێكی كەممان ماوە بۆ پێشبڕكێكە

گروپەكانی bts و blackpink لەم چەند ساڵەدا سەركەوتنێكی بەرچاویان بەدەست ھێناوە
ھیوا ئەخوازم ڕۆژێك لە نزیكەوە بیانبینم
قسەیان لەگەڵ بكەم
ئەمەوێت وەك ئەوان بم خەڵكی منیشیان بەشێوەی ئەوان خۆش بوێت

چەند ڕۆژێكی كەم ماوە بۆ پێشبڕكێكە
زۆر قەلەقین
بەردوامین لە ڕاھێنان كردن
وازمان لە كارەكانیشمان ھێنا و ئێسڕا ھەموو سەرنجێكمان لەسەر مەشقكردنەكەیە
ئێمە و ھەموو ئەوانەی كۆمپانیاكانی تر لەو ڕۆژەدا ئامادە ئەبین تەنانەت ئەوانەشمان لەگەڵدایە كە ساڵانی پێشوو دەرنەچوون و دووبارە ھاتوونەتەوە

خێراكردنی كات

ئەمڕۆ ڕۆژی پێشبڕكێكەیە ھەموان لە ھۆڵێكی گەورەدا چاوەڕێی لیژنەكەین
ژمارەمان زۆر زۆرە كە بەس خوا ئەزانێ چەنێكین
ئێمە یەك جۆر جلمان لەبەركرد
زۆربەی وەھا بوو بۆئەوەی دیار بین

نۆرەی ئێمە ھات
بۆئەوەی كە زۆر سەرنج ڕاكێش بێت دانسەكەمان
دانسی گۆرانی بۆمبایامان كرد ھی بلاك پینك
دانسێكی زۆر گرانە زۆر ماندووت ئەكات بەڵام ئێمە ویستمان توانای خۆمان بسەلمێنین
دواتر گۆرانی alone ی sistar مان ووت

بەڕووخساریانا دیار بوو كە چەندە سەرسام بوون

پێشبڕكێكە كۆتایی پێھات
ئەنجامەكەی تەواو دڵخۆشكەر بوو
ئێمە توانیمان سەركەوتوو بین

مانیجەرەكە پێی ڕاگەیاندین كە مانگی داھاتوو یەكەمین گۆرانیمان دەرەچێت
ئەوە زۆر دڵخۆشی كردین
بەڵام
لەھەمانكاتیشدا كۆمەڵێك یاسای تازە سەپێندرا بەسەرماندا
كەمێك ترس لە دڵمدایە
ھەوڵ ئەدەم بیشارمەوە و خۆم گێل بكەم لە ڕاستییەكان

ھیوادارم ھەمووشتێك وەك ئەوەی ئاواتم بۆ ئەخواست بەڕێوە بچێت

گاییییزز خوێنەری وانشۆتە نوێیەكەی لیسكووك بن لەناو ئەكاونتەكەم

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Where stories live. Discover now