Episode ~3~

466 92 53
                                    

ساڵی خوێندنی نوێ دەستی پێكرد،دووبارە چوونەوە قوتابخانە پێویستە ئەمساڵیش بخوێنن چونكە مانگی ٧ ئەبنە ١٦ ساڵ دواتر لە بەدیھێنانی خەونەكەیان نزیك ئەبنەوە

ھاوپۆلەكانیان ھیوایەكی زۆریان پێیان ھەبوو ھەمیشە داوایان لێئەكردن كە بوونە ئایدۆڵ ئیمزای ئایدۆڵەكان و وێنەی ئەوانیان بۆ بھێننەوە و بەشداری كۆنسێرتەكانیان بكەن

ئەمانیش ئەوەندەی تر دڵخۆش ئەبوون بەو قسانە و زیاتر متمانەیان بەخۆیان ئەبوو
ـ
ـ
ـ
ـ
ساڵ ھات و ڕۆشت قوتابخانە تەواو بوو

ئێستا مانگی ٧ ە و تەنھا ٢٠ ڕۆژ بۆ لەدایكبوونی ماریا و ٢١ ڕۆژ بۆ لەدایكبوونی ئانی ماوە ، زۆر دڵخۆشن بەمە لەپاڵیشیدا بەردەوام ڕاھێنان ئەكەن ، ماریا زۆرباشە لە سەمادا بەڵام ئانی ھێشتا كەمێك خاوە لەوانەیە ئەمە نەبێتە كێشە

⏳خێراكردنی كات⌛️

ڕۆژە مەزنەكە ھات ،یادی لەدایكبوونی ماریا ئەمڕۆ بووە ١٦ ساڵی ڕێك بەڵام ھیچ ئامادەكارییەكی بۆنەكرابوو چونكە بڕیاربوو لەگەڵ ئانی سبەی پێكەوە یادی بكەنەوە

ـ ئای ئانی من زۆردڵخۆشم ئێستا كاتی بەدیھێنانی خەونەكەمە
ـ بەڵێ وایە سبەی پێكەوە یەكەم ھەنگاومان ئەنێین بەرەو سەركەوتن
ـ كەمێك شڵەژاوم
ـبۆچی
ـ ئەی ئەگەر وەرنەگیراین
ـ یا ئەوقسانە مەكە ئێمە باشترینین
ـ باشە دواجار ھەلی خۆمان تاقی ئەكەینەوە
ـ یا فایتینگ
ـ فایتینگ

بۆ سبەینێ ھەرزوو ماریا ھەستا و خۆی ئامادەكرد و چاوەڕێی ئانی ئەكرد چونكە بڕیاربوو ئەمڕۆ بەبۆنەی لەدایكبونیانەوە بڕۆن بەدڵی خۆیان بگەڕێن و دواتر دایكی ماریا شەوەكەی لەماڵەوە مێزێكیان بۆ ئەڕازێنێتەوە (بەڵام ئانی و ماریا لەمەیان ئاگادار نەبوون)

ڕۆژێكی زۆر خۆش بوو خۆرەكە لە ئاسمانەوە ئەدرەوشایەوە بەسەریاندا بەناو شەقامەكانی سیئۆلدا ئەگەڕان و پڕ بە دەنگ پێئەكەنین ،تەنانەت وا ھەستیان ئەكرد ئەو خەڵكەی بەلاشیاندا تێئەپەڕێت دڵخۆشن لەگەڵیان

چوونە شاری یاری و دۆندرمە خواردن و پەشمەك خواردن و چوونە مۆڵەكان و چەندین شتیان تاقیكردەوە وەك بلێی ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی ژیانیان بێت ھەتا تەواو ماندوو بوون و نزیكی ئێوارە ڕۆشتنەوە ماڵەوە ، ماریا ھەمووكات كلیلی پێیە بۆیە بێ لە دەرگادان ڕۆشتە ژوورەوە بەڵام وەك ئەوە بوو كەس لەوماڵەدا نەبێت گشت گڵۆپەكان كوژێنرابوونەوە ، تۆ بڵێی لەم ڕۆژە گرنگەدا بەبێ پرسی ئەم بۆ شوێنێك ڕۆشتبن ، ئانی خەیاڵەكانی بچڕاند

ـ ھێی ماریا چاوەڕێی چیت با بچینە ژوورەوە
ـ بەڵام ئەڵێی كەسی لێ نییە
ـ لەوانەیە شتێك ڕوویدابێت و بەپەلە ڕۆشتبن
ـ ئاخر بۆ لەم ھەمووڕۆژەدا ئەمڕۆ (بەخەمباری وایووت)
ـ ھێی خۆت بێتاقەت مەكە دیارە شتێكی گرنگیان بۆ ھاتۆتە پێش دواتر ئێمە تەواوی ڕۆژەكەمان بەخۆشی بردەسەر چیتییایە ئەگەر ئەمە ڕوویدابێت
ـ ئم تۆ ڕاست ئەكەی دەی با بڕۆینە ژوورەوە

دەرگاكەی كردەوە كە بەكردنەوەی ئەتوانی بچیتە ژوورەوە ، لەگەڵ كردنەوەی ھاوارێكی بەرز دەرچوو كە وایكرد ھەردووكیان بەخراپی ڕابچڵەكێن

ـ لە دایكبونتان پیرۆزززززززز

ئاھ خوایە ئەمە چییە ئەمە ھەمووی سوپرایز بوو ، ھەردووكیان سەیری یەكتریان ئەكرد و پێكەنین و گریانیان تێكەڵاو بوو بوو ،تەنانەت دایك و باوكی ئانی یش كە چەندە سەرقاڵن وازیان لەكارەكانیان ھێنابوو و ھاتبوون (ئانی تاقانەیە)
ھەموان باوەشیان كرد بەیەكدا و چێژیان لە ساتەكەیان بینی پاشان دایكی ماریا ووتی

ـ زۆرباشە ئێستا كاتی كێكەكەیە ھەردووكتان چاووتان دابخەن
پێكەوە ووتیان
ـ باشە

دایكی ماریا ڕۆشتە چێشتخانە و كێكەكەی ھێنا و لەبەردەمیان داینا كە ھێشتا چاوویان داخراو بوو

ـ ئێستا چاو بكەنەوەـ واوووو دایكە ئەمە زۆر جوانەـ بەڵێ خاتوو كانگ ئەمە زۆر جوانە (ئانی وایووت)ـ ھھە لەدایكبوونتان پیرۆز ئێمە شانازیتان پێوە ئەكەین دەی ئاواتێك بخوازن و فوو لە مۆمەكانتان بكەن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ـ ئێستا چاو بكەنەوە
ـ واوووو دایكە ئەمە زۆر جوانە
ـ بەڵێ خاتوو كانگ ئەمە زۆر جوانە (ئانی وایووت)
ـ ھھە لەدایكبوونتان پیرۆز ئێمە شانازیتان پێوە ئەكەین دەی ئاواتێك بخوازن و فوو لە مۆمەكانتان بكەن

ئەوانیش ئەو شتەیان كرد كە پێیان وترابوو بێگومان بێئەوەی ئاواتەكەیان بخوازن ھەمووان ئەیانزانی كە چییە

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Where stories live. Discover now