Episode ~2~

567 103 52
                                    

ڕۆژی دواتر كاتژمێر ٨ ھەستام لە خەو ، پلانەكانی ئەمڕۆم لە خشتەكەمدا نووسی ، ڕۆشتمە چێشتخانەو ئەو خواردنە خۆشەی دەستتی دایكمم خوارد كە ھەمووكات بۆم ئامادەئەكات وە تامێكی تایبەتی ھەیە ، وەك ھەمووكات تێبینیەكی بچووكی بۆنووسیبووم و لەتەنیشت قاپەكەم داینابوو

"بەیانیت باش شیرینەكەم،ھیوادارم باش خەوتبێتی ، چێژ لە خواردنەكەت ببینە ، خۆشمەوێی ئایدۆڵی داھاتوو❤️"

ـ منیش خۆشمەوێی باشترین دایك

دایكم ھەمووكات پاڵنەرم بووە و متمانەی بە تواناكانم ھەیە،ئەو شێفە لە چێشتخانەیەك بۆیە ڕۆژانە زوو و شەوانە درەنگ یەتەوە

دوای تەواوكردنی خواردنەكەم قاپەكانم شۆرد و ڕۆشتمە ژوورەكەم بڕیارمدا ھەتا ئانی یەت من كەمێك ڕاھێنان بكەم چونكە بڕیاربوو ئیتر پێكەوە ڕاھێنان بكەین

موبایلەكەم كۆنێكت كرد وسپیكەرەكانم ھەڵكرد و كردمە سەرگۆرانییەكی girls generation بەناوی I got a boy ، خوێندومەتەوە ئەڵێن ئەگەر لای لیژنە لەسەر گۆرانییە بەناوبانگەكان نمایش بكەیت ئەوە چانسی وەرگرتنت زیاترە ، ئەم گۆرانییەش ساڵی ٢٠١٣ ناوبانگێكی باشی ھەبوو

I got a boy 멋진
I got a boy 착한
I got a boy handsome boy
یەك..دوو..سێ..چوار
یەك..دوو..سێ..چوار

لەناكاو دەنگی گۆرانییەكە گۆڕا بۆ زەنگی موبایلەكەی بینی ئەوە ئانی یە،زانی كە ئەو ھاتووەو ماوەیەكی زۆرە لەدەرگای داوە و ئەمیش ئاگای لێنەبووە،بەپەلە ڕایكردە خوارەوە و دەرگاكەی كردەوە

ـ ئۆی زۆر داوای لێبوردن ئەكەم
ـ كچێ ئەوە تۆ چی ئەكەی مردم ئەوەندەم لە دەرگا دا
ـ ڕاھێنانم ئەكرد بمبوورە
ـ ئم باشە كێشە نییە ئێستا با پێكەوە ڕاھێنان بكەین
ـ باشە(بە زەردەخەنەوە)

ھەەردووكیان چوونە ژوورەكەی ماریا و پێكەوە دەستیان كرد بە ڕاھێنان تا ١٢ ی نیوەڕۆ ، زۆر ماندوو بوون ھەموو لەشیان ببوە ئارەق ،پێكەوە چوونە حەمام و خۆیان شۆرد چونكە لە منداڵیەوە وایان كردووە بۆیە ھیچ شەرمێكیان نەئەكرد

دواتر دەستیان كرد بە خواردنی نانی نیوەڕۆ
ـ ماریا تۆبڵێی ڕۆژێك بێت ئێمەش وەك ئایدۆڵەكانی تر بین
ـ ئێھ بێگومان ئێمە زۆرباش ئەبین وە لەوانی تر باشتریش ئەبین
ـ بەڕاستی ھەستێكی خۆشی ئەبێت ،پارەی زۆرمان ئەبێت ،پاسەوانی تایبەت سەیارەی گران بەھا چیمان بوێت ئەیكەین
ـ وایە ڕاستەكەی ،من ئەمەوێت كە بوومە ئایدۆڵ چاووم بە بی تی ئێس بكەوێت زۆر تامەزرۆی بینینیانم
ـ ھا ھا ئۆكەی بەو مەرجەی لە شوگا نزیك نەبیتەوە
ـ یا خۆ ئەو ھی تۆ نییە من ھەمویانم ئەوێت
ـ چی چی ھەموویان شتی وانییە ئەوكوژم
ـ ھھھە سەیری ئێمەش بكە یەكێك نەزانێت یەكەم شت ئەوان ئەبینین
ـ ھھھە تامەزرۆی بینینی ئەو ڕۆژانەم
ـ منیش

دوای نان خواردن كەمێك پشوویان دا و ڕۆشتنەوە بۆ ڕاھێان كردن

ڕۆژەكەیان بەو شێوەیە بەڕێ كرد وە ڕۆژەكانی داھاتووش بەھەماب شێوە تا وایان لێھات كە ھەست بكەن ئامادەی داواپێشكەش كردنن لە كۆمپانیاكان ، بەڵام پێش ئەوە ئەبێت ڕۆژی لەدایك بوونیان بێ و ببنە ١٦ساڵ ی تەواو
.
.
To be continue

لایەنە تاریكەكەی كەیـــپۆپ❌💀Where stories live. Discover now