33

1.4K 202 104
                                    

بفەرموون گوڵەكان

"دەست بەرز كەنەوە! نەجوڵێن!" دەنگێكی بەرز لە دوایانەوە ھات پۆلیس بوو
ھەموو پاسەوانەكان چەكیان دانا و چانگ ھێشتا لە شوێنی خۆی بوو

تێھیۆنگ و باوكی سویۆن ڕایانكرد بۆ لای سویۆن
" ھاتین تاقانەكەم" باوكی وای وت و لەگەڵ تای خێرایی كردیانەوە و ویستیان ھەڵی سێنن بە دەنگێكی كەم ناوی تێھیۆنگی ھێنا و كەوتە باوەشی تێھیۆنگ.

تێھیۆنگ بەرەو سەیارەكەی برد
پۆلیسەكان چانگیان گرتبوو دەموولوتی ھەمووی خوێن بوو بەھۆی بۆكسە بەھێزەكانی جۆنگوك'ەوە
باوكی سویۆن ڕۆیشتە بەردەمی پێش ئەوەی بیبەن
" ئەمانەو بەسەرەوە ناچێ! دوعا بكە بۆ ھەتا ھەتایە زیندان كەن، ئەگەرنا ژیان لێ ئەكەم بەدۆزەخ!" وای وت و لەگەڵ كووك ڕۆیشتن بۆ لای تێھیۆنگ و بەخێرایی سویۆنیان بردە خەستەخانە
تێھیۆنگ لە دواوە دانیشتبوو و سەری سویۆنی لەسەر كۆشی دانابوو فرمێسكەكانی نەئەوەستان
.
.
.
.
.
ھەموویان بەرەو دكتۆرەكە ڕۆیشتن
" ژیانی لە مەترسیا نەماوە سوپاس بۆ خوا، بەڵام چاودێریەكی چڕی پێویستە، تكایە وەرن بۆ ژوورەكەم تا كەمێ قسەبكەین" وای وت و باوكی سویۆن و تای ویستیان بڕۆن
"من لێرەم براكەم" كووك وای وت و تای دەستی لەسەر شانی دانا و ڕۆیشت

~
" وەكو ئەزانن سویۆن نەخۆشە، ڕاستە نەشتەرگەری بۆ كراوە و لە گرێكەی ناو مێشكی ڕزگاری بوە بەڵام ھێشتا نەخۆشیەكەی لەگەڵیەتی.... خۆتان ئەزانن دڵەڕاوكێ و خەفەت و ترس ھۆكاری سەرەكین بۆ خراپتربوونی، یەكێ لەو شتانەی كە لە یەكەم ڕۆژۆەوە پێم وتون ئەوە بوە كە نابێ ھیچ ھێزێك ڕێگری جووڵەی لێ بكا، چونكە ھەر شتێك لەوانە زیان بە دەرمارەكانی مێشكی ئەگەیەنێت و فشار و پەستانێكی زۆری ئەخاتە سەر... لە ئێستەیا ئەبێ بە ھەموومانەوە ئاگەداری بین لەوەی توشی نەخۆشی دەرونی نەبێت و توشی عەساب نەبێ (توڕەیی)" دكتۆرەكە ھەمووی بۆ ڕوون كردنەوە

تۆزێكی كە لەبارەی چارەسەر و شتەوە قسەیان كرد و پێی وتن ئەتوانن دوای پێنج سەعاتی تر بیبەنەوە و لە ژوری دكتۆر ھاتنە دەرەوە

"پورم ھێشتا نەیزانیوە؟" تێھیۆنگ لە باوكی سویۆنی پرسی
"نا، بیزانیایە بەرگەی نەئەگرت...."
"با سویۆن باشتر ببێ ئەوكاتە پێی بڵێ، با خەفەت نەخوات" تای وای وت
"تێھیۆنگ سویۆن تاقە كچی ئێمەیە..... بەڵام من لە خۆم زیاتر متمانە بەتۆ ئەكەم لەلات بێ، قەت وا بیر نەكەیتەوە بڵێی بەھۆی منەوە بوە وای لێھاتوە، ئەوكوڕە مەبەستەكەی دیارە وە منیش قەت تۆ لە سویۆن جیاناكەمەوە خەمی ئەوەو نەبێ :)"

تێھیۆنگ وەكو ئەوە بوو ھەموو دنیایان پێ یابێ

" ئەو قسانە ھەموو شتێكە بۆ من! زۆر سوپاس، لەوانەیە سویۆن ویستبێتی خۆی پێتان بڵێ بەڵام ئەویش منی خۆشەوێ، ئیتر ھیچ شتێ ناتوانێ ئازاری بات ئەگەر خۆشمی لەسەر دابنێم!"
.
.
.
.
.
.
"دەی تاقانەكەم" تای وای وت دەستی بۆ سویۆن ڕاگرتبوو تا دابەزێلە سەیارەكە
" ھێزم نییە!" بە گریانەوە بە بێھێزی وای وت
تای ویستی بە باوەش بیبا سویۆن ناڵەیەكی كرد
" ھـ ھەموو گیانم ئێشێ توخوا دەست لابە!" وای وت بە گریانەوە تای خێرا دەستی لابرد
ھەرچۆنێك بوو لەگەڵ باوكی بردیانە سەرەوە و لەسەر جێگاكەی خۆی دایاننا.

Singularity  |K.TH [kurdish]Where stories live. Discover now