☘︎︎| 11

1.7K 387 48
                                    

وەڵڵا ئەوە لە پارتی پێشوو ھەر بۆ خۆشی بۆیە تۆزێ سترێس بن وتم دۆزەخ دەست پێئەكا ئەگینا ھیچ ڕەبتێكی بە چیرۆكەكەوە نیە😁😹😹😹😹ببورن😂🖤
سوپاس بۆ ٣ھەزار بینەر 😚🖤
•••
كەخۆی بینی قژی ھیچی لێنەھاتبوو...
"چـ-چۆن؟" وای وت و فرمێسك بەچاویا ھات و زەردەخەنەیەكم بۆ كرد
"پێم وتی ناھێڵم قەت بێتاقەت بی...وانەبوو؟" بەزەردەخەنەوە وام وت و ئەویش بە دەستەكەی كە كانۆلای پێوە نەبوو دەستی گرتم
"سوپاس......ئەگەر ئێستا بەو شێوەیە نەبوومایە باوەشێكی گەورەم لێئەیای" وای وت زۆر كیوت بوو
ماچی دەستیم كرد "بەس دڵخۆشبە...." وام وت و زەردەخەنەیەكی كرد
دوای كەمێك بەبێدەنگی ماینەوە
"ئااا" وای وت لەتاو ئازار
"تەنیا ئارامبە ھەنگوینەكەم....تەواوەبێ" وام وت و ھەوڵی ئارامبوونەوەیم ئەیا
وا دیارە ئێستا ھەست بە ئازارەكە ئەكات!
Author pov....
كــاتــژمــێــر ٧'ی ئێوارە
. سویۆن لەبەیانیەوە ناڵەكان و گریان و ھاوارەكانی ھەموو ماڵەكەی پڕكردۆتەوە لەتاو ئازاری سەری...
بێگوومان ئاسان نیە!
ھەموویان ھەوڵی ئارامكردنەوەی ئەیەن لە حەوتی بەیانییەوە ھەتا ئێستا كەسیان ناتوانن لە ئازارەكەی كەم كەنەوە
"ھەنگوینەكەم سێری فیلم كەین؟....یان درامایەك!" تای وای وت و ھەوڵی ئارام كردنەوەی ئەیا
"ئاااھ" سویۆن ھاواری ئەكرد بە گریانەوە و ئەوانیش ئەیانویست سەری نەجووڵێت ھەر بە دەوریا بون
"خۆشەویستم شۆربام بۆ دروستكردووی بیخۆ" دایكی وای وت و سویۆن وەكو ئەوەی گوێی لە ھیچ نەبێت لەتاو ئازارەكەی ئاگاری لە ھیچ نەمابوو.
"پورێ با یەكتۆز لە دەرزی خەوەكە بكەینە ئاوەكەوە...حاڵی زۆر خراپە بەڵكو بخەوێ تۆزێ ئازارەكەی بیرچێتەوە" تای وای وت
"دكتۆرەكەش وتی زیانی نییە....با برۆم بیھێنم"
دەرزیەكەیان كردە ناو زەرفی ئاوە مغەزیەكەوە و كە ئاوەكە تەواو بوو سویۆن وردە وردە خەوی لێئەكەوت بە ھاوارەكانیەوە...
"ئاھ كچەكەم چی لێھاتوە" خاتوو پارك وای وت و دەستی كرد بە گریان كە سویۆن'ی بەو شێوەیە بینی بەبێھێزی كەوتبوو لەسەر بێدەكە.
"تەواو باشەبێ....ئەمە كۆتا ئازاری ئەبێ، بیر نییە لەكاتی چارەسەرەكەشا وای لێئەھات؟....ئەمە كۆتا جارە" بەرێز پارك وای وت و تای چاوی لەسەر سویۆن لانەئەبرد
كــات درەنگی كرد بوو بە یەكی شەو
"بـا من بڕۆم بەیانی زوو یەمەوە بۆلای سوویۆن" تای بە زەردەخەنەوە وای وت و ھەستا.
"ئێ لێرە بمێنەوە كوڕەكەم...." خاتوو پارك وای وت
"نزۆر ھیلاكم ،سوپاس پورێ گیان....:)" تای وای وت
••••
بـــەیـــانـــی سـەعـات ٧
سویۆن لەئازارا ئەگریا و دایكی خواردنی بۆ حازر كرد
"خۆشەویستم تۆزێ بخۆ با باش ببی....دوو ڕۆژە ھیچ نەخواردوە" دایكی بە ھێمنی وای پێ وت
"ناخۆم" سویۆن بە ئازارەوە وای وت
"دەی تاقانەكەم....تكایە وا لە خۆو مەكە"دایكی بە پاڕانەوە وای پێ وتـ
"دایكە ناخۆم ناخۆم ناخۆممم" بە ھاوار و گریانەوە وای وت
دایكی خواردنەكەی لابرد و دوای كەمێك تێھیۆنگ ھات...
"سڵاو:)" تای وای وت
"بەخێربێی كوڕەكەم....وەرە ژوورەوە" خاتوو پارك وای وت و تای ھاتە ژورەوە
"تای تكایە ھەوڵی لەگەڵ بە نان بخوات....ھیچ ناخوا وەكو دوێنێ شەوە" خاتوو پارك بە بێتاقەتی وای وت
"بێگوومان، خەم نەبێ دڵنیام ئەیخوا...با جارێ بڕۆم بۆ لای:)" تای وای وت و ڕۆیشت بۆ لای سویۆن
"ھەنگوینەكەی من..." تای وای وت و لێی نزیك بوویەوە و ماچێكی دەستی سوویۆنی كرد و چەپكە گووڵەباخە سوورەكەی دانا لەلایەوە
"زۆر جوانن" سویۆن وای وت كە ھێشتا فرمێسكەكانی وشك نەبوبونەوە
"چۆنی ئێستا؟" تای بە ھێمنی لێی پرسی
"وەكو خۆمم" سویۆن وای وت بە ئازارەوە
"نان خوارد؟"
"نــا" سویۆن ووڵامی یایەوە و سێری چاوی نەكرد ترسا لێی تووڕە بێت
بەڵام بۆ تووڕە بێ؟
"ئاھ....ھەنگوینەكەم ئەبێ بیخۆی، ئەھا ھێزی قسەكردنیش تیانەماوە؟....." تای وای وت و بەبێ ھیچی تر ڕۆیشت خواردنەكەی بۆ ھێنا
"دەی دەم بكەرەوە" تای وای وت و خواردنەكەی بەرامبەری ڕاگرتبوو
"نامەوێ..."
"دەی سویۆن تكایە! لەبەر خاتری من دەی" وای وت بەھێمنی
سویۆن دەمی كردەوە و خواردی
ئاوا تۆزێكی كەی پێیا ھەتا تێر بوو
"ئەبێ ئیتر بەباشی نان بخۆی باش؟" تای بە ھێمنی وای وت
"باش" سویۆن وای وت
تای ماچێكی دەستی كرد
•••••

Singularity  |K.TH [kurdish]Where stories live. Discover now