☘︎︎| 7

1.9K 419 32
                                    

ئەوەش بۆ ئێوە گوڵەكانننن🖤
ئەزانم درەنگ دامنا سۆری
ئینجا ڤۆت لە بیر مەكەن ووووووووو
پارتی یەك بكەن بە ١٠٠ ڤۆت💛
•••••
"بۆ كوێ ئەڕۆی؟" تێھیۆنگ پرسی
"ئێستە یەمەوە"
"نەڕۆیتە دەرەوەی ماڵ"
"ناچمە دەرەوە" وام وت و ڕۆیشتمە خوارەوە و بەرەو چێشتخانەكە ڕۆشتم
ھەنێ میوەم كرد بە زەڵاتە و گێلاسم تێكەڵ كرد و لەناو قاپێكی جوانا دامنا، چەتاڵەكەم لە تەنیشتی لەسەر سینیەكە دانا و بەرەو سەرەوە ڕۆیشتم..
تەقەم لە دەرگاكەیا و ڕۆیشتمە ژورەوە و سینیەكەم لەسەر مێزەكەی دانا
"تۆ كردوتە؟" بە چاوە گەورەكانی سێری كردم
"ئم.....لە زوەوە لێرە دانیشتووی وتم با شتێك بخۆی"
"سوپاس ھەنگوینەكەم.....تۆ ناخۆی؟" وای وت و زەردەخەنەیەكی كرد
بۆچی وام پێ ئەڵێ؟ ئەیششش
"نـا....ئەڕۆمە ژوورەوە" (مەبەستی ژورەكەی خۆی و تای بوو)
ڕۆیشتمە ژوری نوستنەكە و لەسەر قەنەفە بچووكەكەی بەردەم بەلەكۆنەكە دانیشتم'
شووشەیە دەرەوە ھەمووی دیارە، دەرەوەش باخچەی ماڵەكەیە. واتە باخچەكەی دواوە.
Author pov
ئەوە كاتژمێرێك تێپەڕیوە
سویۆن بەبێ ھیچ بیركردنەوە و ھیچ ھەستێك سێری گووڵە ڕەناو ڕەنەكانی باخچەكە ئەكات...
دەگاكە كرایەوە و دەنگی دەرگاكە سوویۆنی لە دونیاكەی تری دەرھێنا.
تێھیۆنگ بوو، لێی نزیك بوویەوە
"ئەوەش بەڵێنەكەم....." وای وت و مۆبایلێكی یا بە سویۆن وەكو ئەوەی خۆی بوو
"ئەوەی خۆم لە كوێیە؟" سویۆن بە ھێمنی پرسی
"با بیری لێنەكەینەوە ھم؟! ھەمان شتم بۆ ھێناوی ئەو لەبیركە"
"زۆر سەیری!....بەھەرحاڵ سوپاس...لەوێ داینێ" بەبێ ھەستی وای وت و بێ گوێدانە ھیچ بەردەوام بوو لە سێركردنی دەرەوە....
"بەتەنیا بمێنەرەوە با ئارام بیتەوە" تای بە ھێمنی وای وت و ڕۆیشتە دەرەوە بە ھێمنی دەرگاكەی داخست
Suyeon pov
دەرگاكە كرایەوە و سەرم بەرز كردەوە تای بوو
"ئاھ...ھەتا ئێستە بەو شێوەیە دانیشتووی؟" تای وای وت بە سەرسوڕماوی
"بۆ؟ سەعات چەنە!؟" پرسیم و سێری سەعاتەكەم كرد ٧ی ئێوارە بوو
"ئۆھ...چۆن تێبینی تاریك بوونی دەرەوەم نەكردبوو؟" وام وت و ھەستام بەتەواوی گیانم دەقی گرتووە
تۆزێك خۆم جیڕكردەوە (وەكو ئەوەی كە لەخەو ھەڵەسی)
"كەواتە وەرە با نان بخۆین"
"بۆم ناخورێ....سوپاس" وام وت، لە ڕاستیا برسیمە بەڵام ڕووم نایە لەم ماڵەیا ھیچ بكەم
"دەی....نیوەڕۆش ھیچ نەخوارد" تای وای وت و نزیك بوویەوە
"ئێ من برسیم نییە، تۆ بڕۆ نان بخۆ" وام وت و دەستی گرتم بەو مەبەستەی بمباتە خوارەوە
"دەی دەی، ئەزانم برسیتە...."
"وتم برسیم نییە!" دەستیم دوور خستەوە و بە ڕەقی وام وت
تێھیۆنگ ھیچی تری نەوت و بێ ئەوەی سێرم كات لە ژوورەكە ڕۆشتە دەرەوە
دانیشتمەوە لە شوێنەكەی خۆم...
١٠:٤٥ی شەو
ھەتا ئێستا تای نەھاتوەتە ژور!
بەھەرحاڵ ھەستام و لەسەر بێدەكە پاڵكەوتم، خۆم داپۆشی و لەلایەكەوە پاڵكەوتم و بە گریانەوە خەوم لێكەوت!
دڵنیام ھۆكاری گریانەكە ناپرسن...ئەزانن ژیانم چەن ئاڵۆزە!
....
ھەستەكەم چاوەكانم كوێرەبن!!!!
چاوم كردەوە! ئاھ گەمژە تیشكی خۆرەكەیە!
سێری سەعاتم كرد ٨:٢٥ی بەیانی
ھەستام تێھیۆنگی لێ نەبوو
جلم دەركرد ڕۆیشتمە گەرماو و دوای چارەكێك ھاتمە دەرەوە
بەڕای من پێویستە داوای لێبوردن لە تای بكەم بۆ ڕەفتارەكەی دوێنێ! عەیب بوو'
شۆرتێكی تا ئەژنۆم لەپێیا بوو ڕەنی ڕەساسی و بۆدیەكی نیو قۆڵی زەرد و ورچێكی ڕەساسی لەسەربوو وە قژم ھەتا كەمەرم بوو بەرمابویەوە
ڕۆیشتمەوە بەردەم پەنجەرەكە و سێرم كرد لە باخچەكە بوو...
بەبێ بیركردنەوە ڕۆیشتمە خوارەوە و چوومە باخچەكە.
ئەیششش  تێبینیم نەكردبوو لاپتۆپەكەی پێیە واتە خەریكی ئیشكردنە
ویستم بەبێ دەنی بڕۆمەوە سەرەوە بەڵام دەنە گڕەكەی وەستانمی
"بۆ ھاتی و بۆ ئەڕۆی؟"
خۆم سووڕاند و سێرم كرد "وتم سەرقاڵیت!" ئەوەم وت و نزیك بوومەوە لێی
"ئێ....داوای لێبوردنەكەم بۆ دوێنێ ئێوارە! بمبورە نەئەبوو وا ڕەفتار كەم" وام وت و دڵم پڕ بو خۆشم نازانم بۆ!
"ئەتەوێ لەتۆ خۆش بم؟" وای وت و سێری كردم
بە چاوە فرمێسكاویەكەمەوە سێرم كرد و سەرم بە مانای بەڵێ جووڵاند
"كەواتە.....با نان بخۆین "
" لەبیری ئەكەی؟" وام وت
"ئھم،بەڵام ئەگەر نا!....ئەوەیان خراپە" وای وت و زەردەخەنەی كرد
"باشە" وام وت
"لە دەرەوە نان بخۆین یان ژورەوە؟" تای وای وت بە دڵخۆشی، یەكەم جاریەتی نان ئەخوا لەگەڵ من!
"بە دڵی تۆ
"دەرەوە خۆش و فێنكە" تێھیۆنگ بە ھێمنی وتی
{كە ئەوان باسی فێنكی ئەكەن من سەرمامە لێرەوە لای خۆمان زستانە كاتێك ئەمە ئەنووسم ئیتر خوا ئەزانێ كەی پۆستی ئەكەم🥺😹}
"كەواتە با پیاسەیەكی باخچەكە بكەین ھەتا خواردنەكان ئامادە ئەكەن" تێھیۆنگ بە ھێمنی وتی و منیش سەرم بە مانای بەڵێ جووڵاند و بەناو باخچەكەیا ئەگەڕاین گووڵی زۆر جوانی لێبوو
"بەیبوون!!" وام وت و بەرەو گووڵە بەیبونەكە بەخێرایی ڕۆیشتم و تای بە زەردەخەنەوە بە ھێواشی ھاتە لام
خۆم نزم كردبویەوە بۆیان و دەستم لێ ئەیان
پەنجە درێژە لاوازەكانی ھاتە سەر گووڵێك و لێی كردەوە
خۆم بەرز كردەوە و ڕووم سوڕاند "ھێی! بۆ لێیئەكەیتەوە!"
ھیچی نەوت و نزیك بوویەوە و گووڵەكەی كرد بە قژما ھەستم بە ھەناسەكانی ئەكرد بەر دەمووچاوم ئەكەوت كە سەرنجی لەسەر قژم بوو و گوڵەكەی لەسەر دائەنا.
كەمێك دوركەوتەوە "زۆر جوانە" زەردەخەنەیەكی كرد
"گووڵە بەیبون ھەمیشە جوانە....زۆر بەلامەوە جوانە" وام وت
"بە قژی تۆوە جوانتریش ئەبێ" وای وت و دووبارە زەردەخەنەی كرد
لەو كاتەیا خزمەتكارەكە ھات و وتی خواردنەكە ئامادەیە
"من برسیمە،دەی" تای وای وت و دەستی گرتم ھەتا گەیشتینە لای مێز و كورسیە دارینەكە و دەستی بەرام و كورسیەكەی بۆ ھێنامە دواوە
"فەرموو شازادە سویۆن" بە زەردەخەنەیەكی كیوتەوە وای وت و دانیشتم لەسەر كورسیەكە "سوپاس" وام وت و تای لە بەرامبەرم دانیشت
دەستمان كرد بە نان خواردن، شەرمم ئەكرد خۆشم نازانم بۆ!! ئاھ! تا ئێستا بەرامبەر كوڕێك نانم نەخواردوە...وە بە تایبەتی تێھیۆنگ!
"ھەنگوینەكەم سەرماو نیە؟" بە ھێمنی پرسی تۆزێك ھەوا ھەبوو بەڵام ھەوای ھاوینە فێنكە'
"نا!" وام وت بە شەرمەوە چونكە زۆر بە ئاسایی ئەڵێ ھەنگوینەكەم!
"من وتم ئەگەر نان بخۆین ئاشتەبمەوە...نەموت ئەگەر تەنیا چەقۆ و چەتاڵەكە لەیەك بەی!" وای وت و لە شەرمەزاریا سوور بومەوە
"نـ-نا خواردم!!" گەمژە ھیچ نەبێ درۆیەكی جوان بكە!
تێھیۆنگ ھەستا و كورسییەكەی خۆی لەوەی من نزیك كردەوە بە شێوەیەك زۆر نزیك بوین
چەتاڵ و چەقۆكەی لەدەست وەرگرتم و خواردنی ڕاگرت بەرامبەر دەمم و بە تێنەگەیشتنەوە سێرم كرد
"بیخۆ!" وای وت بە ھێمنی
"سوپاس خۆم ئەیخۆم.." ویستم چەتاڵەكەی لێ وەرگرم بەڵام كردی بە دەمما و خواردم و سەرم داخست
"تكایە تەواو...خۆم ئەیكەم!" وام وت و چەتاڵەكەم لێ وەرگرت و ڕۆشتە شوێنەكەی خۆی و بەردەوام بوو لە نان خواردن
خواردنەكەمان تەواو كرد و بەیەكەوە لە باخچەكە پیاسەمان ئەكرد
"تۆ ناڕۆی بۆ كاركردن؟" لێم پرسی
"واتە؟" بە تێنەگەیشتنەوە پرسی
"واتە...نازانم كۆمپانیا و دووكان و ئەم شتانە!" وام وت
"ئەھا....كۆمپانیایە جۆنگوكی لێیە خەمم نییە، ھەروەھا من زۆر كەم كەم ئەڕۆم جاران بە تۆوە سەرقاڵ بووم!....ئێستا لەلامی واتە ئەو كاتە بەفیڕۆبەم و بڕۆم بۆ كۆمپانیا؟" وای وت و گەیشتمە ١٨٠پلە شۆك
"چـ-چۆن یانی؟" وام وت و لە شەرما وا ئەمردم
"ئێ پێم وتی ئاگەداری تۆ بووم ٢٤سەعات....ھەروەھا بە ئێوارەیا كە ئەڕۆیشتیتە ماڵەوە منیش ئەھاتمە ماڵەوە یان كۆمپانیا و ھەتا دوو و سێی شەو ئیشم ئەكرد و ھەنێ جار لە كۆمپانیاش ئەمامەوەوای وتو زەردەخەنەیەكی كرد وەكو ئەوەی ھیچ ھیلاك نەبووبێ بە درێژایی چوار ساڵ!!!
"واتە بەڕاستی شۆكم!! نازانم بڵێم چی!.....بڵێم سوپاس!؟ یان بڵێم بۆ دوام كەوتبووی!.....ھەرخۆی تێگەیشتن لەتۆ مەحاڵە!" وام وت و ھەردوو شانم بەرزكردەوە ھەر بەڕاستی نازانم بڵێم چی! ئەم زەلامە شێتە!
"ئەتوانم بڕۆمە ژورەوە؟" بەھێمنی وەكو ڕێزێك پرسیم
"ئھم....منیش ویستم وا بڵێم با بەیەكەوە برۆین" وای وت و ڕۆیشتینە سەرەوە
"ھەروەھا ئەو مۆبایلەی ھێنام بۆت ھێشتا ھەر نەجووڵاوە لە شوێنی خۆشی...تكایە بەكاری بێنە"
"كەواتە كە ڕۆیشتمە سەرەوە بەكاری ئەھێنم" وام وت و زەردەخەنەم كرد نامەوێ دڵی بشكێنم...زۆر كەسێكی بەڕێزە
ڕۆیشتمە ژوورەكەی خۆمان و مۆبایلەكەم داگیرساند و پاسۆردی لەسەر نەبوو كردمەوە ھەموو ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەی تیا بوو كە لە مۆبایلەكەی تر بەكارمەھێنا
ڕۆیشتمە سەر یەكێكیان و سێری ئەكاونتەكەم كرد وتم بزانم بەناوی كێوەیە
Kim.suyeon
سێری فرێند'ەكانم كرد
یەك كەسم لابوو
Kim.taehyung
••
ئاھ دیارە تێھیۆنگ خۆی دایناوە بۆم!!ـ
ئەكاونتەكانی تریش بەھەمان شێوە بەناوی كیم سویۆن دانرابوون
بەڵام لە یەك نەفرەتی تێناگەم!!!!!!!ـ
خۆ من پارك سویۆن'م ئیتر كیم نەفرەتی چی؟ ئاھ تای ھەموو شتێكی لەدەست یەت!ـ
ھەر چۆنێك بێ ئیشم پێ كردن و ویستم پاسۆرد بۆ مۆبایلەكە دانێم
بەڵام نەمەزانی چ پاسۆردێك بێ!ـ
s2000t
بەڵێ! ئەمە باشە بیریشم ناچێتەوە! بەڵام لەوەی تای'ە
ئێ چ كێشەیەك ھەیە؟ با وەك ئەوەی تای بێت!ـ
Noone pov
لـــــای تـــــێــــھــــــیــــــۆنـــــگــــــ
تەلەفۆنی ئەكرد
"ھم.....دڵنیام پێی خۆشەبێ،ئەبێ بە سوپڕایز بۆی......ئھم سویۆن تۆ ببینێ زۆر دڵخۆشەبێ، باشە كەواتە وەرن چاوەڕێم خوالەگەڵ"ـ
•••••••
زۆرم نووسی :)       ـ
ڤۆت و كۆمێنت لەبیر مەكەن با زوو پارتی تازە دانێم💛🐚ـ

Singularity  |K.TH [kurdish]Where stories live. Discover now