☘︎︎| 20

1.5K 343 82
                                    

فەرمون ئەوەش جەژنانە 💖







ئەو گەمژەیەم لە دوورەوە بینی بەڵام خۆم لێ گێل كرد و مەسجێكی نارد

نەناسراو
- چییە ئەبینم زۆر چاونەترس بووی؟؟؟ نەموت بە تەنیا وەرە؟ دیارە ئەتەوێ بمرێ؟-
بینرا

منیش مەسجێكم بۆ نووسی بە دەستە لەرزۆكەكانم
- چیتەوێ؟؟؟؟ ئەوەتا لێرەم!! ئیتر چیتەوێ؟ -
• بینرا •

نەناسراو
- ئەوەی من ئەمەوێ زۆر سادەیە....تەنیا تۆ!!!!
بەڵام دیارە تۆ مردنی كێم تێھیۆنگ'ت ئەوێ؟ ؛)-

- دەمە پیسەكەت داخە! ئێستە چارەسەری ئەكەم-

مۆبایلەكەم داخستەوە و بە دوودڵی سێری دەورووبەرم ئەكرد بۆ بیانوویەك
دەنگێك لە ناو مێشكم پێی ئەوتم ئەمە نەكەم تێھیۆنگ زۆر لەوە بەھێزترە كە ترسنۆكێكی وەكو چانگ بتوانێ لەناوی ببا
سەرم ڕاوەشاند بەمانای ئەوەی لەناویەتی بڕواتە دەرەوە
دەستم كرد بە كۆكین بە درۆوە
"تۆ باشی خاتوو سویۆن؟" سان بە نیگەرانی پرسی
"تـ-تكایە ئەتوانی ئـ-ئاوێكم بۆ بھێنی!" وام وت و ئەو بە خێرایی ڕۆی
منیش خێرا خۆم ون كرد و ڕۆیشتم بۆ لای چانگ
"چیتەوێ ئێستە پاسەوانەكە یەتەوە" وام وت بە ڕقەوە
"ئەی من ناڵێم تۆم ئەوێ؟ چیە بۆ نزیك نابیتەوە؟" چاوێكی داگرت
" بە نەفرەت بی ھەر خۆی نەئەبوو بێم بۆ ئێرە!" وام وت بە توڕەیی كەمێك دوركەوتمەوە
"بەڵام دواتر نەگریت كە ئەو بەڕێزەم بێ زمان كرد (مەبەستی لێدان و شت بو كە نەتوانێ قسەكات )"
وای وت
"تێھیۆنگ لەوە بەھێزترە كە تۆ بیری لێئەكەیتەوە" وام وت و یەكسەر ڕۆیشتم لەوكاتەیا سان ھاتەوە ئاوەكەی پێبوو
"زۆر سوپاس:)" وام وت و كەمێكم لێ خواردەوە
بۆ ئەوەی شك نەكا كەمێكی تر پیاسەم كرد
"سان....تكایە با تێھیۆنگ نەزانێ ھاتومەتە دەرەوە باشە؟" وام وت
"بـ-بەڵام ئەو وتی ئەبێ لە ھەموو شتێك ئاگەدار بێت!"وای وت بە نیگەرانی

"سێركە ھیچ شتێكی وا نیە تاوەكو بیزانێ شتێكی گرنگ نەبووە...ھەر پیاسەیەكم كرد و تەواو، تكایە!! ئەگەر پرسیاری كرد پێی بڵێ بەڵام ئەگەر نەیپرسی تۆ ھیچ مەڵێ ئۆكەی؟" وام وت
" بەسەر چاو" وای وت و ڕۆیشتینە ماڵەوە
مێشكم زۆر ئاڵۆز بوو
نەمەزانی چیبكەم
بە تای بڵێم؟؟؟
نەخێر زۆر تووڕە ئەبێ!
ئەی ئەگەر خۆی زانی؟!!
نەفرەتتتتت ئەكاونتەكانم لەلای ئەویش ھەیە!!!
ئۆفففففف كەواتە ناچارم پێی بڵێم!
ڕۆیشتمە خوارەوە بە سانم وت پێی بڵێ كە ڕۆیشتومەتە باخەكەی بەرامبەرمان
وە كە خۆشی ھاتەوە پێی ئەڵێم چارەی ترم نیە!

بوو بە ئێوارە
Author pov
سویۆن خەوی لێكەوتبوو تای ھاتەوە و دەرگاكەی كردەوە بینی خەوتوە
بە ھێمنی دەرگاكەی داخست و مۆبایل و كلیل و ھەنێ شتی تری دانا ڕۆیشتە گەرماوەكە بە خێرایی خۆی شت بە مەبەستی ئیسراحەت كردن چونكە زۆر ھیلاك بوو
ھاتە دەرەوە سویۆن ھەستابوو
" ئێوارەو باش :)" تای بە زەردەخەنەوە وای وت
"بەخێربێیتەوە :)"
"دەی ھەنگوینەكەم ھەستە ئەڕۆینە دەرەوە" تای وای وت
"بۆ كوێ؟!"
"ڕۆژی لە دایك بوونی جۆنگووكە" تای وای وت
"ئەھا...باشە" سویۆن وای وت و ھەستا دەمووچاوی شت قژی خاوكردەوە
تەنیا شانەی كرد چونكە قژی خۆی زۆر خاو بوو
ئەو جلانەیان لەبەر كرد كە لەگەڵ تێھیۆنگ كڕیان...
•لەناو سەیارەكەیا بوون•
سوویۆن زۆر ئەترسا ئەیویست بە تای بڵێ بەس لەوە ئەترسا تێھیۆنگ توڕە بێت
"ھیچ بۆ كڕیوە؟" سویۆن پرسی
"كڕیومە" بە زەردەخەنەیەكی شەیتانی وای وت و چاوێكی داگرت

گەیشتنە ئاھەنگەكە بەڵام سوویۆن ھەر ئەترسا و دوودڵ بوو
تای تێبینی كردبوو
"ھەنگوینەكەم باشی؟؟" لێی پرسی
"ھا...بـ-بەڵێ باشم باشم :)" زەردەخەنەیەكی درۆی كرد
كات تێپەڕی و ئاھەنگەكە بەرەو كۆتایی ئەڕۆی
"كوڕە دیاریەكم بۆ ھێناوی ھەتا ماوی مەمنوونمەبی ؛)" تای بە پێكەنینەوە وای وت و ستافێكی باڕەكە كارتۆنێكی گەورەیان ھێنا و ڕۆیشتن
"ئەمە چیە كاكە!!" كووك وای وت
"بیكەرەوە " تای وای وت و خۆی بۆ نەئەگیرا
كووك كارتۆنەكەی كردەوە
پاكەتی بچووكی تیا بوو
ئەوەی كە لە ھەموویان گەورەتر بوو دەری كرد
ئەو ئەسپانە بوو كە مناڵ یاری پێ ئەكات
ئەوانەی تریش ھەمووی زڕزڕە و بووك و سەیارە و یاری تر بوو
كووك بە دەمووچاوێكی بێزار سێری تای كرد
"زۆر گەمژەی براكەم!...." وای وت و یایانە قاقای پێكەنین
"شتە تایبەتەكە ماوە......ھاوڕێیان گوێگرن جۆنگووك بەبێ ئەمە ناخەوێ!!" تای وای وت و مەمەیەكی لە گیرفانەكەی دەركرد و كووك وەستابوو سێری ئەكرد لە پڕ مەمەكەی كردە دەمی كووك و ڕەسمی گرت پێش ئەوەی جۆنگوك لایبەرێ
"گەمژەی مناڵڵڵڵ ئەو ڕەسمانە بسڕەوە ھەر ئێستا!" كووك بە توڕەیی وای وت و ھەموویان پێئەكەنین...
Suyeon pov
ئاھەنگەكە تەواو بوو و من و تای چووینەوە بۆ ماڵەوە
لە سەیارەكەیا ھەردووكمان بێدەن بوین
....
"ھەنگوینەكەم تۆ ھیچ باش دیار نیت...چیتە؟" تای بە نیگەرانیەوە پرسی
"ئێ..نا من باشم :)" وام وت بە درۆوە
"سێركە سویۆن ئەگەر شتێك ھەیە لێم مەشارەوە تاقانەكەم باشە؟" وای وت و دڵم پڕ بوو
"نـا ھیچ شتێك نییە....ئەگەر شتێك ھەبێت من بە تۆی ئەڵێم" وام وت و زەردەخەنەیەكم كرد ڕێگریم كرد فرمێسكەكانم بێنە خوارەوە یەكسەر ڕووم سوڕاند و ھەناسەیەكی قوڵم ھەڵمژی
كەی ئەبێ با ئاسوودەیی بژیم؟؟؟؟؟!
گەیشتینە ماڵەوە بێ ھیچ شتێك ڕۆیشتمە سەرەوە و دوای كەمێك تێھیۆنگیش ھات
"بچكۆلەكەم تۆ خۆو بگۆڕە من ئەڕۆمە ئۆفیسەكەم ھەنێ شت چاكەكەم" وای وت و ڕۆی
منیش بە دەم خۆگۆڕینەوە فرمێسكەكانم نەئەوەستان و خۆم گۆڕی و ڕامكردە گەرماوەكە بە بێدەنگی ئەگریام دەرگاكەم داخستبوو
Tae pov
دوای كەمێك ئیشەكانم تەواو بوون و چووم خۆم بگۆڕم تەقەم لە دەرگا یا دەنگ نەبوو لەوانەیە سویۆن خەوتبێ
چومە ژورەوە كەسی لێ نەبوو دەنگی ئاو ئەھات لە گەرماوەكە زانیم لەوێیە
خۆم گۆڕی و وەستام ھەر نەھاتە دەرەوە
تەقەم لە دەرگاكە یا
"سویۆن تۆ باشی؟؟؟" وام وت و تەقەم لە دەرگاكە یایەوە
سویۆن دەرگاكەی كردەوە و ھاتە دەرەوە دەمووچاوی تەڕ بوو و چاوەكانی سوور ببون
دانیشت بە بێدەنگی ویستی بخەوێ لە تەنیشتی دانیشتم
"چی ھەیە من نایزانم؟.....ھەر كەسێك یان ھەر شتێك بێتاقەتی كردووی بە منی بڵێ با چارەی كەم!" وام وت و دەستم بە قژیا ھێنا
"بێزار بووم من.....زۆر بێزار بووم" وای وت بە قوڕگە پڕەكەیەوە و دەستی كرد بە گریان خێرا باوەشم پیاكرد
دەستم بە پشتیا ئەھێنا ئەو زیاتر ئەگریا
ھەنسكەكانی زۆر قورس بوون
وەكو ئەوەی ھەموو ناخۆشیەكانی دنیا لەسەر پشتی ئەو بێت
ماچێكی سەریم كرد و بە ھێمنی دورمخستەوە و سێری چاویم ئەكرد
" دەی باسیكە.....چی ھەیە با پێكەوە چارەسەری كەین :)" وام وت و سێری كردم
"كە مناڵ بووم ھەموو ئاواتێكم ئەوە بوو وەكو مناڵەكانی تر یاری بكەم...ھاوڕێم ھەبێ!! لە قوتابخانەش ھیچ ھاوڕێم نەبوو چونكە ھەمیشە دەمامك (كەمامە/ماسك)'م بە دەمەوە بوو و نە ئەبوو نزیكی كەس بكەوتمایە چونكە بەرگری لەشم كەم ئەبوو، ھەموو مناڵەكانی تر شتیان ئەخوارد و یاریان ئەكرد و بەیەكەوە بوون منیش بە تەنھا بووم و بەس شتە بێ چەوری و بێ خوێ و بێ شەكرەكانم ئەخوارد.....مناڵیم تەواو بوو گەورە بووم ھیچ خوشك و برایەكم نەبوو! ھیچ ھاوڕێم نەبوو! ھەمیشە ماڵەوە و ماڵەوە و ماڵەوە، تەنانەت زۆربەی كات وانەكانیشم بە ئۆنڵاین ئەخوێند بەھۆی ئەم نەخۆشیە نەفرەتیەوە...«گریانەكەی زیاتر بوو» ھیچ خۆشیەك لە ژیانما نەبوو، خۆ ھەموو شتێك گەشت كردن و جلی جوان و ژوورێكی خۆش و مۆبایل و لاپتۆپ نیە!! دڵم بە ھیچیان خۆش نەبوو.....ھەموو حەفتەیەك چارەسەر وەرگرتنم ھەبوو كە ئازارەكەی كەس بەرگەی ناگرێت! مانگانە چارەسەری كیمیایی'م ھەبوو ھەتا دوو ڕۆژ لە قاچ و دەستی ئەخستم، لەگەڵ ئەوانەش ڕاھاتم دووبارە ویستم خۆش بژیم" قسەكەی تەواو نەكرد گریانەكەی زۆرتر بوو و دەستم گرت
"ئینجا تۆ ھاتی!....وامزانی ئیتر تەواو لە دنیا دائەبرێم، ئەبێ دایك و باوكم لە بیركەم و لە زیندانێكا بژیم! بەڵام وا نەبوو ھەموو ناخۆشی ئەم ساڵانەم بیر چوویەوە! ئینجا عەمەلیات ھات كە لە ھەموو شتێك زیاتر ئازاری یام!!! ئەوەش تەواو بوو و ژیانم ئاسایی بویەوە تەنانەت لەگەڵ كەسێك كە حەزم ئەكرد لەگەڵی بژیم ئەویش تۆ بووی.....دووبارە كوڕێكی پیس ھات و ھەموو شتێكی وێران كرد، من بۆچی ئەبێ ئەو ھەموو باجە بەم؟ بۆ نابێ وەكو خەڵكێكی ئاسایی بژیم!"
توون باوەشم پیاكرد و دڵم پڕ بوو بۆی دوای كەمێك دووركەوتەوە
" لە ھیچ شتێك نەترسابم زۆر لە لەدەستدانی تۆ ئەترسم ئەوە باش بزانە! ئەو ھەڕەشەی كرد كە تۆ ئەكوژێ!" وای وت بە گریانەوە
"چی؟؟ كێ ھەڕەشەی كرد؟؟؟' وام وت مێشكم ھەزار پرسیاری تیا دروست بوو
"ئەو كەسە بە ناوی چانگ!! مەسجی نارد و وتی ئەبێ بێیت بۆ پاركەكە ئەگەر نا تێھیۆنگ ئەكوژم!" وای وت و ھەنسكەكانی زیاتر بوون
"تۆ نەڕۆشتی ھەنگوینەكەم، گوێو پێنەیا وایە؟" وام وت و ھیچی نەوت سەر داخست و گریانەكەی زیاتر و زیاتر ئەبوو
"سویۆن تكایە بڵێ نەڕۆیشتم! تكایە بڵێ نەمبینی " وام وت بە سەرلێشێواوی
"مـ-من داوای...."
قسەكەی تەواو نەكرد كەوتە سەر دەستم چاوە پڕ فرمێسكەكانم گەورە بوون
بە ھێمنی ئەمكێشا بە ڕوومەتیا
"سویۆن.....سویۆن چاو بكەرەوە تاقانەكەم" بە ھەموو دەنگم وام وت
ڕێك ئازاری ئەو كاتە ھات بە دڵما كە باوكم چاوی داخست و ئیتر نەیكردەوە
چواردەورمم لێ بوو بە تارمایی و فرمێسكەكانم نەئەوەستان
خێرا بە سەرلێشێواوی و شۆك'یەكەمەوە باوەشم پیاكرد
نامەوێ دووبارە لە دەستی بەم
ھەتا توانیم ھاوارم كرد
"خێرا ئەمبوڵانس بانگكەن" وام وت و توون باوەشم پیاكردەوە
"تەواو تاقانەكەم....باشەبی" وام وت و گریانە شێواوەكەم زیاتر ئەیترساندم
خزمەتكارەكە و پاسەوانەكان ھەموویان ھاتن و سێری حاڵی منایان ئەكرد یەكەم جارە دوای باوكم بۆ كەسێك بگریم
خزمەتكارەكە پەرداخێك ئاوی ھێنا و پاسەوانەكان ئەمبوڵانسیان بانگكردبوو
ئاوەكەی ھێنا دەستم تەڕ كرد و یام لە دەمووچاوی بەڵام ھەر ھۆشی نەھاتەوە
تەواو تەنیا بورانەوەیەكی ئاساییە بەرگەی بگرە بچكۆلەكەم" وام وت بە گریانەكەمەوە و دەنگی ئەمبوڵانس ھات
خێرا بە باوەش بردمە خوارەوە

Singularity  |K.TH [kurdish]Where stories live. Discover now