☘︎︎| 2

2.3K 464 24
                                    

Vote before reading 🖤
چێژ لە خوێندنەوە ببینن ؛)
•••
"ئەتوانین..." وام وت بە زەردەخەنەوە
"بەڵام چۆن!" مامم وای وت
"تەنھا ڕازی بوونی ئێوەیە بۆ ئەوەی كە سویۆن لەلای من بژی" وام وت بە دوودڵیەوە
"تـ-تای...نە ئێمە و نە سویۆن ناتوانین بێ یەك تۆ ئەوە ئەزانی؟" خ.پارك وای وت ئەگەر وشەیەكی تری بوتایە فرمێسكەكانی ئەكەوتن.
"كوڕەكەم ئەی ئەگەر سویۆن ڕازی نەبێ؟" مامم وای وت
" مامە ئەو ڕازی ئەبێ...ئەزانم ئێوە بێ ئەو بەرگە ناگرن...بەڵام منیش ئیتر بەرگە ناگرم بەو شێوەیە تەنیا لە دورەوە بیبینم! ئەمەوێ لە نزیكم بێ لەگەڵ من نان بخوا لەگەڵ من بكەوێتە خەوەوە لەگەڵ من چاوی بە ڕووناكی خۆر بكاتەوە، ئێوەش ئەوە ئەزانن ئەو دوورییەی من ئەكوژێ؟....من ئەوم خۆشەوێ خۆتان باش ئەزانن..وە خۆشەویستیەكی مناڵانە نا....ھەموو ژیانمی بۆ دائەنێم"وام وت و ئەوەی لە دڵم بوو ھەڵم ڕشت
" من ئەوە باش ئەزانم كە تۆ لە ئێمە زیاتر ئاگەداری ئەبی....من لە تۆ دڵنیام تێھیۆنگ تۆ لە بەرچاوی من گەورە بویت...متمانە ئەكەم كە بینێرم بۆ دۆزەخ لەگەڵ تۆ....بەڵام ئەو كچی منە...ئەگەر دڵی تەنگ بێ لەلای تۆ من ئەمرم" پورم وای وت و فرمێسكەكانی بە ھێمنی ھاتنە خوارەوە
"كوڕم ئەو ڕاستەكا...ئەی ئەگەر دڵتەنگ بێت و خەفەت بخوا ئەو كاتە ئێمە چۆن ئاسودە ئەبین" مامم وای وت
"مامە ھەموو دونیا لە ژێر پێی دائەنێم....متمانەم پێ بكەن بە یەك خولەك ھەر ھەموو دونیا لە ژێر پێی دائەنێم، ھەموو شتێك ئەكەم بۆ یەك ھەناسەدانی كە لە نزیك من ھەڵیمژێ...ھەموو شتێك ئەكەم بۆ زەردەخەنەیەكی لە نزیك من بیكات... چوار ساڵە ھیچ شتێكم پێ ناكرێ سێركردنی نەبێ لە دوورەوە... " وام وت بە متمانە بەخۆبونەوە وە دڵنیاشم كە ھەمووی ئەكەم
"من قسە لەگەڵ ئەو ئەكەم....ئەمە بۆ ژیانی ھەموومان باشە" پورم فرمێسكەكانی سڕی و وای وت
لە كۆتاییا ئەوانیش ئیتر بەرگەی بینینی كچەكەیان ناگرن بەو شێوەیە
"تای من داوای بەڵێن لە تۆ ناكەم چونكە ئەزانم بۆ سویۆن چۆنی....بەڵام وا بكە ھەست بە نەبوونی ئێمە نەكات، وە ئەویش وەكو تۆ ئەبێت بەڵام چاوەڕێ كە ھەست ئەكا چەن ئەو خۆشەوێ ئەو جارێ لە تەمەنێكا نیە ئەو شتانە بزانێت" مامم وای وت
"مامە من ئەویش بە ئێوە شاد ئەكەمەوە بەڵام دوای ماوەیەك ھەتا دوای نەشتەرگەریەكە...خۆتان ئەزانن"
" متمانەمان پێتە كوڕەكەم....وە من ڕازیم ئەگەر تەنانەت نەشی بینم! بەس ئەو دڵی خۆش بێ...." پورم وای وت
ئەوان زۆر ھەوڵی دڵخۆشی كچەكەیان ئەیەن...
" كەواتە با من بڕۆم سویۆن لێرە من نەبینێ ھەتا ئێوە پێی ئەڵێن" وام وت و ھەستام و ئەوانیش ھەستان خواحافیزیم كرد و ڕۆیشتم...
Su yeon pov
ھەستم كرد دەوروبەرم ڕۆشن بوویەوە...
چاوەكانم كردەوە كە لە خەو ھەستام سێری مۆبایلەكەم كرد سەعات 4:05ە
نیو كاتژمێر زیاترە خەوتوم...
ھەستام دەموچاوم شت و مۆبایلەكەم برد و ڕۆشتمە خوارەوە دایك و باوكم دانیشتبون
"تاقانەكەتان بەخەبەر ھات" وام وت بە خەواڵوویی و دانیشتم خۆم بە مۆبایلەكەم خەریك كرد دوای كەمێك باوكم قسەی كرد
"خۆشەویستم تاقەت ھەیە قسە لەسەر شتێك كەین؟ یان شەو؟"
"نـا ئێستا...(مۆبایلەكەم دانا) با قسەبكەین..." وام وت...
"خۆشەویستم تۆ ئەزانی كە ئەبێ نەشتەرگەری بۆ تۆ بكرێت وایە؟" باوكم بە ھێمنی وتی
"باوكە دووبارە ھەمان بابەت؟" سێرم كرد بە بێزاری
"نا تاقانەكەم ئەوە نیە....شتێكی گرنگە" دایكم سێری كردم و وای وت
"وە ئەزانی ئێمە ھەر شتێك لە دەستمان بێت بۆ تۆی ئەكەین....من ھاوڕێیەكم ھەبوو ئەوەی كۆچی دوایی كرد" باوكم وتی
" مامە كیم؟" من وام وت
"بەڵێ خۆشەویستم ئەو.....ئەو كوڕێكی ھەیە كۆمپانیاكەی بەڕێوە ئەبات، ئەو ئەتوانێ ژیانی تۆ ڕزگار كات" باوكم وای وت لەكاتێكا سێری چاوی ئەكردم
"باوكە من چاوەڕێ ئەكەم ھەتا ئیشەكانی كۆمپانیای تۆ تەواو ئەبن....بەرگە ئەگرم" بە دڵ پڕیەوە وام وت
"ئەزانم خۆشەویستم، بەڵام خۆش گوێت لە دكتۆرەكە بوو وتی ھەتا زووتر بكرێ باشترە؟.....بەڵام یەك مەرج ھەیە" باوكم بە دودڵیەوە سێری منی كرد
"چی؟"
"تۆ لەلای ئەو ئەبیت" باوكم وای وت و زانی ڕازی نابم
"چی؟!....ئێوە ھۆشتان لەلای خۆتانە؟ من ئەو كەسە ھەر ناناسم! چۆن ئەمنێرن لەلای ئەو بژیم! بیرتان نەكردوەتەوە كەمێك؟ ھم؟" چاوەكانم تا دوا ئاست كرانەوە و بە توڕەیەوە وام وت.
"كچەكەم ئەی تۆ بیر نەكردوەتەوە ئەگەر تۆ شتێك لێبێ ئێمە چێمان بەسەر یەت؟....." دایكم بە گریانەوە وای وت
"دایكە من ھەتا ئێستا ناویشی نازانم نەمبینیوە...ئەسڵەن یەكەم جارە بە بوونی ئەو بزانم!...چۆن ئەمنێرن بۆ لای كەسێكی بێگانە؟ چۆن متمانەی پێ ئەكەن؟" بە قوڕگە پڕ گریانەكەمەوە وتم
" ئەو بێگانە نییە! "
"بەڵام بۆ من بێگانەیە!....تا ئێستا نەشم بینیوە!"
"سویۆن.....تاقانەكەم یەكەم جارە من و دایك داوای شتێك لە تۆ ئەكەین...تكایە ڕازی بە، ژیانی خۆت لەناو مەبە"
"باوكە بۆ نەشتەرگەریەكی نەفرەتی بۆ ئەبێ ئەم ھەمووە باجە بەم؟ بۆ ئەبێ لەلای یەكێك بمێنمەوە كە نای ناسم!" فرمێسكەكانم كەوتنە خوارەوە
"سویۆن تۆ ئاگاداری سێ ساڵە كوڕێكی خوێڕی بە ناوی «چانگ» بە دوای تۆوەیە؟ ھم؟ بێگومان نا...چونكە تێھیۆنگ ھەتا ئێستا نەی ھێشتوە نزیكی تۆ بكەوێتەوە!....تێھیۆنگ چوار ساڵە خولەك بە خولەك ئاگای لە تۆیە...ئەو كوڕە لە بەرچاوی من و دایك گەورە بووە...لە خۆم زیاتر سیقەم پێیەتی"
"ئەی باوكە بۆ من ئەمانەم نەئەزانی؟! بۆ ھیچتان پێ نەوتوم!" بە ھاوارەوە وام وت كاتێك فرمێسكەكانم كەوتنە خوارەوە
"چونكە لە تەمەنێكا نەبووی ئەم ھەموو ڕاستیە ترسناكە قبووڵ بكەی!...لەوانەیە ئێستا نەزانی تێھیۆنگ چۆنە، لای ئەو بە بەڵێن بێ ئەگەر نا ئاسوودە بووی یان بێتاقەت بووی ئەو تۆ ئەھێنێتەوە بۆ ئێمە...ئەو تۆ ناڕفێنێ، یان ناوبا بۆ شوێنێكی دوور..... " دایكم وای وت
باوكم ھەستا و ھات لە تەنیشتم دانیشت ھەردوو دەستی لەسەر ڕوخسارم جێگیر كرد و سێری ئەكردم
"تاقانەكەم ئەو تۆی خۆشەوێ...زیان بە تۆ ناگەیەنێت، متمانە بە دایك و باوك ناكەی؟" بە ھێمنی وای وت
"بـێگومان متمانەتان پێ ئەكەم...بەڵام" وام وت بە دەنگە گریانەكەمەوە
" كەواتە لای تێھیۆنگ بمێنەرەوە، نە من نە دایك بەرگەی لەمە زیاتر ناگرین تۆ بەو شێوەیە ببینین....دڵنیا بە لەلای ئەو پارێزراوتری وەك لەلای ئێمە"
سەرم داخست و فرمێسكەكانم كەوتن
باوكم باوەشی پیاكردم
"دڵنیابە ھیچ دایك و باوكێك شتێكی خراپیان بۆ مناڵەكەیان ناوێ" وای وت و ماچێكی سەری كردم
دوای كەمێك دوركەوتەوە
" من ئەڕۆمە سەرەوە..." وام وت و بێ ئەوەی مۆبایلەكەم ببەم ڕۆیشتم
دانیشتم دەستم كرد بە بیركردنەوە..


ڕازی بوونەكەی بۆ پارتی داھاتوو :)
بزانین ڕازی ئەبێ یان نا
تای باشەبێ لەگەڵی یان نا
ڤۆت لەبیر مەكەن 🦋

Singularity  |K.TH [kurdish]Where stories live. Discover now