•١٠ی بـــەیــــانــــی••
ھێشتا خەو نەچوەتە چاوم!
ڕۆشتمە خوارەوە كەمێك ئاوم خواردەوە...
ڕۆیشتمە سەرەوە و دوای كەمێك دەرگاكە كرایەوە تای بوو....
چاوەكانم تا دوا ئاست كرایەوە كە بەو شێوەیە بینیم!
خێرا ھەستام و بەرەو ڕووی ڕۆیشتم.
دیار بوو كە دوێنێ خواردویەتیەوە..
سەر و قژی تێك چووبوو ، جلەكانی بەڕێكی نەمابوون لەبەریا"تـ-تای تۆ باشی؟" لێم پرسی ھیچی نەوت و ڕۆیشتە ئۆفیسەكەی
دوای كەمێك بڕیارم یا بڕۆم بۆ لای...
لە دەرگام یا و ڕۆیشتمە ژورەوە لە پەنجەرەكەوە سێری دەرەوەی ئەكرد
نزیك بوویەوە لە مێزەكەی واتە لە منیش نزیك بوویەوە"بۆچی بەو شێوەیەی؟ شتێكی خراپ بوە؟" وام وت و تای ھەموو شتەكانی ئەو ناوەی بڵاوكردەوە بە تووڕەیی
"دووبارە ھەمووشتێك تێك چوو!!!! دوبارە دوبارە! بەنەفرەت بێت ھەموو شتێكی تێك یاا ھەمووی تێك یاا ھەموویی!" بە كۆتا تۆنی دەنگی وای وت و لێی نزیك بوومەوە شانەكانیم گرت و ھێمنم كردەوە"تەواو ئارامبە.....تەواو!" وام وت و وەستا
دواتر ئارامبویەوە و كەمێك لە توڕەییەكەی نەما
"بڕۆ گەرماوێك بكە با بێیتەوە سەرخۆو....دەی تكایە" وام وت و دەستم گرت بەرەو ژوری نوستنەكەم برد
ڕۆیشتە گەرماوەكەو خۆی شت و ھاتە دەرەوە
...
"ئەتوانم بزانم چی بوە؟" وام وت بە ھێمنی
"ھەموو شتەكە ئەوەیە كە دوبارە ژیانی من ئەبێ بە دۆزەخ!" وای وت
قۆڵم گرت و بەرەو بێدەكەم برد و دامنیشان و خۆشم لە تەنیشتیەوە دانیشتم
"باسی كە چی بوە؟"
"ئەو خوێڕیە بەناوی چانگ.....ئەزانێ من كێم! وە ئەزانێ تۆ بۆچی لەلای من ئەژیت!"
.
"ئێ تای تۆ زۆر لەوە بەھێزتری لە ھیچێكی وەكو ئەو تۆ بڕوخێنێ!........ ئەو لە بێھێزی و ترسنۆكی خۆیەتی وا ئەكات!، بۆ بەم شێوەیە بیری لێئەكەیتەوە؟!....ئیھمالی كە ھیچی پێ ناكرێت!" وام وت بە ھێمنی
YOU ARE READING
Singularity |K.TH [kurdish]
Fanfiction•• نــــامـــۆیــی •• تۆ یەك ڕۆژ نیت، ھەموو ساڵی تۆ یەك وشە و یەك نیگار و یەك دڵۆپ و یەك تابلۆ نیت.... گەر تۆ نەبیت ئەبێ كێ بێ تـــۆ ژیـــانـــی !!! ~ نــامــۆیی~ ھەست بە نامۆیی ئەكەم لە ئەودا، وەكو شتێك كە ناتوانێ لێی ھەڵبێت Started ; 13/march/202...