☘︎︎| 1

3.1K 502 24
                                    

چێژ لە خوێندنەوە ببین :)
ئەوەش پارتی یەك😁🖤

سویۆن pov
"تاقانەكەم ئێستا باشی؟" دایكم وای وت و دەستی گرتم كاتێ لەسەر بێد'ی نەخۆشخانەكە پاڵكەوتبووم..
"باشم...با بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە" بە زەردەخەنەوە وەڵامم یایەوە نامەوێ خەفەت بخوا بەھۆی منەوە..
دەرگاكە كرایەوە و باوكم ھاتە ژورەوە
"دەی خۆشەویستم ئامادە بە با بڕۆینەوە بۆ ماڵەوە" باوكم وای پێوتم و سەری ماچ كردم
دایكم یارمەتی یام ھەستم و ڕۆشتینەوە بۆ ماڵەوە...
زوو زوو ئەبورێمەوە بەو شێوەیە، بەھۆی ئەو نەخۆشیە بێزاركەرەوەیە!
"لە ژورەكەمم" وام وت كاتێك بەرەو سەرەوە ئەڕۆشتم و ڕۆیشتمە ژورەكەم
لەسەر بێدەكەم پاڵكەوتم و سێری سەرەوەم ئەكرد (سەقفەكە)
بۆچی؟! دایك و باوكم بەھۆی منەوە وێران بوون! زۆر خەفەت ئەخۆن، وا بیر ئەكەنەوە لەنێوان ئەو ھەمووە سەروەت و سامانەی ھەیانە ناتوانن نەشتەرگەریەكەم ئەنجام بەن.
بەڵام من وا بیر ناكەمەوە، ئەبێ بیریش لە ژیانی خێزانەكەمان بكەمەوە! ھەموو كەسێك بە ئاواتە لە كۆمپانیایەك كار بكات بەڵام باوكی من خاوەنی كۆمپانیایەكی گەورەیە
بەڕای ئێوە لەبەر خۆپەرستی خۆم تێكی بەم؟ بەم زووانە ھەموو شتێن باش ئەبێ :)
باوكم سەركەوتوو ئەبێت...ئەو بۆ پڕۆژە نوێكەی دوو ساڵە ھەوڵەیا منیش توانام ھەیە ھەتا تەواو ئەبێ
لە كۆتاییا ئێمە خێزانین! ئەبێ یارمەتی یەكتری بەین...
وردە وردە ھەستم كرد لە دونیاكەی خەوەكانمم.....
??? Pov
بەرەو ماڵی بەڕێز پارك ڕۆیشتم لە سەیارەكەم دابەزیم و ھەنگاوم نا بەرەو دەرگای كۆشكەكەیان...
لە دەرگام یا خاتوو پارك كردیەوە'
"ئاھ...تێھیۆنگ بەخێربێیت كوڕەكەم" پورم بە بەڕێزییەوە وتی
منیش بە زەردەخەنەوە وەڵامم یایەوە "سوپاس....مامم لە ماڵەوەیە؟" من بە بەڕێز پارك ئەڵێم مامە ، ئەو مامم نیە....بەڵام ئەو لە باوكیش باشتر بوە بۆم. وە بە خاتوو پارك ئەڵێم پورێ...باشی ئەوان لە وتن نایەت..
"بەڵێ كوڕەكەم وەرە ژورەوە" پورم وای وت و پێكەوە ڕۆیشتینە ژورەوە
سەلام و شتم لە مامم كرد و ھەرسێكمان دانیشتین.
"وابزانم سویۆن خەوتوە!" وام وت و دڵنیا بووم كە خەوتوە چونكە دوای دەرمانەكانی ئەخەوێ كە لە نەخۆشخانە پێی ئەدرێ، بەڵێ ئەشزانم كەی ئەیبەن بۆ نەخۆشخانە.
"ئمھم ئەو خەوتوە" خاتوو پارك وای وت
" مامە...پورێ ، خۆتان ئەزانن من كێم..چیم..وە چیم ئەوێ....ھاتووم لەسەر شتێك قسە بكەین ژیانی ھەموومان ڕزگارەكات و دڵخۆشەبین،سویۆنیش باشەبێتەوە...مامە لە حاڵی تۆ ئەزانم لەم كاتەیا چۆنە، خۆشم بەو كاتەیا تێپەڕیوم تەنانەت باوكم لە دەست یا بێ ئەزموون ھەموو شتێك كەوتبوو بە سەرما بەڵام خۆتان باش ئەزانن ئێستا ھەموو شتێكم تێپەڕاند و سەركەوتوو بووم (مەبەستی ئیشی كۆمپانیا و شت بوو) سویۆن زۆر پێویستی بەو نەشتەرگەرییەیە..پێویستە بۆی بكرێت، خۆتان باش ئەزانن چاوم لە چركە بە چركەی ئەوە، وە لە لایەكی تریش ئەو بێنرخە «چانگ» ھەیە (ئەو كوڕەی وتم سویۆنی ئەوێ) ئەو ھەموو شتێك ئەكا بۆ ڕووخانی ئێمە و بردنی سویۆن..نە ئێوە نە من ڕێگە بەوە نایەین، بەڵام ئەزانین كە ھێشتا مەترسییە ئەی وا نیە؟" بە ھێمنی ھەموو شتێكم ڕون كردەوە
"وایە كوڕەكەم" مامم بە ھێمنی وەڵامی یامەوە
"وە ئێستا ئەتوانین ھەموومان ڕزگار كەین، سویۆن بگەڕێنینەوە بۆ ژیانێكی ئاسایی...پڕۆژەكانی تۆ سەركەوتوو بێ.....بیرم كردەوە دوو دڵی و نا ئارامی تا ئێستا بەس بێت ئێوەش پێتان باش نیە؟" وام وت و بە متمانەوە قسەم ئەكرد
"بەڵام كوڕەكەم ئەمانە ھیچیان ناكرێن! ھیچیان...ئێمە لە خەفەتی سویۆن وا ئەمرین كە ناتوانین ھیچی بۆ بكەین" پورم یان خاتوو پارك بە دڵێكی پڕەوە وای وت
"ئەتوانین..." وام وت بە زەردەخەنەوە
"بەڵام چۆن!" مامم وای وت
"تەنھا.......
•••
بۆ پارتی داھاتووو
بە دڵتان بوو؟!
ڤۆت بكەن وكۆمێنتیش بكەن
وە بۆیە وا كەمم دانا ئیتر وا بە كەم كەم پۆستی ئەكەم بۆ ئەوەی ڤۆتەكان شایەنی ھیلاك بوونم بن🙂
••
بەھیوام بە دڵتان بووبێ :)
ئینجا ئەوەی لە مێشكی تێھیۆنگە چییە بۆ ڕزگار كردنی ھەموویان؟!


بـای بـای
💕

Singularity  |K.TH [kurdish]Where stories live. Discover now