☘︎︎| 8

1.8K 422 148
                                    

ببون درەنگ دامنا!🖤

سویۆن دانیشتبوو تای لە دەرگای یا و ڕۆیشتە ژورەوە
"ھەنگوینەكەم ئەوە كێشەی نیە؟" تای وای وت و مەبەستی مۆبایلەكە بوو
"نا سوپاس،وە......ئەگەر شتێك بڵێم تووڕە نابی؟" سویۆن پێی وت بە ھێمنی
"نـا گیانم بۆ تووڕە ئەبم...بیڵێ" تای وای وت و لە تەنیشتی سویۆن لەسەر سیستەمەكە بە ھێمنی دانیشت
"ئێ.....پاسۆردی مۆبایلەكە، وەكو ئەوەی تـ-تۆ دامنا" سویۆن وای وت و سێری دەوروبەری خۆی ئەكرد
تای قاقایەكی لێیا و بە زەردەخەنەیەكی ھێمنانە سێری سویۆنی ئەكرد
"تەنانەت دڵخۆشم بەوە....ناوی ھەردووكمان و ھەمان پاسۆرد، زۆر بەلامەوە جوانە"
Suyeon pov
لەو قسانەیا بوو تەلەفۆنی بۆ ھات مۆبایلەكە لە گیرفانیا بوو ھەر كە سێری ناوەكەی كرد دایخستەوە و دەستی گرتم و ھەڵیساندم و خۆشی ھەستا
"با بڕۆینە خوارەوە :)" وای وت
"بۆ؟" لێم پرسی
"ئم....ئێستا ئەیبینی" وای وت و ڕۆیشتینە خوارەوە ھێشتا دەستمان بەو شێوەیە بوو
ڕۆیشتینە ژوورە گەورەكەی كە میوانەكانی لێ دائەنیشن
!!!!!!
دایك و باوكم دانیشتبوون لەسەر قەنەفەكە كە منیان بینی ھەستان، دەستی تێھیۆنگم بەرا و ڕۆیشتم بەرەو ئەوان و باوەشم پیاكردن بەدڵی خۆم بۆنم ئەكردن ئەوانیش ھاوشێوەی من بوون
"تاقانەكەی من باشە؟" باوكم وای وت و دەستی ھێنا بە قژما
"ئھم....زۆر باشم" وام وت و زەردەخەنەم كرد و بەیەكەوە دانیشتین تێھیۆنگیش بەرامبەرمان دانیشت
"خۆشەویستم بێتاقەت نیت؟" دایكم وای وت و سێریان ئەكردم لەگەڵ باوكم
سێرێكی تێھیۆنگم كرد ئەتوانم بڵێم سترێس بوو لەوەی من بڵێم بێتاقەتم....زەردەخەنەیەكم كرد و سێری دایكم كرد بە زەردەخەنەكەوە
"نــا.....بە پێچەوانەوە تێھیۆنگ زۆر باشە" وام وت و سێری تایم كرد ئەویش زەردەخەنەیەكی ئاسوودەی كرد
" ئەو كوڕەكەی منە....بێگوومان باشەبێ" دایكم بەزەردەخەنەوە وای وت و سێری تای كرد تای بەھەمان شێوە
قسەو شتی ترمان كرد و.......
"تاقانەكەم تای وتی كە سبەینێ عەمەلیاتەكە ئەكەی" باوكم وای وت
"ئم......شتێكی قورس نییە بە لەیزەر ئەیكەن:)"
ئەزانم باوەرم پێناكەن كە بڵێم ناترسم بەڵام ناشتوانم دڵیان بێشێنم و بڵێم ئەترسم...
كات بوو بە ١١ی نیوەڕۆ
"تاقانەكەم ئێمە ئەڕۆین...." دایكم وای وت و ھەستان منیش ھەستام تای بەھەمان شێوە
"بۆ ئەڕۆن؟! وا نیوەڕۆیە!" تای وای وت
"كوڕەكەم لەگەڵ خێزانی لـی ئەم نیوەڕۆیە نان ئەخۆین بەڕێز لی و خاتوو لی'م   داوەت كردوە....ھەروەھا تۆزێ قسەی كۆمپانیاش ئەكەین...عەیبە ئەگەر دوابكەوین" باوكم وەڵامی یایەوە
"سویۆن ئێوارە لەگەڵ تێھیۆنگ وەرن بۆ ماڵەوە با بەیەكەوە بین....تای پێو باشە؟" دایكم وای وت
"بۆ نا.....ئەگەر سویۆن پێی خۆش بێ یەین:)" تای وەڵامی یایەوە
"كەواتە چاوەڕێم بەرخەكانم" دایكم وای وت و ماچێكی ڕوومەتی كردم
"خوالەگەڵ تاقانەكەم"
"خواتانلەگەڵ" وام وت بۆ كۆتا جار و زەردەخەنەم كرد و ئەوان ڕۆیشتن
ھەردووكمان ڕۆیشتینە ژووری دانیشتنەكە ئەوێ تۆزێك بچوكترە واتە بۆ ئاسایی دانیشتن ئەبێ
ھەردووكمان لەسەر یەك قەنەفە دانیشتین بەبێدەنگی ھەتا تای قسەی كرد
"سوپاس"
"بۆ چ شتێك؟" وام وت
"بۆ ئەوەی وت بێتاقەت نیم لێرە" بە ھێمنی وای وت
"ھەر خۆی وایە:)......ڕاستە بیری دایك و باوكم ئەكەم و حەزم لێ نیە، بەڵام بێتاقەتیش نیم بە ھەبوونی تۆ.....واتە كەسێكی زۆر باشی بیرم نەئەكردەوە وابی.....لەكۆتاییا ئێرە باشترە بۆم:)" وام وت و ئەویش زەردەخەنەی كرد
تب/ ئیتر كە ئەمەم دانا   [  :) ] یەعنی زەردەخەنەی كرد'♡
"ئێوارە لەلای دایكم و ئەوان ئەبین؟" لێم پرسی
" بەدڵی تۆ....من كێشەم نیە"
"كەواتە باشە، با كۆتا ئێوارەم لەوێ بێ:)"
تای دەستی گرتم و یەكەم جارە وا بە نیگەرانی چاوە گەورەكانی ببینم
"وامەڵێ!.....تۆ بەھێزی زوو باشەبی، وە ئەوەنەش گەورە نییە نەشتەرگەریەكە و لەیزەریشە.....وە ھەروەھا.....دڵ نایە من جێبێڵی وانیە؟"

Singularity  |K.TH [kurdish]Where stories live. Discover now