☘︎︎| 24

1.3K 321 84
                                    

فەرموون🥺💜
.
.

" خەوەكەو زۆر خۆش دیار بوو" یووجو بە پێكەنینەوە وای وت
" ھیلاك بووم" سوویۆن ھەستا بەتانی و شتەكەی لابرد و لەلای ئاگردانەكە دانیشت
مۆبایلەكەی ھێنا و مەسجێكی بۆ تای نارد

Kim.suyeon: لە كوێی؟

دوای دوو دەقە یەكسەر تای وەڵامی یایەوە
Kim.taehyung: لە دەرەوەم ھەنگوینەكەم كەی ھەستای
Kim.suyeon: كەمێك ئەبێ
Kim.taehyung: ئەوە ھاتمە ژوورەوە :) ـ
•••••
لای پیاوەكان تای بیانویەكی دۆزیەوە و ھاتە ژورەوە بۆ لای سویۆن
ماچێكی سەری كرد
" ئیسراحەت كرد ھەنگوینەكەم؟" بە ھێمنی وای پێ وت
سوویۆن سەری بە بەڵێ جووڵاند

"چەنێكە ئێوە خۆشەویستن؟" یووجو پرسی
تای ویستی وەڵامی باتەوە سویۆن قسەی پێ بڕی
"بۆ؟" وای وت بە دەموچاوێكی بەتاڵ
"ھەروا" یوجوو وای وت و شانەكانی بەرز كردەوە
" پێویست ناكات بزانی :)" سویۆن وای وت و یووجو چاوی سوڕاند
"بەڵام تۆ ھێشتا مناڵی بۆ ئەوەی لای كەسێكی تر بمێنیتەوە" یوجو وای وت تای خەریبوو ئەتەقی

"یەكەم من مناڵ نیم ئەمساڵ ئەبم بە ھەژدە ساڵ، دوەمیش تێھیۆنگ بۆ من ئەو كەسە نییە كە تۆ باسی ئەكەی لە ھەموو كەسێك زیاتر متمانەم پێیەتی....سێھەمیش ئەوەنە خۆو لە ئیشی ئەوانی تر سەرقاڵ مەكە من پرسیارم لێ نەكردووی ئایا تەمەنم گونجاوە یان نا" سوویۆن وای وت تای دەستی گرت
" وازی لێبێنە تاقانەكەم با بۆخۆی قسەكات" بە چپە وای وت و ماچێكی سەری كرد
"كەمێك بڕۆینە دەرەوە؟" تای پرسی
"باشە با بڕۆین" سویۆن وای وت و ڕۆیشتن بۆ باخچەكە

سوویۆن و تای ڕۆیشتنە دەرەوە و دانیشتبوون بەیەكەوە
"دوو بەیانی قوتابخانەم دەست پێ ئەكا" سویۆن وای وت
"بەیانی ئەڕۆین بۆ شت كڕین" تای وای وت
"یااا خۆ من مناڵ نیم ھەر كەمێك شتم پێویستەبێت و تەواو"
"نەخێر....كەوایە خۆم بە دڵی خۆم بۆتەكڕم" تای وای وت
" ناتوانی" سوویۆن چاوی بچوك كردەوە وای پێ وت و تای دەستی كرد بە پێكەنین

بوو بە ئێوارە ھەموویان لە باخچەكە بوون سوویۆن سەرمای بوو
"ئێستا یەمەوە" تای وای وت و سوویۆنی بەجێھێشت دوای كەمێك گەڕایەوە چاكەتەكەی سوویۆنی پێ بوو
"سوپاس :)"
دوای كەمێك سوویۆن و دایكی و ژنی مامی خەریكی مێزەكە بوون و ھەموویان دانیشتن خەریكی نان خواردن بوون
لە پڕ تای ھەناسەی توون بوو
ئاوی خوارد باش نەبوو
ھەوڵی ئەیا بە ئارامی ھەناسە بات چاوی دائەخست و ئەیویست ھەناسەی قووڵ ھەڵمژێت نەیئەتوانی
"تای تۆ باشی؟" سوویۆن بە ھێمنی پێی وت
"باش نیم" بە دەنگێكی نزم و بێھێزی وای وت و ھەستا بەرەو دەرەوە ڕۆی
"من ئەڕۆم" سوویۆن وای وت و خێرا چوو بە دوایا
ھەموو ئەوانەی سەر مێزەكە سەریان سوڕمابوو بۆچی تێھیۆنگ وای لێھات
تێھیۆنگ ھەناسەی ھەڵەمژی بەڵام ھەناسەكانی كورت بوون
حاڵی باش نەبوو
"تێھیۆنگ تۆ باش نیت!" سوویۆن بو قوڕگێكی پڕەوە وای وت و چاوی پڕ بوو لە فرمێسك
تێھیۆنگ ھێشتا چاوی بە داخراوی ھێشتبوویەوە و ھەوڵی ھەناسە ھەڵمژینی ئەیا
" تكایە شتێك بڵێ!" سویۆن بە ھاوارەوە وای وت و دەستی كرد بە گریان
تای دەستی لەسەر سنگی دانا
"حـ-حەبەكەم" وای وت بە بێھێزی
سوویۆن ھیچی تر نەوەستا و چوو لە ناو سەیارەكە گەڕا ھەتا حەبی دڵەكەی دۆزیەوە
خێرا بۆی ھێنا و خواردی
كەمێك باشتر بوو
دوای كەمێكیش ئاوی بۆ ھێنا خواردیەوە و ھەناسەی جێگیر بوویەوە
"باشی ئێستا؟" سویۆن بە دڵە پڕەكەیەوە وای وت و دەستی تای گرت
"باشم خەم نەبێ:)" بە بێھێزی زەردەخەنەیەكی كرد و دەستی سوویۆنی گرتەوە
"دەی با بڕۆینە ژورەوە سەرماتەبێ" سوویۆن وای وت و دەستی بە چاویا ھێنا فرمێسكەكانی سڕی
"باشە"

ئەزانم كەم بوو 🥺🤷🏻‍♀️

Singularity  |K.TH [kurdish]Where stories live. Discover now