☘︎︎| 13

1.7K 391 50
                                    

Farmu🤡🤍
بـــەیـــانـــی سەعات ٩
Suyeon pov
خەبەرم بوویەوە و سێری سەعاتم كرد
ڕۆیشتمە سەرەوە بێگوومان بە یارمەتی دایكم، ڕۆتینم كرد و خۆم شت بەڵام لەگەڵ ئەوەی دایكم لەلام بوو و ھەموو دەقەیەك لە حاڵمی ئەپرسی و ئاگەداری ئەكردمەوە كە زیان بە سەرم نەگەیەنم-_-
تەواو بووم و قژم وشك كردەوە و خۆم گۆڕی تای لە خوارەوە دانیشتبوو
"بەخێربێی:)" وام وت
"بەیانی باش ھەنگوینەكەم:)"
"بەیانی تۆش باش.....وەرە با نان بخۆین" وام وت و بەیەكەوە ڕۆیشتینە باخچەكە دانیشتین نانمان خوارد دایك و باوكم پێشتر نانیان خواردبوو...
«ببورن ئەزانم باوكی دەورەكەی زۆر كەمە😐قەیناخۆ تای و سویۆن شەرتن😂»
"بەڵێنێك یابوو وابزانم بیرتە؟" وام وت و سێرم كرد ئەویش پێكەنی
"ھاھاھا بێگوومان بیرمە....با نانەكەمان تەواوكەین ئینجا ئەڕۆین بە ھەموو سیۆلا ئەگەڕێین:)"
نانمان تەواو كرد و لەسەر ڕۆشتن بووین
"ئاگەداری خۆو بە تاقانەكەم....لە تای جیانەبیتەوە نەوەك شتێك لێبێ ھێشتا باش نەبووی" دایكم وای وت و ماچی كردم
"ئاھ باشە دایكە!! من باشم تەواو-_-" وام وت و دوای خواحافیزی كردن و شت ڕۆیشتین....
لە كۆتاییا لەبەردەم شاخێك وەستاین و ھاتینە خوارەوە...
"یاا...من وتم بمبە دەرەوە نەموت بمھێنە بۆ شاخەوانی" وام وت
تای یایە قاقای پێكەنین
دەستی گرتم و لە پشتەوە قادرمەیەكی لێبوو....ھەتا سەر شاخەكە و لەوێ وەكو ژوورێكی بچووك وابوو بەڵام بەبێ دیوار...
مێزێك و سێ كورسی لێبوو...
قادرمەكانمان بە ھێمنی ئەبڕی چونكە زۆر بوون...
كە گەیشتین تای توونتر دەستی گرتموو نزیك بوینەوە لە قەراخی شاخەكە واتە لای مێز و شتەكە..
واھھھ!!!!
ھەموو سیۆلمان لێ دیار بوو...
"ئێرە زۆر جوانە!" وام وت و تای زەردەخەنە دڵڕفێنەكەی كرد
"بەدڵتە؟"
"ئم....پێشتر نەھاتووم!"
كەمێكی تر لەوێ بوین و ڕۆیشتین بۆ پارك و ھەتا ئێوارە سووڕاینەوە....
ئێوارە ڕۆشتین بۆ مۆڵ و لە ڕێستورانتەكە نانمان خوارد
ئینجا بەناو مۆڵەكەیا پیاسەمان ئەكرد
"ئەو عەزیە بۆتۆ جوانە!" تای وای وت و بەرەو دوكانێكی عەزی بردمی و سێری ئەوەمان كرد كە ئەو وتی
ڕەنی عەزیەكە ڕەش بوو
ھەتا سەر ئەژنۆ بوو و بێ قۆڵ بوو (یەك تاڵ)
"یاا عەزی زۆر زۆرم ھەیە" وام وت و دەستم گرت بۆ ئەوەی بڕۆینە دەرەوە
"نەخێر ھەر ئەبێ بیكڕی!....منیش ئەو قاتە ئەكڕم"
دەتج بۆ قاتێكی پیاوانە ڕاكێشا زۆر جوان بوو ڕەنەكەشی ڕەش بوو
"بە چ بۆنەیەكەوە ئەمانە ئەكڕی بەڕێزم؟" وام وت بە بێزاری
"تكایە تەنیا حەزەكەم!......ھەمیشە بیرمەكردەوە چەن جوانەبێ ئەگەر عەزییەكی لەو شێوەیە بۆ تۆ ھەڵبژێرم و لەبەرتا بیبینم!:)" تای بە ڕاستگۆیانە وای وت
"زۆر ھەست بزوێنی بەم جۆرە قسانە" وام وت و ئاوا سێرم كرد «😒» وە ھەردووكمان یامانە قاقای پێكەنین و لە كۆتاییا ڕازی كردم و عەزی و قاتەكەی كڕی...
شەو بوو بە سەعات نۆ' ڕۆیشتینە ماڵ.
گەیشتینە بەردەم ماڵەوە
"دانابەزی؟" وام وت و سێرم كرد
"نـا...با بڕۆم درەنە"
"دەی وەرە بەیەكەوە تۆزێ دانیشین،وە.....ئێھ ھیچ وازی لێبێنە! دەی وەرە" وام وت
"چیە بیڵێ!" تای وای وت
"ھیچ دەی وەرە" وام وت و ھەرچۆنێك بوو ڕازیم كرد دابەزێت!

ھەموومان پێكەوە دانیشتبووین و لە پڕ ویستم ئەوەی ئەمەویست بیڵێم!
"ئـێ....ئەمەوێ شتێكتان پێ بڵێم!" وام وت بە دوودڵی و ترس.
TaUu🤡🌸
V
o
T
E

Singularity  |K.TH [kurdish]Where stories live. Discover now