Flashback 2 days ago
گەڕانەوە بۆ دوو ڕۆژ پێش ئێستا

دوای ئەوەی چاوم بە شاژنی دایك و خەڵكەكە كەوت لەكۆتایدا بەئاسودەیی سەیری ئاسمان دەكەم لە بەلەكۆنی ژوورەكەم ..... گوێبیستی دەنگی هەنگاوی پێی كەسێك بووم ، بەڵام پێویست ناكات سەیر بكەم چونكە بەبەردەوامی جاكسۆن سەردانم دەكات

"دیمەنێكی جوانە وایە ؟"
جاكسۆن لە تەنیشتم وەستا و پرسی

زەردەخەنەم كرد و سەرم بەمانای بەڵێ جوڵاند

"متمانەم پێ بكە "
لەدوای بێدەنگیێكی زۆری نێوانمان جاكسۆن ئەو دوو وشەیەی وت

"مەبەستت چیە؟"
بەتێنەگەیشتنەوە پرسیم

"ئێمە نازانین كە چی ڕوودەدات لە داهاتوو بەڵام ئەمەوێت متمانەم پێ بكەیت ، سەیركە خەڵكەكە چەندە دڵخۆشن بەگەڕانەوەی تۆ ، لە دوێنێوە ئاهەنگ ئەگێڕن ... شاژنی دایك دوای ساڵانێكی زۆر دوبارە توانی پێبكەنێتەوە بە گەڕانەوەی كچەكەی ، من دوبارە تۆم بەدەست هێناوە ، تۆ شازادە خاتووینی ئەم شارەیی ، لەوانەیە ڕۆژێك كەسێك بتڕفێنێت بۆ دوور ئەوكات هەرچیێكی وتیان درۆیە چونكە ئەیانەوێت هەڵتبخەڵەتێنن ! تۆ پێویستە ژیرانە ڕەفتار بكەیت لەناویاندا ..... ئەزانیت ئێمە ئەتوانین چەند جادووێك بەكاربهێنین ، وەك جادووی مێشك خوێندنەوە "
جاكسۆن بەهێمنی قسەی كرد

"واتا منیش دەتوانم مێشك بخوێنمەوە ؟ واو"
بە پەرۆشیەوە پرسیم

"بەڵێ تۆش دەتوانی پێشتر بەڵام ئێستا هیچ شتێكت بیرنەماوە بۆیە دەبێت دوبارە ئەو جادووە بدۆزیتەوە ... ئەو جادووانەی ئێمە بەكاریان دەهێنین تەنیا دەبێت لە دڵی كەسەكەوە ئەنجام بدرێت ..... ئەگەر ڕۆژێك ڕفێندرای ئەوا ژیرانە ڕەفتار بكە ، متمانە بە كەس مەكە و چاوەڕێ بكە تا كاتێكی باشت بۆ دەگونجێ تا ڕابكەیت لە شوێنەكە ، ئەو كات ئەو دەرمانە بخۆرەوە ، ئەمە ڕێگات نیشان دەدا بۆ ئەم جیهانەی ئێمە ، ئێمە لە جیهانێكی جیاواز دەژین "
جاكسۆن وتی و لە كۆتایدا زەردەخەنەی بۆ كردم پێش ئەوەی شوشەیێكی بچوكم پێ بدا

End Flashback

جاكسۆن ئەو ڕۆژە زۆر شتی بۆ من ڕوونكردەوە ، وەك ئەوەی ئێمە لە دوو جیهان دەژین ، جیهانێك تایبەتە بە ئێمە كە زیاتر لە كۆشك و تەلاری كۆن پێكهاتووە بەڵام ئێستا من لە جیهانەكەی ترم ، خۆشبەختانە شوشەكەم زۆر بەباشی شاردۆتەوە ، لەناو جلەكانم گیرفانێكی شاراوە هەیە لە بەشی ناوەوەی كە شوشە بچوكەكەم تیایدا شاددۆتەوە ..... وە جاكسۆن شتێكی تری وت

King's Lover ✔️ K.TH Where stories live. Discover now