Vote before readingEnjoy the story
★★★★★★★★★★★★★★★★★★★
Taehyung's P.O.V
"من ئەمەوێت پشیلەكەم بخۆم"
وتم و بینیم چاوەكانی ئەو فراوان بوون ..... بەڵام من گاڵتە ناكەم كە وتم ئەمەوێت بیخۆم چونكە ماوەیەكە لێم دوور بووە ، بیری لێوە سوورەكانیم كردوە"نااا مەیخۆ ! ئەها سەیركە پشیلەیەكی چەندە جوانە ، سپی و خرپنە بەڵام چۆن. دڵت دێت
بیخۆیت ؟؟؟ تكایە مەیخۆ گوناحەەەەە "
بە چاوە گەورەكانی لێم پاڕایەوە تا پشیلەكەی نەخۆم .... باوڕ ناكەم ئەو هێشتا نازانێت مەبەستم ئەوە كە دەڵێم پشیلەكەم نەك ئەم ئاژەڵەی كە هێشتا بێناوە......٠دەستم لەسەر كەمەری دانا و زیاتر لە خۆم نزیك كردەوە
"بەڵام بۆئەوەی ئەو پشیلەیە نەخۆم پێویستە شتێكی تر بخۆم ... تۆ ئامادەیت كە خۆت بكەیت بە قوربانی ؟"
بە زەردەخەنەیەكی شەیتانانەوە لە نزیك گوێی چرپاندم ، ئەو ڕەق بوو لە شوێنی خۆی پێش ئەوەی بە كەمێك ترسەوە وەڵامم بداتەوە
"باشە بەڵام چۆن ؟"ڕووخسارم لە ملی نزیك كردەوە تا بە قوڵی بۆنی بكەم پێش ئەوەی پاڵینێم تا بكەوێتە سەر سیسەمەكە ، بەخێرایی لەسەری درێژ بووم لەكاتێكدا بۆ ساتێك نەوەستاوم لە سەیركردنی ڕووخسارە
ترساوەكەی ...... پشیلە هاروهاجەكەم ئێستا ترساوە ....٠"هێیی تایهیۆنگ ئەوە چی دەكەیت ! دووربكەوە لێم "
بەخێرای وتی و هەوڵیدەدا بە دەستە بچوكەكانی لەسەر سنگم دوورمبخاتەوەبیری ئەوەم كرد بوو كە ئاوا بانگم بكات .... پشیلە هاروهاجەكەم
★★★★★★★
Mira's P.O.V
"هێیی تایهیۆنگ ئەوە چی دەكەیت !دووربكەوە لێم"
هەوڵمدا دووریبخەمەوە بەڵام بێسوود بوو چونكە ئەو زۆر بەهێزتر بوو لە من .... چاوەكانی هەر لەسەر منن ، ناتوانم سەیری چاوەكانی بكەم ئەگەرنا وون دەبم. ! ئەم هەستە سەیرە چیە كە من هەمە ؟ئەمجارە بە دەستم كێشام بە سینگی تا دووربكەوێتەوە بەڵام ئەوە كارەكەی خراپتر كرد ، ئەو دەستەكانمی گرت و بەرزیكردەوە تا جێگیریان بكات لەسەر سەرم ، تەنیا بە یەك دەستی توانی من لەژێر كۆنتڕۆڵی خۆی دا بنێت !!!!! ئایا من ئەوەندە بێهێزم كە نەتوانم خۆم ڕزگار بكەم لە ژێر یەك دەستی یان ئەو زۆر بەهێزە ؟؟؟؟؟
دەستەكی تری بەرزكردەوە تا بەهێواشی لە ڕووخسارم بخشێنێت و دواتر نزمی بكاتەوە تا لەسەر لێوم جێگیری بكات ........ بە چاوە تاریكەكانی سەیری لێومی دەكرد لەكاتێكدا زمانی بە لێوی خۆیدا ئەهێنا
YOU ARE READING
King's Lover ✔️ K.TH
Fanfictionكیم میرا ئەو كچەی كە بە ئامێری كات گەشت ئەكات بەرەو ڕابردوو بۆ ئەم سەردەمەی كە خوێنمژەكان بونیان هەیە ! ئەم سەردەمەی كە خوێنمژەكان دەسەڵاتی تەواویان لەژێر دەست بوو ! گەڕانەوەی بۆ ژیانی خۆی ئاسان نابێت بەهۆی پاشای خوێنمژەكان كیم تایهیونگ