★ Part 84 ★

2.2K 395 290
                                    


Vote before reading

Enjoy the story

★★★★★★★★★★★★★

« شــێتــانە خــۆشـبـویـســتــرێــیتــــ لەلایــەن کــەســێکـە ھــێزتــــ پــێدەبـەخشــێتــ بــەڵام ئــەگـەر شــێتــانـە کەســێکــتــ خۆشـــبوێــتــ لـەوانـەیە ئــازارتـــ بداتـــ ... ئــازاری لـەدەســتدانی ئــەو کەســە ئــازاری لـەدەســتــدانی دڵــخــۆشــیتــە ...
بەڵام لـــە کــۆتــایـیدا خــۆشــەویــســتی و ئـــازار بــەیەکــەوە مـــانــایی ژیـــــان دەگەیــێنێتــــ »

« کــیــم مــــیــــرا »

☆☆☆☆☆☆☆









☆☆☆☆☆☆☆

" لەبەر ئەوەی جــیـمینــ خـاوەنی دوو كــەســایەتــیە "


" چۆن ؟ بەڵام____٠"
میرا بە سەرلێشێواویەوە پسیاری كرد

" دایكی جیمین خوێنمژ بوو بەلام باوكی جیمین خوێنی شەیتانی هەڵگرتبوو بۆیە وایكرد كە ببێتە هۆكاری دروستبوونی دوو كەسایەتی ... كەسایەتی یەكەم كە جیمینە ژەتوانێت كۆنتڕۆڵی جەستەی بكات بە خواردنی ئەم دەرمانە "
تایهیۆنگ پەنجەكانی جیاكردەوە لە یەكتری تا دەرمانەكە نیشانی میرا بدات لەسەر لەپی دەستی

" ئەوە دەرمانێكی جادووییە و هاوشێوەی نیە ، بۆ پاراستنی جیمین ئیمە پێویست بوو ئەمە بەنهێنی بهێڵینەوە چونكە پەیوەندی نێوان خوێنمژ و شەیتانەكان گونجاو نیە لەگەڵ یەكتر .... بەڵام سەد ساڵ جارێك كەسایەتی دووەمی جیمین بەخەبەردێتەوە و كۆنتڕۆڵی لاشەی دەكات هەركاتێك كە بیەوێت لەماوەی مانگێك ... بە جەستن بانگی خۆی دەكات و تەواو جیاوازە لە كەسایەتی جیمین ..... وە ئێستا
دوبارە گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی دەستبگرێت بەسەر لاشەی جیمین دا و دەسەڵات بەدەستبهێنێت .... بەڵام .....٠"
تایهیۆنگ ڕوونیكردەوە و وەستا لەكاتێكدا میرا بە پەرۆشیەوە چاوەڕێی ڕوونكردنەوەی زیاتر بوو

King's Lover ✔️ K.TH Where stories live. Discover now