★ Part 39 ★

3.8K 629 172
                                    


Vote before reading

Enjoy the story

★★★★★★★★★★★★★

Mira's P.O.V


"یااااااا هەرئێستا لە تایهیۆنگی من دوور بكەوە پێش ئەوەی لەناوت ببەم !!!!٠"
هاوارم كرد تا لە ئەنجامدا ئەو شتە پچوكە بتۆقێت و خێرا ڕابكاتە دەرەوە لە ژوورەكە لەكاتێكدا تایهیۆنگ لە پێكەنین نەدەوەستا ، وەك ئەوەی نوكتەیان بۆ وت بێت .....٠

"یا شاژنەكەم من ئەو پشیلەیەم بۆ كڕی چونكە ئاژەڵت خۆشدەوێت بەڵام تۆ هەمیشە ئەو بەستەزمانە ئەترسێنیت بە دەنگە بەرزەكەت"
ساتێكی خایەند تا تایهیۆنگ وەستا لە پێكەنین تا ئارامم بكاتەوە

بەڵێ ڕاستە ئاژەڵم زۆر خۆشدەوێن ، ئەوە وای لێكردم ڕەشۆم بیربكەوێتەوە T_T
ئەسپەكەم كە بەتەنیا جێمهێشت لەلای خێزانێك لە سەردەمی ڕابردوو كاتێك چووم بۆ شانشینی خۆر ......... بەڵام من غیرە لەو پشیلەیە دەكەم كە تایهیۆنگ بۆی كڕیوم ! ئەو پشیلە بێشەرمە هەمیشە لەسەر كۆشی تایهیۆنگ دائەنیشێت !!!!!!! هەرخۆی دوو ڕۆژە هاتۆتە ناو ژیانمانەوە كەچی خۆی لە تایهیۆنگی من نزیك دەكاتەوە !!! من بەرگە ناگرم ئەوان بەیەكەوە ببینم بەهیچ شێوەیەك ، بەڵام بوەستە شتێكی تر ! ............ ئەوە تایهیۆنگ وتی من دەنگم گەورەیە !!؟؟

"یاااا ئەوە بە كێ دەڵێی دەنگ گەورە !؟ بۆچی پارێزگاری لەو پشیلەیە دەكەیت ؟ ناكا ئەوت خۆشتر بوێت لە من !!؟؟ "
بە گریانێكی ساختەوە وتم لەكاتێكدا تایهیۆنگ بەبێ هیوایی دەستی لەسەر سەری دانا

"من نەمزانی ئەگەر پشیلەت بۆ بكڕم ئەوا دەبێت بە دوژمنت ! وەك هەوێی یەكتر وان .... ئەگەر زووتر بمزانیبا ئەوا بەهیچ شێوەیەك ئەو پشیلەیەم نەدەكڕی كە هێشتا ناوت لێی نەناوە و ڕێگا بە منیش نادەی كە ناوی لێبنێم"
تایهیۆنگ بەهێمنی وتی و سەری بەمانای نەخێر جوڵاند وەك نیشانەی بێهیوایی

"ئا ئا تای هەر ئەوەیە كە منیش بیری لێدەكەمەوە ! ئەترسم كە ئەو ببێت بە هەوێی من چونكە هەر خۆی لە تۆ نزیك دەكاتەوە ........ ٠"
بەزیرەكانەوە وتم بەڵام تایهیۆنگ دوبارە دەستی كرد بە پێكەنین ، خۆشبەختانە خێرا وەستا لە پێكەنین و هات لە تەنیشت من دانیشت ..... بە خۆشەویستیەوە تاڵە قژەكانمی گەڕاندەوە پشت گوێم

"ئەزانیت ئەمە هەرگیز ڕوونادات پشیلەكەم ، پێشتریش پێم وت بووی كە هەرگیز خیانەت لە تۆ ناكەم كەواتە چیتر خراپ مەبە لەگەڵ ئەم ئاژەڵە بچوكە و ناوێكی خۆشی لێبنێ باشە ؟"
بە دەنگێكی هێمنەوە وتی كە وایكرد منیش لەگەڵی هێمن ببمەوە

"باشە چیتر لەگەڵی خراپ نابم و شەوانە لەلای خۆمی دەخەوێنم ، وە خۆم خواردنی پێ دەدەم تەنانەت لەگەڵ خۆشم ئەیبەمە سەر كار ......."
من نەمتوانی ڕستەكەم تەواو بكەم بەهۆی پەنجەی تایهیۆنگ لەسەر لێوم كە بەبێزاریەوە سەیرم دەكات

King's Lover ✔️ K.TH Where stories live. Discover now