Vote before reading
Enjoy the story
★★★★★★★★★★★★★★★★★★★
Taehyung's P.O.V
من بەرەو ناوەڕاستی گۆڕەپانی شەڕكردنەكە ڕۆیشتم ، لە بەرامبەر نامجون وەستام .... ئەو قەڵغانی پۆشی بوو بەڵام من پێویستم بەهیچ لەم شتانە نیە چونكە من ڕاهاتووم لە نەپۆشینی قەڵغان لەكاتی شەڕكردن لەبەرئەوەی لە شانشینی مانگ ئەمە یاسایە كە نابێت قەڵغان بپۆشی
لەسەرەتادا من نیگەران بووم لە بەكارهێنانی هێزەكەم چونكە دۆڕاندم لەشەڕی كۆتایم لەگەڵ جونگكوك بەڵام دواتر شاژنەكەم دەركەوت و هەندێك شتی وت كە وایكرد دوبارە متمانەم بەهێزە زۆرەكەم كردەوە ، بەڕاستی نازانم كە پشیلەكەم ئەم زانیارانەی لە كوێ هێناوە ئیتر ئەوە پشیلەكەی خۆمە كە وادەكات زیاتر ئارەزووم بۆی هەبێت
من و نامجون لە بەرامبەر یەكتری وەستاین ، زەردەخەنەیەكی شەیتانانەم كرد كاتێك نامجونم بینی كە هەموو جەستەی بە قەڵغان داپۆشیوە ... وادیارە شانشینی مانگ زۆر ئازاترن لە شانشینی خۆر ، لەم شەڕەی ئێستادا هیچ هاوڕێیەتیێك بوونی نیە لە نێوانماندا ئێمە دوژمنین لەم شەڕە
شوگا ناوبژیوانی ئەم شەڕەیە ، ئەو هەڵیدەبژێرێت كە كێ براوەیە ..... شوگا وەزیرێكی گەورەی شانشینی خۆرە
من سەیری میرا شاژنەكەمم كرد ئەو شۆك ببوو ؟ نەك لەبەر من بەڵكو لەبەر شوگا !؟ چاوەكانی لەسەر من نیە بەڵكو لەسەر شوگایە !! بیركردنەوە لەمە خوێنم دەكوڵێنێت لە توڕەیدا بەهۆی غیرەكردنەوە ، ئایا میرا ئەو دەناسێت یان چی ؟ بۆچی ئاوا سەیری دەكات ؟ئایش من ئێستا زۆر توڕەم
"خانمان و بەڕێزان با بهێڵین شەڕەكە دەست پێ بكات ، وە لەبیر مەكەن كە من بڕیار دەدەم كێ براوە بێت بە دادپەروەری ... بێگومان كارەكەی من زۆر گرینگە "
شوگا بە گاڵتەوە وتی و پێكەنی ، خەڵكەكەش پێكەنین تەنیا ئەم سێیانەمان نەبین (من و نامجون و میرا)"شەڕەكە دەست پێدەكات"
شوگا هاواری كرد و نامجون خێێرا دەستی بە جوڵەكردن كرد لەكاتێكدا من بەلەخۆبایەوە لە شوێنی خۆم وەستابوومئەو دڕەندەی ناخم گەورە بووە دەیەوێت ئێستا كەسێك بوكژێت ، من پێشتر ڕاهات بووم كە كەسێك بوكژم هەموو ڕۆژێك بەڵام دواتر میرا پشیلەكەم پەیدا بوو وایلێكردم كە بوەستم لە كوشتنی خەڵكی
لە ئەرزەكە دانیشتم و دەستم لەژێر چەناگەم دانا ، لەكاتێكدا نامجون هێزەكەی بەكار دەهێنا بۆ هێرشكردنە سەرم بەڵام هیچ كاری لە من نەدەكرد
YOU ARE READING
King's Lover ✔️ K.TH
Fanfictionكیم میرا ئەو كچەی كە بە ئامێری كات گەشت ئەكات بەرەو ڕابردوو بۆ ئەم سەردەمەی كە خوێنمژەكان بونیان هەیە ! ئەم سەردەمەی كە خوێنمژەكان دەسەڵاتی تەواویان لەژێر دەست بوو ! گەڕانەوەی بۆ ژیانی خۆی ئاسان نابێت بەهۆی پاشای خوێنمژەكان كیم تایهیونگ