Vote before readingEnjoy the story
★★★★★★★★★★★★★
Mira's P.O.V
" تایهیۆنگ .... تكایە ئەوەستیت ؟ "
داوام لەم پاشایە كرد كە بەدەم بیركردنەوە مردوە ، ناوەستێت و بەردەوام دەجوڵێت وەك ئەوەی جیوەی تیا بێت ... پێت وایە ئەو بیر لە چی دەكاتەوە ؟ بێگومان بیر لە من دەكاتەوە كە دەبێت لە كوێ بم ، ئەم گەمژەیە نازانێت كە ئەو خەیاڵ ناكات و بەڵكو من بەڕاستی لێرەم"ئاهه میرا تۆ لە كوێی؟؟؟"
دەستی بەسەریەوە گرت و بە مادووی دانیشت لەسەر جێگاكەیئاهێكم هەڵكێشا و لێی نزیك كەوتمەوە تا دەستم گرت ، وامكرد سەیرم بكات
"تای گوێم لێ دەگریت ؟"چاوەكانی هێمن بوونەوە و دەستی لەسەر دەستم دانا و وەڵامی دامەوە
" ئامادەم تا گوێت لێبگرم پشیلەكەم ""باشە كەواتە گوێبگرە من میرام ! من لەلای جین ڕامكرد بەهۆی جادووێكەوە بەڵام وادیارە جادووەكە سەركەوتوو نەبووە یاخود شتێكی تر نازانم بۆچی بەڵام تەنیا تۆ من دەبینیت و ئەتوانیت گوێت لە دەنگم بێت بەڵام ئەوانی تر ناتوانن هەربۆیە جیمین منی نەبینی و وایزانی كە تۆ نەخۆشی دەروونیت هەیە ..... باشە ئەم جادووە ناوی ( جادووی سێبەرە ) وە ئەڵێت كە دەبێت ناوی كەسێك بێنیت لەگەڵ جادووەكە بۆیە منیش ناوی تۆم هێنا ..... من ئێستا سێبەری تۆم ! ناتوانم لێت دووربكەومەوە چونكە من بووم بە سێبەری تۆ "
تایهیۆنگ سەرسام بوو بە بیستنی ئەمە و لەهەمان كاتدا دڵخۆش بوو كە من لەلایەتیم بە پارێزراوی ، بە قوڵی سەیری چاوەكانمی كرد و وتی
" كەواتە دەبێت چی بكەین ؟ واباشترە یۆنگی ئاگادار بكەمەوە چونكە ئەو زانیاری لەسەر جادوو هەیە "من خێرا ڕەتیكردەوە
"نابێت !! ئەگەر نا من و ئاریوم ئەمرین بە دەستی داهێنەر یۆنگیەوە !!! ئێمە كتێبەكەی ئەومان دزی وە ئەگەر ئەو بەمە بزانێت ئەوا تۆ چیتر من نابینیتەوە "
من وتم و چاوەكانم پڕ بوون لە فرمێسك وەك ئەوەی كۆتا جاری بێت قسە لەگەڵ تایهیۆنگ بكەم چونكە هەست ئەكەم بە دەستی یۆنگی ئەمرم"مەترسە پشیلەكەم ڕێگا نادەم ئازارت بدات بەڵێن بێت ، بۆیە من ئەو ئاگادار دەكەمەوە وە قسەی لەگەڵ دەكەم تا توڕە نەبێت لە تۆ و ئاریوم "
تایهیۆنگ بە هێمنیەوە وتی و ماچی نێوچەوانی منی كرد
"زۆرم بیر كرد بوویت پشیلە هاروهاجەكەم "منیش دەستم ئاڵاند لە دەوری تایهیۆنگ
" هەروەها منیش بیرم كرد بووی ، وە مناڵەكەشمان "
YOU ARE READING
King's Lover ✔️ K.TH
Fanfictionكیم میرا ئەو كچەی كە بە ئامێری كات گەشت ئەكات بەرەو ڕابردوو بۆ ئەم سەردەمەی كە خوێنمژەكان بونیان هەیە ! ئەم سەردەمەی كە خوێنمژەكان دەسەڵاتی تەواویان لەژێر دەست بوو ! گەڕانەوەی بۆ ژیانی خۆی ئاسان نابێت بەهۆی پاشای خوێنمژەكان كیم تایهیونگ