★ Part 14 ★

3.9K 797 90
                                    




Vote before reading

Enjoy the story

★★★★★★★★★★★★★★★★★★★

Taehyung's P.O.V

‎"كەواتە چۆن بوو كوشتنی پاسەوانەكانت و كات بەسەربردنەكەت لەگەڵ خزمەتكارەكە ؟ "
‎میرا بە ئارامی وتی

‎نەفرەت ئەو دەزانێت ! بەڵام چۆن ئاوا ئارامە ؟ ئەی نابێت بترسێت
‎ئەگەر هەر مرۆڤێكی تر بووایە ئێستا ڕایدەكرد

‎"تەنیا كارەكەی خۆم كرد بەڵام نەمئەزانی كە تۆ سەیری جوڵانەوەكانم دەكەیت پشیلەكەم "
‎بە گاڵتەوە وتم تا كەشەكە بگۆڕم بەڵام ئەو بەردەوام بوو لەسەر ڕووخسارە ئارامەكەی

‎بە هێواشی چاوەكانی كردەوە و وەستا بە ڕێكی ... چاوی من لەسەر لێوەكانی بوو

‎"چەند جوانە "
‎بە خەندەو دڵخۆشیەوە وتی و بە هەردوو دەستی چەپڵەی لێدەدا و هەڵدەپەڕی لەهەمان كاتدا باوەشی پیاكردم

‎ئێستا من بیردەكەمەوە ئایا میرا مێشكی لە دەست داوە ؟

‎بەشێكی دڵم دڵخۆش بوو كە میرا لێم توڕە نیە بەڵام بەشەكەی ترم دڵتەنگە چونكە میرا غیرەی نەكرد

‎"من كەسم ناوێت جگە لە تۆ پشیلەكەم"
‎بە پێكەنینەوە وتم

‎"ئەزانم ئەزانم كە منت خۆشدەوێ چونكە منیش تۆم خۆشدەوێ "
‎میرا بە گاڵتەوە وتی و زمانی لێ دەرهێنام

‎بیستنی ئەم وشانە وام لێدەكات زیاتر ئارەزووم بۆ میرا هەبێت

‎"باشە پشیلەكەم من حەمامێك دەكەم ، چاوەڕێم بكە لەسەر جێگاكەم تا دەگەڕێمەوە"
‎بە زەردەخەنەیەكی شەیتانانەوە وتم و ڕوومەتە سپیەكانی سوور هەڵگەڕان

★★★★★★★

.
.
.
.
.

★★★★★★★

Mira's P.O.V

‎من شۆك بوومە ! ئەمەوێت بۆ دوور ڕابكەم بەڵام جەستەم مانەوەی هەلبژارد ، مێشكم پێم ئەڵێت كە ڕابكەم و هاوار بكەم و داوای یارمەتی بكەم بەڵام ناتوانم تەنانەت وشەیەكیش لە دەمم نەهاتە دەرەوە

‎لێرە من گەمژەیەكم كە دەترسم ، من چی دەكەم ؟ چاوەڕێی خوێنمژێكی ترسناك دەكەم تا حەمامەكەی تەواو بكات
‎من دەمەوێت بزانم بۆچی خوێنمژەكان پێویستیان بە خۆشوشتن و حەمامكردنە!!؟؟؟ لەكاتێكدا هەمیشە شوێنەكەیان سارد و تاریكە

King's Lover ✔️ K.TH Where stories live. Discover now