★ Part 44 ★

3K 579 131
                                    


Vote before reading

Enjoy the story

★★★★★★★★★★★★★

Mira's P.O.V

"هەست ئەكەم من بەندكراوێك بم لێرە ! ناهێڵن لەم ژوورە دەربچم "
بە بێزاری و توڕەیی ساختەوە وتم

"نا میرا گیانەكەم تۆ بێگومان بەنكراوێك نیت ، تۆ شاژنی ئێرەیت وە تەنیا بۆماوەیەك ئەتهێڵینەوە لێرە ئەمەش بۆ پارێزراوی خۆتە .... ٠"
جییۆن بە خەندەوە وتی و دەستی لەسەر شانم دانا

"ئمم شاژن ئاوا دەژی ؟لە ژوورێك بێ ئەوەی بتوانێت بە كۆشكەكەشدا بگەڕێت؟"
بەبێزاری چاوم لێی وەرگێڕا پێش ئەوەی نزیكبمەوە لە سیسەمەكە و بازبدەمە سەری

" وەك وتم ئەمە تەنیا بۆماوەیەكی كاتیە ، ئەم ژوورە لە هەموو شوێنەكانی ئەو كۆشكە گەورە بۆ تۆ پارێزراوترە ، بۆیە كاتێك تایهیۆنگ كاری هەیە و لەلات نیە ئەیەوێت لەم ژوورە بمێنیەوە تا پارێزراو بیت"
وەك هەمیشە بە خەندەوە وڵامی دامەوە

باشە جییۆن زۆربەباشی مامەڵەم لەگەڵ دەكات ، زەردەخەنەكەشی زۆر جوانە هەروەك زەردەخەنەكەی جیمین .... وەك ئەوەی بۆ یەكتری دروست كرا بن ئەوان

بینیم جییۆن پیئەكەنی ؟؟؟ بۆچی لەناكاو پێكەنی؟؟؟

" ئا میرا من دەبێت ئێستا بڕۆم ، كارم هەیە لە نەخۆشخانە بەڵام دڵگران مەبە زوو زوو سەردانت دەكەم "
جییۆن بە خەندەوە وتی پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە لە ژوورەكە وەستا و سەیری كردم

"میرا تایهیۆنگ وتی كە نەچیتە دەرەوە لەم ژوورە بۆیە ناچارم بۆ ئێستا دەرگای ژوورەكە كلیل بدەم بمبورە "
جییۆن وتی دواتر دەرگاكەی كلیل دا

-_- دەڵێن من بەندكراو نیم ! ئەی كەواتە بۆچی دەرگام لەسەر كلیل دەدەن

هێشتا لەسەر سیسەمەكە پاڵكەوت بووم و سەیری سەقفەكەم دەكرد ، چی ڕوودەدات؟ چۆن نتوانم بیرەوەریەكانم بگەڕێنمەوە ؟ ئایا بەڕاستی پێویستە متمانە بە كێ بكەم ؟ لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو دوو چیڕۆكی جیاوازم بیست سەبارەت بە ژیانم لە ڕابردوو پێش ئەوەی هەمووشتێكم بیر بچێتەوە ! ئایا كامە چیڕۆك ڕاستە؟ من میرام یان ڤانێسا؟ كێ خێزانی ڕاستەقینەمە ؟ من شاژنی كامە كۆشكم ؟ كێ دەستگیرانمە ؟ تایهیۆنگ یان جاكسۆن؟ پسیارەكانم لە مێشكمدا زۆر زۆرە بەڵام متمانە بە كەس ناكەم تا وەڵامی ئەو پسیارانەم بدەنەوە ! تاكە ڕێگام ئەوەیە كە هەمووشتێكم بیربكەوێتەوە ...... بەڵام وشەكانی جاكسۆنم بیركەوتەوە وەك ئەوەی چاوەڕوانی ئەوەی دەكرد كە من بڕفێندرێم!!! ٠

King's Lover ✔️ K.TH Where stories live. Discover now