★ Part 40 ★

3.6K 623 164
                                    


Vote before reading

Enjoy the story

★★★★★★★★★★★★★

Mira's P.O.V

"منت بیر نیە خاتوو میرا من جاكسۆنم ، دوێنێ لە مۆڵەكە یەكتریمان ناسی "
بە خەندەوە وتی ، بەڵێ بۆیە ڕووخساری لەلام ناسراو بوو

"سڵاو جاكسۆن دڵخۆشم بە دوبارە بینینەوەت ، فەرموو دانیشە"
منیش خەندەم بۆ كردەوە

ئێمە بەیەكەوە دانیشتین ، لەوانەیە جاكسۆن بۆ قەرەبووی جلە پیسەكانی هات بێت واتا بیرمە كە خۆم كارتی شوێنی كارەكەم پێیدا

"لەوانەیە ئێستا وابیربكەیتەوە كە بۆ قەرەبووی پیسكردنی جلەكانم هات بم بەڵام لەڕاستیدا من بۆ كار لێرەم ، منیش داهێنەرم "
وەك ئەوەی زانیبێتی كە بیر لە چی دەكەمەوە

"بەڕاست كەواتە تۆش هەمان كار دەكەی ؟ بەڵام من یاریدەدەری داهێنەرم هێشتا نەبوومە بە داهێنەر"
من وتم

"وامبیركردبەوە كە تۆش داهێنەر بیت ،بۆیە داوام كرد كە تۆ ببینم چونكە پێموابوو كە تۆ بەڕێوبەری ئێرەی "
بە سەرسامیەوە وتی

"نا نەخێر من بەڕێوبەر نیم ، بەڕێوبەرەكەم ئەمڕۆ ڕۆژی پشوویەتی بۆیە نەهاتووە بۆ كار بەڵام كێشە نیە هەركارێكت هەبێت من ئەتوانم بۆت ئەنجامبدەم "
بەخەندەوە وتم چونكە داهێنەر یۆنگی ڕێگا بە من و ئاریوم دەدا كە لە شوێنی ئەو كار بكەین وەك بەڕێوبەرێك بەڵام نەك فرۆشتنی ئامێر و بیناكەی !!! ئەگەر ئەو كارانە بكەین ئەوا بێگومان سەرمان لە لاشەمان جیادەكاتەوە بەبێ بیركردنەوە

"دڵخۆشم بە بیستنی ئەمە خاتوو میرا "
بە خەندەوە وتی بەڵام من خێرا قسەكەیم پێ بڕی

"پێویست بە وشەی خاتوون ناكات تەنیا بە میرا بانگم بكە "
بە زەردەخەنەوە وتم بێگومان من بە جاكسۆن بانگی دەكەم بۆیە ئەمە جوان نابێت ئەگەر ئەو بە خاتوون بانگم بكات

"لەڕاستیدا من بیستم كە باشترین داهێنەری ئەم شارە لێرە بەڕێوبەرە بۆیە هاتم بۆ ئێرە تا ئامێرەكی گەشتكردنی نیشان بدەم ، بەڵام چونكە ئەو لێرە نیە بۆیە میرا ئەتوانیت تۆ لەگەڵم بێیت بۆ سەیركردنی ئەم ئامێرە ؟ چونكە تۆ یاریدەدەری داهێنەریت .....٠"
بە خەندەیەكی پڕ لە هیواوە وتی

بۆ ساتێك بیرم كردەوە دواتر ڕازی بووم چونكە ئارەزووی بینینی ئامێری گەشتكردن دەكەم وەك ئەو ئامێری كاتەی داهێنەر دروستی كرد

"باشە جاكسۆن من ئامادەم كە لەگەڵت بێم بۆ سەیركردنی ئامێری گەشتكردنەكە"
بە خەندەوە وتم تا جاكسۆن بە دڵخۆشیەوە سوپاسی كردم

King's Lover ✔️ K.TH Where stories live. Discover now