‎ كاتێك ئەوم بینی كە ئەم كارانەی كرد نازانم بۆچی بەڵام هەستم بە ئازاری سنگم كرد ...... لەوانەیە لەبەرئەوە بێت كە من بێهیوا بووم كەزانیم شێوە ڕاستەقینەكەی ئەو بەم شێوەیە دڕندانەیە ، لەڕاستیدا ئەو زۆر ترسێنەرە لە هەموو خوێنمژەكانی تر بەهێزتر و بەتواناترە ! هەرگیز ناتوانم ڕووبەرووی ببمەوە لە شەڕدا

‎"پشیلەكەم ئەتوانیت خاولیەكەم بۆ بێنیت لە ناو دۆڵابەكەمە "
‎لەناكاو هاواری كرد لە حەمامەكەدا .... تەنانەت كاتێكیش هاوار دەكات دەنگی گڕ و ناخۆش نابێت بەڵكو هەمیشە خاوەنی دەنگێكی سەرسوڕهێنەرە

‎بەهێمنی نزیكی دۆڵابەكەی بومەوە و خاولیێكم دەرهێنا كە ڕەنگی پەمەیی بوو ههههه چەند كۆمیدی ئەبێت بەهێزترین و ترسناكترین خوێنمژ ڕەنگی پەمەی بپۆشێت

‎نزیكی دەرگای حەمامەكە بوومەوە و بانگم كرد
‎"هێشتا زیندووی ؟"
‎بە گاڵتەوە پرسیم

‎"بێگومان پشیلەكەم ئەمەت بیر بێت كە من نەمرم  ..... لە ئێستاوە هیچ شتێك ناشارمەوە چونكە تۆ بەتەواوی شێوە ڕاستەقینەكەی منت بینیوە "
‎تایهیۆنگ وتی و خاولیەكەی وەرگرت

‎"من زۆر بەپەرۆشم تا بەتەواوی تۆ دەناسم و شێوە ڕاستەقینەكەت ئەبینم "
‎بە پێكەنینەوە وتم

‎نازانم بۆچی كە ئەم دەمەی من ناوەستێت ! هەمیشە توشی كێشەم دەكات بێگومان تایهیۆنگ ترسناكە

‎"كەواتە تۆ دەڵێیت هەمووشتێكت نیشان بدەم ؟"
‎تایهیۆنگ پرسی

‎"بەڵێ وایە "
‎بە زەردەخەنەوە وتم و دەستم لەسەر دەستم دانا و پاڵمداوە بە دەرگاكە

‎لەناكاو دەرگای حەمامەكە كرایەوە و وایكرد كە بكەومە سەر زەویەكە و خێرا خاولیەكەش كەوتە سەر ڕووخسارم پێش ئەوەی هیچشتێك ببینم لەڕاستیدا هیچم نەبینی جگە لە پاقڵاوە چوكلێتیەكانی تایهیۆنگ

‎ویستم خاولیەكە لەسەر ڕووخسارم لابدەم بەڵام تایهیۆنگ ڕێگری لێكردم و وەستاندمی

‎"ئەگەر دەتەوێت جەستە ڕووتەكەی من ببینی ئەوا پێشنیارت بۆ دەكەم كە خاولیەكە لابەریت بەڵام ئەگەر ناتەوێت ئەوا باشترە لاینەبەیت "
‎بەدڵخۆشیەوە وتی

‎ئۆو ڕووخسارم سوورهەڵگەڕاوە بەهۆی قسەكانی باش بوو كە خاولیەكەم لەسەر ڕووخسارە ئەگەر نا زۆر خراپ دەبوو

‎"تەنیا خێراكە هەناسەم نەما "
‎بە قوڵی هەناسەم دا و وتم ، باشە كە ڕووخسارم داپۆشراوە بەم خاولیە ئەگەرنا ڕووخسارە سوورهەڵگەڕاوەكەمی دەبینی و گاڵتەی پێ ئەكردم

‎گوێبیستی دەنگی هەنگاوەكانی بووم كە دووركەوتەوە لە من

‎"هەرچەندە كە ڕووخسارت دیار نیە بەڵام بەچاكی دەزانم كە سوورهەڵگەڕاوی چونكە گوێچكەكانت سوور هەڵگەڕاون"
‎تایهیۆنگ بە گاڵتەوە وتی

‎خاولیەكەم لەسەر ڕووخسارم لابرد تا چاوم سووركەمەوە لە تایهیۆنگ بەبێزاری

‎تایهیۆنگم بینی لەلای دۆڵابەكەی وەستا بوو وە پانتۆڵێكیشی لەبەر بوو كە بەشی خوارەوەی داپۆشی بوو

‎بە بێزاری سەیرم كرد بەڵام ئەو تەنیا بە گاڵتەوە زمانی لێ دەرهێنام ئایشششش ئەم كوڕە چۆن دەتوانێت من توڕە بكات !!!!! ئەو تاكە كەسە كە ئاوا بێزاركەرە

‎"توڕە مەبە ئەمە هەڵەی من نەبوو "
‎بە بێتاوانی وتی

‎"هەڵەی منیش نەبوو كە لەپڕ دەرگاكەت كردەوە "
‎بە بێزاری وەڵامم دایەوە

‎"من لە كوێ بزانم تۆ پاڵتداوەتەوە بە دەرگاكە ئایشش وازبێنە "
‎ئەو وتی و تیشێرتە تەنكەكەی لەبەر كرد و هەوڵی وشكردنەوەی قژە تەڕەكەی دەدا كە وایكرد دڵم بۆ لێ بدات بەهۆی ئەم جوانیەی ئێستا

‎"پشیلەكەم بەیانی ئێمە ئەچین بۆ ژوان "
‎وەستا و بە قوڵی سەیری چاوەكانمی كرد كاتێك وای وت

‎"من نا__زانم "
‎بە شڵەژاوی وتم و ئەو لێم نزیكبەوە و پەنجەكانی لە پەنجەكانم ئاڵاند و دەستی گرتم بە هێمنی

‎"پشیلەكەم ئەزانیت چەند ڕۆژێكە من نەمتوانیوە خەوم لێبكەوێت چونكە هەمیشە بیر لە تۆ دەكەمەوە و مێشكمت داگیر كردوە "
‎تایهیۆنگ بە ئارامی وتی و دەستی ماچ كردم بەهێواشی لێوەكانی نوساند بە دەستمەوە

‎"یا بوەستە لە گاڵتەكردن "
‎بە پێكەنینەوە كێشام بە شانی بەهێواشی

‎ئەویش بەهەمان شێوە پێكەنی بە دەنگی بەرز

‎دوبارە ئەم پێكەنینەی وایكرد دڵم خێراتر لێبدات ، بە هەڵە تێمەگەن من لە خۆشەویستی دا نیم لەگەڵ تایهیۆنگ من تەنیا شۆك بوومە بەوەی تایهیۆنگ ئاوا بە دڵخۆشی پێدەكەنێت

‎"وە هەروەها بەیانی ڤیستیڤاڵێكیش هەیە ، كەواتە دێیت لەگەڵم بۆ ژوانەكە ؟"
‎سەیری كردم و بە چاوە پڕ لە هیواكانیەوە پرسی

‎"بەدڵخۆشیەوە حەزئەكەم لەگەڵ پاشای تاریكی بچم بۆ ژوان "
‎بە زەردەخەنەوە وتم

تایهیۆنگ تۆ دڵخۆشم دەكەیت ، ئەمەوێت كاتی زیاترت لەگەڵ بەسەر بەرم

Waiting

سڵاو گوڵەكانم چۆنن ؟ 😊 بمبورن ئەزانم دوو هەفتەیە پارتی نوێم دانە نا بوو چونكە هیچ كاتم نەبوو 😭

هەوڵئەدەم قەرەبوتان بۆ بكەمەوە بەمزوانە 😘 بای تا پارتێكی تر

King's Lover ✔️ K.TH Where stories live. Discover now