𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 30 » مانگی شین

1.2K 193 160
                                    


jungkook"

لە نزیک داری ساکورایەک دانیشتبوم
لەژێر سێبەری و وەرینی گوڵە پەمەیەکانیدا
لە نزیک ڕوبارەکە

ئەم ڕۆژانە زۆر بیرم کردۆتەوە!
لە هەڵەکانم ئەو کارە گەمژانەنانەم جیمین! کاکم
ڕێن ئاهے نازانم کە چی دەکەم، ئایا هەست بە
پەشیمانی دەکەم؟!

ماوەی دوو ڕۆژە لێرەین،
کاکم گروپێکی پێک هێناوە تەنها بۆ پارێزگاری کردن
نەوەک شەڕکردن و لەناو بردنی !

پیاوە جادوگەرە پیرەکە وتی هێزی تەواومان نیە!
ئەو نەفرەتیە پلانێکی هەیە کە وتی کۆتای ئەم
مانگە پێمان دەڵێت، کاکم ڕاستی کرد
ئەو گورگی گۆڕاوی لە ئاستی خۆی نزم تر لەگەڵدایە
کاکم نایەوێت هیچ کەسێک لەدەس بدات
ئەگەر ئۆمێگا یەکی سادەی هۆزەکەش بێت

کاکم بڕیاریدا سێ خزمەتکاری کۆشکەکە
بێنە ئێرە بۆ خزمەتکردنی ئێمە، چونکە ڕانەهاتوین
بە خواردن و زۆر شتی ئێرە وە تایهیۆنگ ـی ناردەوە
بۆ ئەوەی پیاوێک لە کۆشەکەدا هەبێت لەگەڵ
خاتوو لۆرین و بێڵا

خاتوو فلۆرا  وە ڕێن و خزمەتکارێکی تر!
هەرگیز نەدەبوایە ڕێن بێت
بەڵام ئەو چێشتلێنەرێکی باشە وە لەم ماوەیەدا باشترین یارمەتی دەری فلۆرا بوە هەرچەندە هەرگیز فلۆرا نەیویستوە کار بەو بکات بەڵام ڕێن کەلە ڕەقە
تەنها دەیەوێت هۆکاری خۆی بسەلمێنێت
کە ناچار نیە وابکات

بە هێمنی ڕۆشتم، بۆ ئەو خانوەی ئێمە لێی دەمێنینەوە
دەرگا سکەکەم کردەوە و بینیم ڕێن زەویە دارەکە
خاوێن دەکاتەوە، ئەو بەتەنها بوو

"تـ تۆ هاتیت، شتێکت پێویستە"
ئەو بە دەنگێکی هێمن وتی

"ناهے"
بە دەنگێکی خراپەوە وتم ماندوو دیار بووم

ڕێن هەستا و هاتە ئاستی من بۆ ئەوەی
بڕواتە دەرەوە، بەڵام لە بەردەمی ئەو وەستام
لەو نزیک بومەوە

"شـ شتێک دەوێت؟!"
بە شڵەژاوی پرسیاری کرد

"تۆم دەوێت"
بە ساردی وتم

دەستم خستە سەر کوڵمەکانی، و بەخێرای
لێوەکانم خستە سەر لێوەکانی، هەوڵی دەدا
دوورم بخاتەوە، لێوەکانم خستە سەر ملی

"تـ تکایە چی دەکەیت، کەسێک دەمانبینێت، بوەستە"
بەترسەوە وتی و دەنگی دەلەرزی

"ڕێن، بیرم دەکردی نەم دەزانی چۆن ئەو دوو ڕۆژە تێپەڕی لێرە بەبێ بینینی تۆ"
هەستەکانم دەربڕی لە نزیک گوێیەکانی وەک و
ئەوەی ڕووحم ئەوە بە ئەو بڵێت

"بـ باشە تکایە دوور کەوە کەسێک~~"

"ششے" دەستم خستە سەر لێوەکانی " لەخۆت دوورم مەخەوە دەزانم کە خۆشت دەوێم"
سەرنجی ڕوخساریم دا

کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now