𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 6 » ! کاتژمێرە گەورەکە

1.5K 228 41
                                    

jeon jungkook"

لە ژورەکەم دانیشتبوم کتێبێکم بەدەستەوە بوو
بۆ خوێندنەوە بەڵام پێم وابێت لەبیکردنەوەدا
یەک وشەم بەتەواوی نەخوێندۆتەوە

هەفتەیەک تێپەڕیوە تەنانەت نازانم چی ڕوو دەدات
سەیری کاتژمێرەکەم کرد کە 11:50ی شەو بوو

هەستم بە قورسبونی هەناسەم دەکرد و ئازاری دڵم
وەک و هەموو شەوێک کە ڕوو دەدات
وە دروس بونی توڕەیەکی قوڵ لەناخم
دەرچونی هەر هەناسەیەکم لە دەمم و لوتم وەک و
ئاگر وایە هێندە کۆنترۆڵ لەدەس دەدەم

ئەوە ڕاستە کە کۆشکەکە لە هەر سوچێک
خزمەتکار و پاسەوانی زۆری لێیە بەڵام بەشەو
هیچ کەسێکی لێ نابێت

ئەوەی نیگەرانی بوم ئەوە نەبوو بونی ڕێن ـە لەدەرەوە
چونکە پێم نەوتوە کە نابێت هەرگیز بەشەو ژورەکەی
جێبهێڵێت

"ماتیۆ بڕۆ دەرەوە "
وتم بە شڵەژاوی پێش ئەوەی بگۆڕێم

"گەورەم دەرگاکە دابخەم ؟ "
وتی بەترسەوە

"نەفرەت وتم بڕۆ دەرەوە، ئایا وتم هیچ شتێکی
نەفرەتی تر بکەیت ؟ "
وتم کاتێک بەتەواوی کۆنترۆڵم لەدەسدا لەگەڵ توڕەیم

ماتیۆ بەخێرای ڕۆشتە دەرەوەی ژورەکە

دەمتوانی هێشتا ئاگام لەخۆم بێت
پێش ئەوەی هەست بکەم ڕۆحم خەریکە لەلاشەم
دێتە دەرەوە بەهۆی ئەو گۆڕانەوە

کۆتا شت کە توانیم تێبینی بکەم کاتژمێر 11:59 بوو
دوای ئەوە بەتەواوی بەرچاوم تاریک بوو


REN"

ئاهــــے خوایە ! بە هێواشی چاوم کردەوە کاتێک خەریک بوو خەوم لێ دەکەوت !
هەرچەنە ئەوە هەر دووبارە دەبۆوە هەموو شەوێک
بەڵام ئەمجارەیان زۆر بەرز بوو

وەک و ئەوە بوو لەناو خانوەکەدابێت
نەوەک لەدەرەوە دەنگی گورگێک دیارە لێرە گورگی زۆر
هەن ترسەکەم گۆڕا بۆ بێزاری کاتێک چاوم چوە
سەر گوڵدانەکەی لای ئاوێنە گەورەکەی ژورەکەم

ئەو گوڵانەی تێدابوو کە هەفتەیەک پێش ئێستا بۆی
لێکردمەوە بەتەواوی وشک ببون و ڕەنگیان تۆخ ببو
هەندێکیشیان هەڵوەری بوون

ئەو هەموو شەوێک ون دەبێت تەنها بەڕۆژ پێکەوە
قسە دەکەین وە نانی بەیانی و نیوەڕۆ پێکەوە دەخۆین
تەنانەت نانی ئێوارەش پێکەوە ناخۆین

هەندێک جار پیاسە دەکەین و هەندێک جار بە بێدەنگی
دادەنیشێت یاخود ون دەبێت و بە خزمەتکارەکان
گرینگیم پێ دەدات هەموو شتێکی بۆ کردوم

تەنانەت گرینگی زۆرم پێ دەدات
ئایا پێی وایە ئەوە هەموو شتێکە کە دەمەوێت

دووبارە پەشۆکام و ترس دایگرم کاتێک دەنگێکی گەورە لە هۆڵەکە هات پێم وابێت شتێکی زۆر گەورە کەوتوە
و شکاوە ! چی ڕوو دەدات هێندە دەنگی گەورە بوو
کە تەواوی ماڵەکەی گردەوە

کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now