jeon jungkook"
یاریە ئاگرینەکان تەواوی سەرنجمانی ڕاکێشابوو
بەلای خۆیدا یەکەم جاربوو ڕێگە بدەم
ئەو هەموو دەنگە دەنگە لەناو ئەو ڤیستیڤاڵەدا
بێزارم بکەن بەڵام ڕاستیئەم جارەیان بێزار نەدەبووم هەستم دەکرد
ژاوە ژاوەکان و دەنگی میوزیک و یاریەئاگرینەکان
و سەما و خەڵکەکە لەگەڵ ڕێن ـدا وام لێدەکات
هەست بە دڵخۆشی بکەمبەڵام ئایا بەردەوام دەبێت ؟
نەفرەت کاتژمێر چەندە ؟"ببورە بەڵام کاتژمێرە چەندە ؟"
وتم و ڕووم لەیەکێک فرۆشیارەکان کرد"لێرەوە سەیر بکە گەورەم"
ئاماژەی بۆ ئەو کاتژمێرە بچوکە هەڵواسراوەی
لای ڕاستی کرد"چی بوە ؟"
ڕێن وتی کاتێک بە پەشۆکاوی منی بینیسەرنجم خستەوە سەر کاتژمێرەکە 10:45ی شەو بوو
هەناسەیەکی ئاسودەیم دایەوە کە بینیم بەڵام
ئەو ئاسودەیە بەردەوام نابێت"دەی ڕێن پێویستە بەخێرای بگەڕێینەوە"
وتم و دەستیم گرد بۆ ئەوەی بڕۆین"چی ؟ بەڵام بۆچی ؟ باشتر نەبوو ئەم شەو لێرە بمێنینەوە"
وتی بەسەرسامیەوە و بە ڕوخسارە
جوانەکەی سەیری دەکردمنەفرەت پێش ئەوەی توڕەبوون بەرچاوم تاریک بکات پێوستە لێرە بڕۆینە دەرەوە
"نامێنینەوە دەڕۆین بەیانی کاری زۆرم هەیە"
تاکە بیانوو بە مێشکمدا هات"ئهم زۆر باشە شتەکان کۆ دەکەمەوە "
وتی و زەردەخەنەی بۆکردمپێویستە تا دەتوانێ خێرا بکات
لەگەڵی ڕۆشتم تا کەلوپەلەکانمان لە و ژورەی لێی دەماینەوە کۆ بکەینەوە دەمتوانی هەست بەوە بکەم
کە دەزانێت چەن شڵەژاوم وە خەریکم بەخێرای یارمەتی دەدەم"ئایا شتێک ڕوی داوە ؟ یاخود شتێک بێزاری کردویت ؟"
وتی بەنیگەرانیەوە"نا تەنها ئەوەی دەیڵێم بیکە و خێرابە"
بە ساردی و ڕەقی وتمنەفرەت ئەوە نابێت ڕووبدات
کاتژمێرێک بۆ ڕێگاکە ئەی ئەگەر زیاتر دوا بکەوم
ئەوە هەرگیز نابێت ڕوو بدات هەرگیزبەخێرای ڕۆشتینە ئۆتۆمبێلەکە دەمتوانی ببینم ڕێن
پرسیاری زۆرە بەڵام کاتی جواب دانەوەم نیە و پێویستە خێرا ئەو بگەیەنمە ماڵەوە نەدەبوایە
هێندە کات بەفیڕۆ بدەم 10:55 دە دەقە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ ڕۆشتن"دڵنیایت کە هەموو شتێک باشە وانیە ؟"
وتی کاتێک بە خێرای دەستم بەڕۆشتن کرد
![](https://img.wattpad.com/cover/348748333-288-k575327.jpg)
YOU ARE READING
کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓
Fantasyهەموو شەوێک ون دەبێت! ڕاستە ئەو دڕندەیەک لە ناخی دایە بەڵام بەرام بەر ڕێن شتێکی ترە، هەموو گوڵە باخێک لقێکی پڕ دڕکی هەیە! زاڵ بوون بەسەر ترسدا ئەستەم نیە، دڕندەکەی ناخت دەربهێنە دەزانم تەنهای بەڵام من متمانەم پێتە! من لەگەڵتم ئەگەر دووریش بووم! ڕێن...