𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 14 » گورگی گۆڕاو چیە !؟

1.4K 196 69
                                    

REN"

لە کتێبخانەکە ڕۆشتمە دەرەوە لەگەڵ ئەو
کتێبەی ویستم بیخوێنمەوە
ئاهے ئێستاش نازانم بۆچی ئەوەم هەڵبژارد

تەنها هەندێک دەخوێنمەوە دەربارەی ئەو ئەفسانەیە
تۆ بڵێی تەنها ئەفسانە بێت ؟ لەوانەشە
هەموو ئەفسانەکان ڕاست نەبن یاخوود بەڕاستی
ئەفسانە نەبن !

ڕۆشتمە باخچەی پشتەوە بۆ خوێندنەوەی کتێبکە
ئەوە باخچەیەکی زۆر جوان و پڕ بوو لە بەردەم
نافورە سپیە بچوکەکەدا دانیشتم

بەڵام لەلای چەپمەوە ئاوێک هەبوو کە وەک و
ڕوبارێک درووس کرابوو لە ڕاست و چەپیدا
گوڵە باخی ڕەنگاو ڕەنگ هەبوو سور سپی
پەمەی هەستێکی شاهانەی پێ دەبەخشیت

دڵخۆش دەبووم ئەگەر جونککوک ـیش لێرەبا
پێکەوە سەرنجی ئەو دیمەنەمان دەدا
ئاهے خەریکم چی دەڵێم دڵنیام ئەو هەزارەها
جار بینیویەتی وە ئەو ئێستا کاری هەیە

کتێبەکەم بە هێمنی کردەوە همم
لەکوێوە دەست پێ بکەم
پێم خۆشە تەنها ئەوانە بخوێنمەوە
کە حەزدەکەم بیان خوێنمەوە

چەند پەڕەیەکم کردەوە کە باس لەوە
دەکات کە werewolf چیە ؟ همم

گورگی گۆڕاو ئاژەڵێکی ئەفسانەییە و بابەتی چەندین چیرۆکە لە سەرانسەری جیهاندا گورگە گۆڕاوەکان بەگوێرەی هەندێک ئەفسانە، کەسانێکن کە دەگۆڕدرێن بۆ گورگی دڕندە و بەهێزەکان. ئەوانی تر تێکەڵەیەکی گۆڕاوی مرۆڤ و گورگن

چۆنیەتی گۆڕانیان دەکەوێتەوە سەر جۆری گۆڕاوی
گورگەکە هەندێکیان تەنها کاتێک دەگۆڕێن کە مانگ
بەتەوای پڕ بێت هەندێکیان بەبێ ویستی خۆیان
دەگۆڕێن و هەندێک لەوانەیە لەشەو وە ڕۆژیش
بگۆڕێن بەڵام لە ڕۆژدا تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ
نەبێت

ئاهے تەنانەت نازانم بۆچی خەریکم ئەمە
دەخوێنمەوە

چ کاتێک گورگە گۆڕاوەکان دەگۆڕێن ؟
ئەوان لە نێوان 11 بۆ 14 ساڵیدا دەگۆڕێن
وە زۆرکات درەنگتر کاتێک هەرزەکاری تەواو دەکەن
ئەمە بۆ مرۆڤێک کە بەتەواوی بەو ئەفسانەیەوە
لەدایک بوبێت

لەخوێندنەوەی ئەو بابەتە بێسودەدابووم
کاتێک سەرنجم چوە سەر بابەتێکی دیکە

ئەوان دەتوانن کۆنترۆڵی گۆڕانیان بکەن ؟
نەخێر ! لەوانەیە بتوانن کۆنترۆڵی کاتی گۆڕانەکە بکەن
یاخوود دەتوانن ئەوکاتانە بگۆڕێن کە جەستەیان
هەست بەوە بکات لەژێر هەڕەشە و مەترسیدایە
یاخود لەژێر فشار و توڕەبوندایە و لەژێر کاریگەری
مانگی پڕدا بەڵام دەتوانن کۆنترۆڵی هەڵسوکەوت و
کارەکانیان بکەن کاتێک فێر دەبن یاخوود بەهێز بن

کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now