𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 21 » ! بەفر

1.2K 189 82
                                    






jungkook"

گەرماوێکی خێرام کرد خۆم ئامادەکرد
دەستم کرد بە داخستنی قەمیسەکەم
خوانی بەیانیم لەگەڵ ئەواندا نەخواردوە
درەنگتر هەستام

کاتژمێر 10:22 ی بەیانی بوو
دەمەوێت قسە لەگەڵ کاکمدا بکەم لەسەر بابەتێک
کە بەتەواوی پێویستە ڕازی ببێت هیچ هەڵبژاردەیەکی
تری ناخەمە بەردەم دوو ڕۆژ بەسەر ئەو ڕوداوەدا
تێپەڕیوە

تەنانەت کاکم سەرنجی ناوچاوەکانم نادا
هەرچیەک لەسەر کار هەبێ بە تایهیۆنگ ـدا پێم دەڵێت
وە ڕێن ؟! تەنانەت چاوم بەڕێن نەکەوتوە
دەبێت باش بێت ؟!
یاخود نانی خواردبێت ئەو لەژورەکەیەتی
کۆتاجار بینیم فلۆرا ژورەکەی پاک دەکردەوە

بەڕێکەوتم بۆ ژوری کارکردنی کاکم
لەدەرگاکەم دا بینیم تایهیۆنگ لەگەڵ کاکم
خەریکی کارکردن و ئامادەکردنی هەندێک پەڕاو بوون

"بەخێر بێیت"
تایهیۆنگ وتی

"سپاس "
وتم

"کاکە هەندێک قسە بکەین"
داوام کرد بەڕێزەوە

تەنها بەساردی چاوەکانی خستە سەرم
وە سەری بەلای چەپدا سوڕاند و هەناسەیەکی
ساردی دایەوە، ئەو هێشتا لێم توڕەیە

"بەردەوام بە"
بە ساردی وتی و ڕێگەی پێدام
قسە بکەم

"هەرچیەک بڵێم بیانوو هێنانەوەیە بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم، ئێمە جیادەبینەوە بێگومان ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ~~"

"ئەوە باشترین بڕیارە بیدەیت هەرچۆنێک بێت هەڵبژاردنی ترت نیە ، وە ؟ چیتر ؟! پێم وانیە قسەکانت تەواو کردبێت "
چاوەڕێ بوو قسەکانم بکەم

"دەمەوێت ڕێن لێرە بمێنێتەوە "
سەرم خستە خوارەوە

"چی ؟"
بەسەرسامیەوە وتی و برۆکانی کرژ بوون

"کاکە ڕێن هیچ شوێنێکی نیە بۆی بڕوات من ناتوانم ئەوە لەگەڵ ئەودا بکەم، تکایە تەنها ڕێگەم پێ بدە ئەوەی بۆ بکەم ئەگەر دەتەوێ بەتەواوی واز لەو بهێنم ئەوە مەرجی منە بەڵێن بێت ئەویتر بەدڵی تۆ بێت تکات لێ دەکەم"
داوام کرد

ڕوخساری نەخێرێکی گەورەی نیشان دەدا
وە کرژ بونێک لە نێو چاوەکانی

"پێم وانیە هیچ شتێک مابێت من بیکەم ، بڕیاری خۆتت داوە "
بە ڕازی بونەوە وتی و سەرنجی دام

"باشە، بەڵام هیچ شتێک لە بەینی ئێوەدا نامێنێت"
بە هێمنی وتی

"سپاس بۆ تێگەشتنت، بەڵێن بێت ئەوە دەبێت کە دەتەوێت ئێستا دەڕۆم "
وتم و سەرم چەماندەوە وەک و ڕێزێک

کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now