𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 13 » ! ئامادە بووم بۆ مردن

1.8K 266 50
                                    





..♪.♡︎.♪..





REN"


هەرگیز ترسێکی لەو شێوەیەم
تاقی نەکردۆتەوە گورگێک کە بەو شێوەیە
لەبەردەممدا بوەستێ لە هەر ساتێکدا بێت
هێرشم دەکاتە سەر وە من تەنها وەک و
کەروێشکێکی ڕاوکردن دەبم بۆ ئەو

بە هێمنی هەوڵمدا بڕۆمە دواوە بە قاچە لەرزیوەکانم
بە خۆ خشاندن چونکە کەوتبووم لەناو ترسدا
نووقوم بووم ئەوە کۆتای منە ؟!

فرمێسکەکانم نەوەستان هەناسەکانم توند بوون
هەست بە لێدانی دڵم ناکەم پێم وایە پێش ئەوەی
هێرشم بکاتە سەر لێدانی دڵم دەوەستێت

بڕیارێکی هەڵەبوو، بڕیارێکی هەڵەبوو ڕێن
چاوەکانم بەتوندی داخست کاتێک هەستم کرد
دەیەوێت هێرشم بکاتە سەر

"ناااا تکایەەەە"
هاوارم کرد

چاوەکانم بەخێرای کردەوە کاتێک هێشتا
لەسەر زەویەکە بووم بینیم گورگێکی زۆر
گەورەتر لەسەر دیوارەکەوە خۆی
فڕێدایە خوارەوە و لە کۆشکەکەوە دەهات

هیچ شتێک بە مێشکمدا نایەت ئەمەیان چیە ؟!
من لە کابووسدام ؟! هەموو شتێک خەیاڵە
من هێشتا بەخەبەر نەهاتووم و هەرگیز لە
ژورەکەم بەرەو چێشتخانەکە
نەڕۆشتوومەتە دەرەوە ؟!

بەڵام هەموو بیرکردنەوەکانم وەستان کاتێک
گوێم لە نەڕەیەکی گەورەی ئەو گورگە گەورەیە بوو
کە پشتی لێم بوو ئەو گورگەکەی تری دوور دەخستەوە

ژیانم ڕزگار دەکات ؟! نەخێر لەوانەیە ژەمی ئەو بم
بەڵام ئەمەیان چیە ؟ دڕندەیە ؟ جادووە یاخود چی ؟

بەخێرای گورگەکەی تر لە ترسدا بەخێرای ڕۆشت
ئەو بەو شێوەیە بترسێت دەبێت
من پارچە پارچە بکات

دەبێت ڕا بکەم پێش ئەوەی ئاوڕ بداتەوە
دەستەکانم کە لەسەر زەویەکە بوو ویستم خۆم بەرز
بکەمەوە بەڵام نەمتوانی چونکە بەتەواوی بێهێز بووم

چۆن دەتوانم خۆم ڕزگار بکەم
فرمێسکەکانم بەخێرای هاتنە خوارەوە
جەستەم بەخێرای دەستی بەلەرزین کرد
هەناسەی سارد و خێرا لە دەمم دەهاتە دەرەوە

هێشتا گوێم لە نەڕەی هێواش و هەناسە دەنگ
بەرزەکەی ئەو دڕندەیە دەبوو

کاتێک بەخێرای ئاوڕی دایەوە و سەرنجی
خستە سەرم چاوە سورەکانی دەی توانی ئەو
شەوەم بیر بهێنێتەوە کە ئاریس ـم بینی بەو
چاوانەوە چی ڕوو دەدات

"نااا تکایە مەمکوژەەەە"
هاوارم کرد کاتێک بەخێرایەکی زۆر نزیکم بۆوە

بەتەواوی لەسەر زەویەکە کەوتم
وە بە نەڕە گەورەکەی و چاوە سورە تیژەکانی
و قاچە گەورە ترسناکەکانی و دەست و چڕنوکە
گەورەکانی لەبەردەمم وەستابوو

کاتژمێر 𝟏𝟏:𝟓𝟗ی شەو !               « ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें