𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 10 » سەما

1.7K 275 42
                                    



..♪.♡︎.♪..




REN"

سەرنجی ئەو پەڕەیەم دەدا کە هەڵم گردبوە و
لەناو دەستەکانم بوو نەمدەزانی چی بڵێم
وە بیر لەچی بکەمەوە چونکە هیچ شتێک
بە مێشکمدا نەدەهات

بەڵام ڕاچڵەکیم کاتێک دەنگێکی گەورە هات و
دەرگاکە داخرا و بەخێرای ئاوڕم دایەوە

بینیم کەسێک بوو لەناو تاریکیەکە وەستابوو
چاوەکانم فراوان بوون وە پەڕەکەم لەدەست کەوت

"تۆ کێیت ؟"
بەترسەوە هاوارم کرد

هاتە پێشەوە بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێت
زیاتر ترس بەسەر چەستەم دا زاڵ بوو
بەشێوەیەک کە پێم وابوو ناتوانم لەسەر
قاچەکانم بوەستم

"ببورە خانمەکەم تۆم ترساند من ماتیۆـم خزمەتکاری تایبەتی بەڕێز کیڵیان ـم ئەو زۆرکات لێرەیە بەڵام ببورە تۆ ڕێگە پێدراو نیت لێرە بیت"
وتی بە هێمنی سەری چەماندەوە

بەڵام من هیچ هێمنیەک لە جەستەم دا نەدەبینرا
بێگومان ترسام ئەسڵەن ماتیۆ کێیە من یەکەم جارە
ئەو دەبینم ئایا ئەو هەمیشە لەم ژورەیە ؟

"بـ بـ بەڵێ د دەزانم من دەڕۆمە ژورەکەم "
نازانم چیم وت بەڵام وشەکان بەسەختی
لەدەمم هاتنە دەرەوە

نازانم دوای ئەم شەوە چی ڕوودەدات بەڵام
دڵنیام باش نابێت

"ئایا لەگەڵت بێم تا ژورەکەت خانمەکەم ؟ "
بە ڕێزەوە وتی

"نـ نا من باشم خۆم دەڕۆم"
وتم بە ترسەوە

نازانم بۆچی هێشتا ترسەکەم ماوە بەڵام بە هێمنی لە و شوێنە ڕۆشتمە دەرەوە بەرەو ژورەکەم ڕۆشتم

چی ڕوودەدات ؟ چ شتێکی تر لە نێوان ئەو بێدەنگیانەدا هەیە ؟ وە چ نهێنیەک لەناو ئەم کۆشکە ناوازەیە هەیە
ئایا ئەوە هەموو شتێکە ؟

لەبیرکردنەوەدابووم تا گەشتمە ژورەکەم
بێگومان ئەوە وەک و تەواوی خانوەکە ترسناک نەبوو
ژورەکەم ئارامە خۆمم گۆڕی وە خۆم بۆ خەوتن ئامادە کرد

بەڵام چۆن دەتوانم بخەوم دوای ئەو هەموو شتانەی ڕویان داو بینیم بۆچی ئەو ڕەنگی چاوی بەو شێوەیە گۆڕا ؟ وە ئەم خانوە و ئەو کتێب خانە گەورەیە
وە بابەتی کتێبەکان و ونبونی خزمەتکارەکان چیە ؟

ڕۆشتمە سەر جێگاکەم
بە هێمنی چاوەکانم داخست
ماندووبوم ئەمڕۆ لە ڤیستیڤاڵەکە و
ئەو هەموو کاتە لەناو ئۆتۆمبێلدا



───♡︎───



چاوەکانم کردەوە تیشکی خۆر دەهاتە ژورەکەم
پێم وابوو هەرگیز بەخەبەر نایەم دوای ئەو شەوە
سەیری لای چەپمکرد کەکاتژمێرەکەی لێبوو کاتژمێر 7:34ی بەیانی بوو

کاتژمێر 𝟏𝟏:𝟓𝟗ی شەو !               « ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Où les histoires vivent. Découvrez maintenant