𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 17 » سەرسام بویت جوانکیلە !؟

1.3K 205 43
                                    

jeon jungkook"

"یاریم لەگەڵ مەکە کوڕە،چ شتێک هۆکار بوو هاوسەرگیری لەگەڵ خزمەتکارێکدا بکەیت ؟ بەبێ ئەوەی گوێ بە قسەی کەس بدەیت و تەنانەت یەکێک لە خانەوادەکەشت ئامادەی هاوسەرگریەکەت نەبێت "
بەتوڕە بون و جدیەوە قسەی دەکرد

بەخێرای سەرنجی کاکمم دا و چاوەکانم بەتەواوی فراوان بوون دوای بێستنی ئەوە
برۆکانم دەستی بە گرژ بوون کرد

"کاکە "
بە دەنگێکی بەرزەوە وتم و بەخێرای هەستام

"جونککوک"
تایهیۆنگ وتی و لەدوام هەستایەوە و
دەستی خستە سەر سنگم وەک و ئاماژەیە بۆ
وەستانم

"چیە ؟! قسەکانم هەڵەیە ؟
دەزانی بەتەواوی خەریکیت سنور دەبەزێنیت"
وتی و بەتوندی سەرنجی چاوەکانی دام

"سنور ؟!" پێکەنینێکی گاڵتە جاڕانەم کرد و برۆیەکم بەرزکردەوە "کام سنور ؟! سنورێک هەیە بۆ ئەوەی بیبەزێنم "

کاکم هەناسەیەکی دایەوە سەرنجی چوە سەر کاتژمێرەکە پێم وابێت نایەوێ درێژە بە توڕەبونەکەم بدات چونکە دەزانێت کاتەکەی باش نیە بۆمن

"لەگەڵ گۆڕانەکەت چۆنی ؟"
بە هێمنی وتی و بەخێرای سەرنجی دام

"خراپم دەتویست گوێت لەوە بێت ؟
بەڵێ خراپم وەک و هەموو کاتێک "
بەتوڕەبوون و بێباکیەوە وتم

"کوڕە، چۆن دەتوانی بەو شێوەیە بەبێ ترس بێڕێزی بکەیت !؟ ئارامیم تاقیمەکەوە"
هاواری کرد و هەستایەوە بۆ ئاستی من

"بۆچی ؟! مەگەر ئەوە دڵخۆشت ناکات ؟!"
وتم و بەردەوام بووم لە تووڕە بوون و لێی نزیک بومەوە و چاوم خستە ناو چاوەکانی

"بۆچی ئەوە من دڵخۆش بکات ؟ شێت بویت ؟! لە بیرت کردوە لەگەڵ کێ دا قسەد~~"

"کاکە تکایە ئارام بەوە وەک و دەزانی کاتەکەی بۆ ئەو گونجاو نیە و بەبێ ویستی خۆی توڕە دەبێت"
جیمین وتی و دەستی خستە سەر سنگی کاکم و
هاتە نێوانمان

"دەی جیمین تۆ جونککوک ببە" تایهیۆنگ وتی و هەنگاوی بەرەونزیکی کاکم نا " دەی با ئێمە بڕۆین تکایە با لەیەکەم ڕۆژی گەڕانەوەمان خاتوو لۆرین و خانمەکان گوێبیستی ئەو دەنگە دەنگە نەبن "

کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now