𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 24 » ! بیرم دێتەوە

1.2K 200 51
                                    


jungkook"

"ئەوە چیە ؟"
سەرنجی دەستی جیمین ـم دا

"نازانم، وەک و نامەیەک وایە !"
ئەو بەدەستیەوە بوو بەبێ ئەوەی بیکاتەوە

نوشتێنرابوەوە ئەو کردیەوە،
بەڵام ناوی منی لەسەر بوو !

"همم پێم وایە، ئەمە بۆتۆیە ؟!"
ئەو وتی

بەبێ ئەوەی بیخوێنێتەوە، نامەکەی لەسەر
مێزەکە دانا ئەو دەستی کردەەوە بە
ڕێکخستنی پەڕاوەکانیتر
من دانیشتم، ئەو نامەیەم خستە نێو دەستەکانم

کردمەوە یەکەم شت سەرنجی دەست و خەتی
نامەکەم دا ! همم ئەمە نوسینی کێیە ؟!
دەستم کرد بە خوێندنەوە

هەرگیز هەستم بەو گرینگی پێدانە نەکردوە
لەژیانمدا کاتێک تۆ لەناو کێشەکانی ژیانتدا بەمنت دا !

کەمێک سەرسام بووم ! چاوەکانم
بەبێ ویستی خۆم بە ڕوی یەکەم دێڕدا فراوان بوون
دەبێت ئەمە چی بێت !

لەوانەیە هەرگیز پێم نەوتبی، بەڵام
گرینگیت لەلام تەنانەت ئەگەر وەک و سەهۆڵێک سارد و وەک و بەردێک ڕەق بیت !

ئەمە نامەی خۆشەویستی کەسێکە یاخود چی ؟!

ئەگەر تەنانەت خۆشت وەک و دڕندەیەک ببینی
لە تەنیشتمدا، دەمەوێت بەسەلامەتی بگەڕێیتەوە، چونکە
دەمەوێت ڕووبەڕووت بوەستم وە شتێکت پێ بڵێم

بەسەلامەتی ؟! ئەمە باس لە چ کاتێک دەکات
وە کێیە دەیەوێت شتێکم پێ بڵێت ؟!
یاخود ئەسڵەن ئەم نامەیە بۆ منە ؟ ئایا هەڵە نیە

ئەوەی کە لە ناخی دڵمەوە هەستی پێدەکەم بەرام بەرت تکایە بگەڕێوە وە سەلامەت بە! ڕێن

دڵم بەخێرای دەستی بە لێدان کرد کاتێک کۆتا وشەم
بینی !؟ وە سەرسامی بەتەواوی لە ڕوخسارم دا
دەبینرا

بەخێرای نامەکەم بە شڵەژاوی، ئەملا و لا پێدەکرد
بۆ بینینی بەراورێک شتێک !

"چی بوە ؟! چ شتێکی تێدا نوسرابوو ؟"
جیمین وتی و سەرنجی دام

"چی ؟! ئاهے ناشتێکی وانیە "
بە شڵەژاوی وتم و خۆم ئارام کردەوە

من دووبارە بە قوڵی نامەکەم خوێندەوە

هەرگیز هەستم بەو گرینگی پێدانە نەکردوە
لەژیانمدا کاتێک تۆ لەناو کێشەکانی ژیانتدا بەمنت دا !
لەوانەیە هەرگیز پێم نەوتبی، بەڵام
گرینگیت لەلام تەنانەت ئەگەر وەک و سەهۆڵێک سارد و وەک و بەردێک ڕەق بیت !
ئەگەر تەنانەت خۆشت وەک و دڕندەیەک ببینی
لە تەنیشتمدا، دەمەوێت بەسەلامەتی بگەڕێیتەوە، چونکە
دەمەوێت ڕووبەڕووت بوەستم وە شتێکت پێ بڵێم
ئەوەی کە لە ناخی دڵمەوە هەستی پێدەکەم بەرام بەرت تکایە بگەڕێوە وە سەلامەت بە! ڕێن

کاتژمێر 11:59 ی شەو !.....« ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now