بەڕێز

235 48 15
                                    





Pov:مامۆستا لیلیان كۆتا بەیانی لەنێو هۆتێلەكە

مامۆستاكە لەبەرامبەر دەرگاكە وەستا بوو ئەیویست لە
دەرگا بدات بەڵام دواتر دەستی بردە پشتەوە
ئەو هەستی ئەكرد دەبێ ڕاستییەكە بۆ كەسێك باس بكات
هەر كەسێك تەنیا یەكێك بێت گرینگ نییە گەر سەلێنا بێت یاخود نا

دوبارە لە دەرگاكە نزیك بۆوە خەم و ترس دەستی
بەسەر داگرتبوو
دڵی بەخێرایی لێی ئەدا هەستی بەباشی نەدەكرد هەر كە دەرگاكە كراوە
قسەی كرد

''سەلێنا تۆ لێرەیت؟''
گریا هەر كە دەرگاكە كراوە
''من پێویستە شتێكت پێ بڵێم''

ژووری....خزمەتگوزاری

''ئۆهـــ....نەفرەت''
لیلیان هاواری كرد هەر كە گوێی لەو دەنگە بوو


ئەوە سەلێنا نەبوو لەپێشی

یەكەم جار كارمەندەكە سەر لێشاواو بوو بەڵام گریانەكەی ئەو
وای كرد بگۆڕێ زەردەخەنەیەكی لەم گوێ بۆ ئەم گوێی كرد
وەك ئەوەی یەكەم تیشكی خۆری بەیانی بێت لە هۆتێلەكە

''ئەتەوێ شتێك بە سەلێنا بڵێی؟''
پرسیاری كرد و چاوەكانی تاریك داهات ڕوخساری لەو
نزیك كردەوە كە ئەتوانی هەست بەو ترسناكییە و ژەهراوییەی بكەی

''نەخێر..نەخێر..من نا''
فرمێسك لە چاوەكانی هاتە خوارەوە بەهۆی ترسەوە
''من نا''

''چەند سوپرایزێكی جوانە''
وای وت و ئەڵقەكەی لەنێوەڕاستی پەنجەیا كرد
كە زۆر بەباشی لەگەڵ پەنجەكانی ئەگونجا

ئەو هەنگاوێك ڕۆشتە دواوە و پشتی بەر دیواری
ژورە داخراوەكە كەوت

''تكایە دووركەوە یان...یان هاوار دەكەم...بەرێز...بەڕێز''
لیلیان بە لاوازییەوە وای دەوت دەیویست ناوی كارمەندە بێنی

بەڵام ئەو گوێی پێ نەدا و پەنجەی خزاندە سەر ملی
هەوڵی خنكاندنی دا و ئەوی بێدەنگ كرد
ئەو وەستا بوو لەكاتێكا ئەو ئافرەتە بچوكەی پێشی هەوڵی وەستانی ئەدا
ئەیویست هەناسە وەربگرێ دەمی كردبۆوە
وەك ماسییەك وابوو كە لەنێو ئاودا دەریان هێنابێت

وە پێش ئەوەی چاوە درەوشاوەكانی دابخات
كۆتا وشەی خۆی وت

''بەڕێز یونگی''






~~~





كەواتە بكوژەكە یوونگی بووە لە هۆتێلەكە!



لە پارتی كۆتایی نزیك ئەبینەوە زیاتر ئەكتیڤ بن
تا زووتر پۆست بكرێ


'

 هۆتێلیـــ پاریس  18+Where stories live. Discover now