لاشە

224 48 21
                                    








''تایهیۆنگ بۆ كوێ ئەڕۆین؟''
بەخێرایی وام وت هەر كە تایهیۆنگ منی ڕا ئەكێشا لەدوای خۆی
بۆ دەرەوەی ژوورەكە
''باشترە لەم كاتە لە ژوورەوە بمێنینەوە
ئەمە بەمشێوەیە كە هەمیشە خەڵك ئەكوژرێن
ناتوانم بەرگەی ئەوە بگرم جارێكی تر توشی ئازار ببمەوە
ئەگەر دیرشا بزانێ شێت ئەبێ''

''تۆ دەتوانی بۆ چەند چركەیەك دەمت دابخەی؟''
تایهیۆنگ وای وت

شڵەژام گەر ڕاستگۆ بم ئەوە تۆزێك
بە ئازار بوو ئەم قسەیەی بۆ من

''تۆ هەمیشە باسی ئەوە ئەكەیت كە چۆن ئازارت پێگەشتووە
یاخوود بكوژەكە هەوڵی كوشتنی داویت...بووەستە لوسیندا''
تەنانەت نەشوەستا لە ڕۆشتنی و دەست گرتنی من
''تۆ تاكە كەس نیت لێرەیا كە لە مەترسیا بێت وە تا ئێستا هیچ كەسیش
ئاوا باسی نەكردووە''

چەنجارێك چاوم تروكاند و هیچم نەوت سەیری
قاچەكانم ئەكرد كە بەپەلە ڕێ ئەكەن بەهۆی ڕاكێشانم لەلایەن تایهیۆنگەوە

''تۆ ئەتەوێ بە سەلامەتی بمێنێتەوە ڕاستە؟''
تایهیۆنگ پرسی و چاوە بەهێزەكانی لەسەر ئەوانەی من جێگیر كرد

وەڵامیم نەداوە

''ڕاستە؟''

دەنگی وای لێ ئەكردم لەناخەوە بگریم

ئەمویست بڵێم بەڵێ ئەمەوێ بەڵام وشەكان لە دەمم نە ئەهاتنە
دەرەوە بۆیە تەنیا بەهێواشی سەرم لەقاند

''باشە''
تایهیۆنگ هەناسەیەكی قوڵی هەڵمژی و بەڕێكی وەستا
''لەجیاتی ئەوەی بگریت لەوەی كە ئەمانكوژن با
بیر بكەینەوە كە چۆن نەكوژرێین''

''ئەویش بە مانەوە لە ژووری هۆتێلەكەمان''
بەخێرایی وەڵامم داوە تێنەئەگەشتم كێشە لەوەیا چییە
ئەمە شتێكی باش دەبێ كە لە ژوورەوە بمێنینەوە و كەسیش ئازاری پێناگات

 هۆتێلیـــ پاریس  18+Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ