هەستەكانی

236 47 13
                                    










بەتەنیا گەڕامەوە ژوورەكەم تایهیۆنگیش بەلایەكی ترا ڕۆشت
بۆ ژوورەكەی خۆیی ژووری 315

مۆبایلەكەم هەڵگرت بینیم كار ناكات
لەو ڕۆژەی هاتوومەتە ئێرە كاتم نەبوو بارگاوی بكەمەوە
ڕۆشتم بارگاوی بكەمەوە بینم هیچ شەبەكە نییە لێرە دودڵ بووم
ئەگەر بتوانم كۆتا وشەكانم ڕیكۆرد بكەم پێش ئەوەی بە دەست
بكوژەكەوە بمرم هیواخوازم ڕۆژێك یەكێك بیبینێ و گوێی لێبگرێ
پێویستە ماڵئاوایی لە خێزانەكەم و هاوڕێكانم بكەم
ئەزانم ئێستا چەنێك ترساون كە چەندین ڕۆژە هیچ ئاگادارییەكیان لەمنەوە نییە

نەخێر لوسیندا بیر لەچی دەكەیتەوە ؟ تۆ لەم شوێنە
نەفرەتییە ئەڕۆیتە دەرەوە تۆ ئەڕۆیتە دەرەوە بەڵێ ئەڕۆییت

سەرم بادا بەهۆی ئەو بیركردنەوانەم لەهەمان كاتدا
سەرم ئازارێكی زۆری بۆ دروست ببوو
هەربۆیە قاچم بەر شتێك كەوت

سەیری خوارەوەم كرد و دەمم فراوان بوو

''نـ...نەخێر''
موچركێكم پیا هات
''تكایە''

دیرشا

ئەوە دیرشا بوو

''هێیـــ''
لەسەر زەوییەكە دانیشتم لە تەنیشت ئەو ئەگەڕام
تا بزانم برینەكەی لەكوێیە فرمێسكەكانم ڕێچكەی خۆیان گرتبوو
''گوێگرە دیرشا...چاوەكانت دامەخە باشە؟
لەگەڵم بمێنەوە...تكایە''

سەیری برینەكەم كرد ملی بوو
بە تیشێرتەكەم هەوڵم ئەدا خوێنی ملی بوەستێنم
هەستم بە گەرمییەكی زۆر دەكرد كە تیشێرتەكەم ئەبوو بە خوێنی
دیرشا نەیئەتوانی هەناسەش هەڵمژێ

دیرشا سەیری كردم چاوەكانی بە ڕووخسارما دەگێڕا
وە بەردەوام بوو لەوەی سەیری نێو چاوەكانم بكات
ملی بەخوێن بوو لێوەكانی سپی بوو دەستی بە سەرم دا هێنا و بەزۆر
قسەی كرد
''بــ..بڕۆ.....ناتوانم بتپارێز ئـ..ئێستا......تۆ پێویستە خۆت
بـ...بپارێزیت''

''نەخێر...جێم مەهێڵە بەتەنیا لێرە...ببورە...ببورە''
بەردەوام بووم لە داوایی لێبووردن لێی وەك بڵێی وشەی
ببورە ئەو ڕزگار ئەكات

هاوارم كرد تا یەكێ یارمەتیمان بات بەڵام كەس نەهات
خوێنەكەی سەری دیرشا زیاتر ئەبوو
دەرگاكە بەخێرایی كراوە ئاوڕم داوە  ڕوخسارم هەمووی بوو بە فرمێسك
یونگیم بینی لە گۆشەیەكی ئەوێوە هات یونگی ڕایكرد
بینیم كە چۆن خۆی خستە ئاستی ئەو جەستەی لە دیرشا نزیك كردەوە
چاوە درەوشاوەكانی فراوان بوو سەر ئەلەقاند و دەمی كراوە

 هۆتێلیـــ پاریس  18+Where stories live. Discover now