یونگی

238 48 18
                                    



''تەنیا ئەم خواردنە نەفرەتیە بخۆ یوونگی''
ئەمتوانی گوێم لەوەبێ كە چۆن هۆسیۆك مستی لە مێزەكە دا و
قاپە گرانبەهاكانی نێو مێزەكە لەرینەوە
ئەم دەنگە بێگومان هۆسیۆكە وە ئەم توڕە بوونەش تەنیا هی ئەوە

من تەنیا لە دەرەوە وەستا بووم لای دەرگاكە سەیرم ئەكرد
تایهیۆنگ لە تەنیشتمەوە بوو و زەردەخەنەی ئەكرد
ئەو هەستی بە توڕە بوون نەئەكرد وە
ناشتوانێ هەست بە تووڕە بون بكات

ئەو جارێك مردووە

بۆ دووەم جار نامرێ

ئەو توانایی ئەوەی نییە گوێی لە خێرایی ترپەی دڵم بێت
كە من گوێم لێیە

ئەو ناتونێ گوێی لە دەنگی ددانەكانم بێت كە بەیەكتریان دا ئەخشێنم
بەهۆی توورە بوونمەوە

ئەو ناتوانێ ئەو فرمێسكە تاریكانەم ببینێ كە لەسەر
لایەكی گۆنام یەتە خوارەوە

تایهیۆنگ ئاماژەی بە دەرگاكە سەرەكییەكە كرد
كە بڕۆم گوێی لێبگرم لێوم ئەگەزی لە شڵەژاویا گوێم بە
دەرگا ساردە دارینەكە دانا
بەخێرایی گوێم لەو دەنگانەی ژوورەوە بوو

''هۆسیۆك ئەزانی من ئەم جۆرە خواردنانە ناخۆم
ئەوانە بۆمن نین''

''بووەستە لەوەی ئەوەندە ناڕازی بیت لە خواردنەكان
ئێمەش ئەوانە ئەخۆین
من كاتێكی زۆر بەسەر دەبەم تەنیا بۆ دروستكردنی ئەمانە بۆ ئێوە
ئەزانن؟ ''
هۆسیۆك كەمێك بێدەنگ بوو
''ئەوە قورسە ئاژەڵێكی ئەوەندە گەورە ئامادە بكەیت''

''وتم نەخێر''
یوونگی وای وت و دەنگی توڕەیی لێ بەدی ئەكرا

''یوونگی گەمژە تۆ دووبارە ڕێجیم ئەكەیتەوە؟''
جین پرسیاری كرد وەك هەموو كات ئارام بوو
''تۆ جەستەیەكی ڕێكت هەیە تەنیا بیخۆ و جەوەكەمان لێ تێك مەیە''

''من نامەوێ''
یوونگی ئەم جارە دەنگی لاواز دەرئەكەوت

''ڕاستە''
لەناكاو هۆسیۆك هاواری كرد
''بۆچی تۆ لەوێ بوویت كە خاتوو لوسیندا هێندە
نەمابوو ژەمەكەم لێوەربگرێ ئەم ئێوارەیە؟''

 هۆتێلیـــ پاریس  18+Where stories live. Discover now