پەنجەرەكە

453 82 43
                                    





‎سەلێنا ڕۆشتە ژوورەكەی جاكسۆن بەبیانووی تەواو
‎كردنی ڕاپۆرتەكەی

‎ڕۆشتمە لای ئەسانسۆرەكە دوگمەی كردنەوەم داگرت
‎من نامەوێ ڕاپۆرتەكەم هێشتا ئامادە بكەم
‎بێگومان تا نەزانم چ نەفرەتییەك بەسەر مامۆستا لیلیان دا هاتووە

‎وە نەخێر ناڕۆمە دەرەوەی ئەم هۆتێلە بەم كەشە ناخۆش و ترسناكە
‎دیرشا گەمژەیە بەڵام من نا

‎تەنیا ئەمەوێ قسە لەگەڵ یەكێك دا بكەم
‎بەشێك لە من دەیەوێ دەرەوە ببینێ , ڕووناكی ببینێ ئەمەوێ ئازاد بم هەناسەیەك هەڵمژم

‎دەنگی كرانەوەی دەرگای ئەسانسۆرەكە هات ڕۆشتمە ناویەوە میوانە نامۆكەم بینیوە كە بۆ یەكەم جار هاتمە ئەم هۆتێلە لە نهۆمی یەكەم بینیم وە دوایی دیار نەما

‎خۆم بۆی چەماندەوە هەر كە زانیم منی بینی
‎خۆم لە دووری ئەو ڕاگرت پێم باشتر بوو بە گۆشە ساردەكەی ئەسانسۆرەكە بكەوم نەك ئەو
‎هەناسەیەكم هەڵمژی بەڵێ پێویستە بەرگە بگرم لێرە
‎تەنیا بەرگە بگرم لەم ژیانە

‎''سڵاو من تایهیۆنگ''
‎بەخێرایی وای وت هەر كە منی بینی
‎لەنێو ئەسانسۆرەكە

‎بە چاوێكی واق وڕماوە سەیرم كرد تا ئەو دووبارەی كردەوە
‎من تایهیۆنگ''؟''
‎وای وت و دەستی بۆ درێژ كردم

‎دەستم بەخێرای بۆی درێژ كردەوە و تەوقەم لەگەڵی
‎كرد وەك ئەوە وابوو كە دوو كاغەز بەیەكتری بكەون
‎دەستی سارد بوو بەڵام زۆر زۆر نەرم بوو

‎هەر كە ئەویش هەستی كرد ڕاچەڵكی‎
''ئۆهـ ببورە ''
‎دەستی گەڕاندەوە

''تۆ باشی؟ پێدەچێ سەرمات بێ تـــ...تۆ چاكەتت دەوێ؟''
‎وام وت بەچاو نەترسییەوە

‎''نا ''
‎زەردەخەنەیەكی گەرمی بۆ كردم
‎''من باشم نیگەران مەبە''

‎سەرم بۆ لەقاند و لەوم ڕوانی
‎لە خوارەوە تا سەرەوە

‎قژی ڕەش بوو بە قوتابی دەچوو
‎چاوەكانی گەورە بوو وە دەدرەوشاوە
‎پێستێكێ زۆر ساف و بێ هەڵەی هەبوو وە
‎لوتێكی كیوتی هەبوو لێوی زۆر نەرم دیاربوو كە
‎شێوەی لە دڵ دەچوو هەركاتێك كە لێوی پێكەوە دەنوساند

‎سەیری جلەكانیم كرد زۆر ڕێك و پێك بوو
‎جلێكی یەك پۆشی بوو نەخێر ئەوە جلی قەتابخانەیە

‎ئۆهـ كەواتە پاش هەموو شتێك ئەو قوتابییە
‎وەك من

‎پێڵاوێكی سپی لەپێ بوو كە وای كردبوو
‎زیاتر درێژی دەربخات

 هۆتێلیـــ پاریس  18+Where stories live. Discover now