بەیانییەكە

232 53 23
                                    









Pov:لیلیان
كۆتا بەیانی لە هۆتێلەكە:




خاتوو لیلیان؟

ئاهـــ بەڵێ سڵاو

ئەتوانم یارمەتیت بدەم ؟بۆچی لێرەیت؟

ئێـــ بەرزكەرەوەكە منی هێنا

بەرزكەرەوەكە؟

ئا بەڵئ

ببورە بەڵام ئێرە قەدەغەیە بۆ میوانەكان
تكایە بگەڕێوە نهۆمی سێیەم

ئەمەوێ بپرسمـــــ

خاتوو لیلیان تكایە ئێرە جێبێڵە

باشە ببورە بۆ ئەم لێتێكچوونەم

ئێ وە خاتوو لیلیان

ئا بەڵێ؟

هەرگیز مەگەڕێوە ئێرە

ئەو ڕۆشت بەرەو بەرزكەرەوەكە دوگمەی دادەگرت
بۆ نهۆمی سێیەم بە دەستە لەرزیوەكانی

خێراتر...خێراتر......تكایە
لەبەر خۆیەوە وای دەوت كە بەرزكەرەوەكە بەرەو سەرەوە
ئەڕۆشت
تێبینی نەكردبوو كە دڵێ چەند بەخێرایی لێ ئەیا

دەرگاكە كراوە بەرەو ڕێڕەوەكە ڕۆشت

سەلێنا
وای وت كاتێ تێبینی كرد قوتابییەكەی لای ژوورەكەیەتی

بەڵێ..بەیانیت باش مامۆستا لیلیان
قوتابییەكەی وەك هەموو كات بە زەردەخەنە
درەوشاوەكەی وای وت

زەردەخەنەیەكی كرد
كەمێكی تر با لە ژوورەكەم یەكتری ببینین
شتێكی گرینگ هەیە تا پێت بیڵێم

بێگومان
سەلێنا بەڵێنی پێدا
بەڵام تۆ باشی مامۆستا؟ تۆ پێدەچێـــ

دەستی لە نێوچاوانە ساردەكەی دانا و سەری لەقاند
من باشم تەنیا دواتر وەرە لام

باشە
سەلێنا وای وت بە زەردەخەنەوە دەستی
بە مانایی ماڵئاوایی جوڵاند و ڕۆشت

لیلیانیش هەنگاوی نا بەرەو ژوورەكەی
بە ڕووخاوی ڕۆشتە نێویەوە

دڵی زۆر بەخێرایی لێی ئەدا

زۆر سەرلێشێواو بوو

وە زۆر ترسا بوو

لە هەمووی گرینگتر

ڕۆشت بۆ شوێنێ كە نەیتوانی بگەڕێتەوە





~~~

 هۆتێلیـــ پاریس  18+Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt