[EPISODE•19]

919 191 106
                                    

AZWLLA POV:-

بۆنی گوڵی لاولاو تەواوی باخچەکەی چنی بوو. هەناسەکانم پڕدەکرد لەبۆنەکەی.دەنگی نەرمی گیایەکە بە گوێیەکانمدا تێپەڕدەبوو کاتێک بایەکە بەنەرمیەوە دەستی بەسەریاندا دەهێنا.چۆڵەکەکان لێرە و لەوێ گۆرانیان دەچڕی.چێژم لێیان دەبینی کاتێک چاوەکانم داخستبوو لەبن دارەکەدا دانیشتبووم و شووگام لەنێو ئامێزم دانابوو. چاوەکانم بەئارامی کردەوە تا تێبینیەکی بچووکی شووگا بکەم...سەری نوساندبوو به سنگمەوە و خەوتبوو....زەردەخەنەیەکم کرد چەند شیرین و بێتاوانیت....

هەموو مرۆڤێك له تەمەنێکی بچوکیدا هیچ تاوانێکی نییە ئاخۆ چی دەبوو ژیان هەر ئاوا بوایە؟!. ئەوسا هێندەی پەپولەکان بێتاوان دەبووین هێندەی چۆلەکەکانیش چێژمان لەژیانمان دەبینی...

سەیرێکی ئاسمانم کرد...چ ڕۆژێکی خۆشە؟!. بەهارێکی نوێ هاتـــووە...ئهم یەکەم بەهارم لەگەڵ مناڵەکەم دەبێت ئەوە هۆکارەکەی بێت کە بەوشێوازە جوانـــە؟!...ئاسمانی شین لەگەڵ هەوری پاک وەکو بەفر سەوزایی ئەو باخچەیە و جوانی دارەکەی پشتمەوە وادەکەن هەمیشە حەز بکەم بێم و لێرە دانیشم.. ڕاستیەکەی شووگاش حەزی پێیە هەرکاتێک گریانەکەی پێم چارەسەرنەکرێ لێرە ڕاستەوخۆ نایمێنێت...باخچەکەی پورم ئەفسوناویە!.

بەڵێ....مەبەستمە من لای پوری یونگی دەژیم له ئێستادا...ئەوە ماوەی شەش مانگێک دەبێت کە ئێمە لە ماڵەکەی ئەوین...وە ئێستا ماڵی من و کورەکەشمە بەوەی دایکم و باوکـــم منیان قبووڵنەکرد!....هەستم بە کزبوونی دڵـــم کرد کاتێک قسەکانیانم هاتەوە یاد.

"تۆ هەر لەسەرەتاوه کچێک بوویت دەمزانی سەر شۆرم دەکەیت!...مانای چیە مناڵتبووە؟!..لەیادی بکە ڕۆژانێک من دایکت بوبێتم!."

چاوەکانم داخست و فرمێسک ڕێچکەی خۆی لەچاوەکانم گرت..هەر کە قسەکانی دایکم دێنەوە مێشکم وەکو شریتێکی شکاو!...زۆر بێبەزەی بوون لەگەڵم!...تەنانەت؟؟؟!..تانانەت گوێیام بۆم نەگرت!. باوەڕیان پێم نەکرد!...وەکو کەسێکی تاوانبار ڕەجمیان کردم!...لەبەرچی؟!..تەنها لاوازیم؟!..

ئەو ڕۆژەی کە مناڵم بوو پوری یونگی مۆبایلی یەکێک لەپەرستارەکانی هێنابۆم تـــا پەیوەندی بە ماڵەوە بکەم...سەرەتا زۆر دەترسام بەڵام ئەو بەردەوام هانی دەدام کە نەترسم پوری یونگی زۆر دڵنیابوو کە دایکم و ئەوان لێم تێدەگەن!..بەدەستی لەرزیوەوە مۆبایلەکەم لەگوێیەکانم نزیک کردەوە دوای ئەوەی ژمارەی وڵاتەکەی خۆمم لێدا..وەڵامیان نەبوو سەرەتا بەڵام دوای دووەم پەیوەندی وەڵام درایەوە..

هێنده نەفامبووم کاتێک گوێم لەدەنگە پیرەکەی باوکم بوو بەدڵخۆشی زەردەخەنەم کرد و خەریک بوو دەگریام.

-باوکـــە.

چرپاندم و ناوی ئەوم بە خۆشەویستیەوە هێنا. دەمزانی شۆکبوو کاتێک گوێی لەدەنگم بوو چونکە ماوەیەکی زۆر بوو بێ هەواڵبووم لێیان.زیاتر لە حەوت مانگ...

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now