[EPISODE•12]

886 179 115
                                    

YUNGI POV:-

دەمامکێکێ ڕەنگ ڕەش و کڵاوێکی ڕەش کە تەواوی ڕوخسارمی داپۆشی بوو،چاکەتە ڕەشەکەم کە تا سەر چۆکی قاچم درێژ ببوەوە کەشخەتر بوو وە بە تەواوی نادیاری کردووم بێگومان دەبێت بەو شێوازە بێمە دەرەوە چونکە له کۆتایدا من هەڵهاتووم لە شێتخانە و تـــا ئێستاش ڕەنگە پۆلیسەکان لەشوێنمبن تـــا بمگەڕێنەوە چونکە بە مەترسیم دەزانن..تششـــ چیم کردوە زیاتر له کوشتنی مناڵی نێو سکی ئەو ژنە دوگیانەی هێرشم کردە سەری لەگەڵ کوشتنی ئەو هەشت کچەی کە خزمەتکارم بوون؟!..

ئـــا....لەیادم کرد دوو ئافرەتیشم لەماڵەکەمدا زیندانی کردووە و سزایان دەدەم بەهەرحاڵ وابزانم مەترسی داریشم....ئۆو بەڵام پێویستە بگەرێمەوە شێتخانە؟!....بێگومان نەخێر بۆخۆم بەبێدەنگی لە دەرەوەی شاردا دەژیم ئیتر چ کێشەیانە؟!..

هەناسەیەکم هەڵمژی و دەستم لەنێو چاکەتەکەم دانا بە بێدەنگی ڕێم دەکرد لەنێو جەنجاڵی شاردا و دەمویست بگەمە ئەو سەیدەلیەی هەمیشە بۆی دەچم تـــا دەرمانی خەوەکانمی لێ بکرم.بێگومان بەهۆی نەخۆشیە دەرونیەکەمەوە و لەدوای بیتنا ناتوانم شەوان بە باشی بخەوم بۆیە هەندێ جای حەپی خەو دەکــڕم...زەردەخەنەیەکم کرد لەژێر ئەو ماسەکەوە لەیادمە حەپم کردە نێو قاوەکەی ئازوولا تا خەوت و دواتر لەگەڵی خەوتم...ئەو ئەوەی بە دەستدرێژی ناوبرد بەڵام من بە بێ ئاگای ناوی دەبەم.

وەستام لەپێش شووشەی سەیدەلیەکە.

سەیری ناوەوەیم کرد ئەو پەرستارە کچەم بینی کە زەردەخەنەی دەکرد بەڕووی ژنێکی پیردا..بەزووی چاوەکانی منی بینی و زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد وابزانم ئەو کچەش منی بەدڵە...تتتتـــ.دڵنیام وەکو ئازوولا دەبێت گەر بزانی چیم و ڕقم لێ هەڵدەگری. بەهەرحاڵ هەنگاوم نا بۆ ژورەوە.ئەو کچە شەیدای ستایڵم بووە کە هەمیشە ئاوا شاراوەم دەبینم کاتێک دەنگم دەبیستێت چاوەکانی دەدرەوشێنەوە.

-ســـڵاو.

منگاندم لەژێر ماسکەکە وە ئەویش بیستی.

:ئۆھ ســـڵاو!....ماوەیەکی زۆرە دیارنیت!..ئایە دووبارە حەپی خەوت دەوێت؟!.

بە ڕووخۆشی گووتی...نەخێر ئەو جـــارەیان تۆم دەوێت بێیت بۆ ماڵەڪەم...سەرم بە لای چەپ و ڕاستدا جوڵاند بە نەخێر.

-باشە پارچەیەک لە حەپەکانم بۆ دانێ لەگەڵ خۆشتدا لەلایەك.

بە گاڵتەجاریەوە گـــووتم...برۆکانی لێکدا.

-گاڵتەم کرد.

بەکەمی پێکەنیم ئەوە درێژترین ماوەی قسەکردنمە لەگەڵ ئەو ڪچە.دەستی لەپشتی سەریدا و بەکەمی پێکەنی وابزانم شەرمەزارم کرد سەیرە مێشك نەگریس!..

:ئۆھ...حەپەکان ئەوەتانێ.

گووتی و حەپەکانمی دانـــا لەنێو زەرفێک پاشان پێشکەشی کردم.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now