[EPISODE•17]

912 186 123
                                    

NO ONE POV:-

گەرایەوە ماڵەوە بەماندووی دوای ئەوەی دەرمانەکانی کڕیبوو.هەر لای دەرگای سەرەکی کڵاو و دەمامکە ڕەشەکەی دانـــا و هەنگاوی نا بەرەو سەرەوە لەکاتێکدا تەماشایەکی چێشتخانەکەی کرد کاتێک بەلایدا تێپەڕی تا بزانێت ئازوولا لەوێیە.

-من گەڕامەوە.

بە هیلاکی گوتی کاتێک چووە ژوورەکەی خۆی و دەستەکانی بەرەوئاسمان برد و کەمێک خۆی گرژکرد بەڵام ئەوەی جێی سەرنجی بوو ڕاچەڵەکینی ئازوولا بوو.ئەو تەنها گوتی گەڕامەوە کەوایە بۆچی واترساو دەردەکەوێت؟!..هەردووکیان بە نامۆی تەماشای یەکرتریان کرد یونگی هەستی بە شتێک کرد بەڵام فەرامۆشی کرد و چاوەکانی لەسەر ئازوولا لادا.

:..بەخێربێیتەوە هیچت دەوێت؟!.

ئازوولا لەپشتەوەی یونگی گوتی کاتێک یونگی چووە لای ئاوێنە و مێزەکەی ژوورەکە..چاوەکانی ئازوولا لەسەر ئەو کەلوپەلانەی یونگی بوو کە لە گیفانیدا دەریدەکرد و یەک یەک لەسەر مێزەکەی دادەنان کلیلیکی ماڵەکـــە وە کلیلێکی جیا کە ئازوولا گومانی بۆی چوو هی کەلەپچەکانی پوری بێت لەگەڵ حەپەکانی!...

بەڵام حەپەکانی لەنێو چەکمەجەکەی دانـــا پاشان ئاوڕی دایەوە بۆ ئازوولا.

-چی؟!.کەی گرنگیت داوە؟!.سەرت بەر شتێك کەوتوە؟!.

یونگی بەگاڵتەجاریەوە پرسی کاتێک ئازوولا فەرامۆش کرد و چووە لەی دۆڵابەکەی بۆ هێنانی خاولی چونکە نیازی چوونە گەرماوی هەبوو.ئازوولا خۆی قوتدایەوە ئەو کوڕە لەهەر خولەکێکدا دەبێت بە قسەکانی بیشکێنێتەوە.

:تەنها پرسیم...گەر ناتەوێ ئاساییە.

ئازوولا گووتی و لەسەر جێگاکەی یونگی دانیشت. یونگی وەستا و بەلاچاوێک تەماشای ئازوولای کرد.

پاشان خاولیەکەی دا بەسەر شانیدا و ڕێی کرد بەرەو گەرماوەڪە.

:تەنها شەربەتێك.

بەدەم ڕۆیشتنەوە گوتی و قسەکانی گەیشتە گوێی ئازوولا.پاشان یونگی خۆی چووە گەرماوەکە و دەرگاکەی داخستەوە ئازوولا لەپێش خۆیەوە پێدەکەنی وەکو ئەوەی بەتەواوی یونگی داوای شتێکی باشی کردبێت.

-باشە.

چرپاندی بۆخۆی لەکاتێکدا یونگی لەوێ نەبوو. بەدڵخۆشی ڕێی کرد ، لەژوورەکەی چووە دەرەوە بۆ چێشتخانەکە لەگەڵ سکە گەورەکەی کە ڕۆیشتن بۆی گرانبوو.هەناسەیەکی قوورسی دایەوە کاتێك پلیکانەکانی بڕی هاتن و چوون بەسەر ئەوانەدا گرانبوو بۆی بەڵام گرنگی نەدا هەرخۆی لەمێشکی خۆی ئەوەی داناوه ئەوه کۆتا جارەکانیەتی بەسەریاندا بڕوات.چووە چێشتخانەکە و ڕاستەوخۆ بەفرگرەکەی کردەوە هەندێک پرتەقاڵی تازەی لێبوو ئەوانەی دەرکرد و لەنێو ئامێری درووستکردنی شەربەتەکەی دانا کە لەسەر کەوانتەرەکە بوو. شەربەتەکەی درووستکرد و لەنێو بوتڵێکی خواردنەوەی گەورەی دانـــا پاشان لەسەر سینیەك بردی بۆ سەرەوە ئاواتە خوازبوو یونگی یەشتا لەگەرماوبێت وەکاتێک دەرگای ژوورەکەی کردەوە ئاسوودە بوو بەبینینی ژوورەکەی بە بەتاڵی.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now