[EPISODE•06]

993 183 150
                                    

YUNGI POV:-

لاپتۆپە ڕەنگ سپیەکەم داخست کەلەسەر قاچەکانمم دانابوو و تەماشای گرتەکانی ئەمڕۆم ئەکرد کە کامێراکانم تۆماریان کردبوو لەنێو ماڵەکەدا. هەناسەکی مەودا کورتم هەڵکێشا و دەستەکانم لەسەر لاتەنیشتەکانی سەرم دانا و بە دوو پەنجەی سەرەتام مەساجم بۆ دەمارە هەڵئاوساوەکانی مێشکم دەکرد.

-بۆچی ئافرەتەکان زۆر بێ گوێن؟!.

چرپاندم و چاوە ماندووەکانم داخست.من چەند جار ئەوەم بە ئازوولا گووت کە یاساکان نەشکێنێ؟! چەند بە تووندی ئەوم ئاگەدارکردەوە نەچێت بۆ نهۆمی سێیەم!؟...بەڵام چی کرد! لە پاش هەموو ئەو قسانەی پێیم گوت قسەکانی منی شکاند و بەگوێی مێشکە بچووکەکەی خۆیکرد.

پێی وایە کێیە تا بتوانێت قسەکانی من بشکێنێ؟!.

قسەکانی من هی شکاندن نین!...

لاپتۆپەکەم دانـــا لەسەر جێگاکەم و هەستامەوە. ژوورەکەمم جێهێشت،کاتێک چوومە دەرەوەی ژوورەکەم چاوم کەوتە سەر دەرگای ژوورەکەی ئازوولا و زەردەخەنەیەکم کرد...هیچت لەوانی دی زیاتر نیە 'خاتوونەکەم' تەنها ئەوە نەبێت سەرنجی منت لەسەر خۆت دانـــاوە و حەزەکەم بەجۆرێکی تر یاریت لەگەڵ بکەم!..

قاچەکانم هەڵهێنا و هەنگاوم نـــا بەرەو نهۆمی سێیەم بۆلای پوورە زیندانی کراوەکەم..ڕاستیەکەی ئەوم لێرە زیندانی کردووه تەنها تـــا تۆڵەی ئەوەی لێبکەمەوه کە واژووی لەسەر کۆمەڵێک پەڕاوکردوه لەڕابردوو تـــا من لەژورێک زیندانی بکەن هاوشێوەی ئێستای خۆی کە من وامکردوە تا هەست بەوە بکات کە من هەستم پێی کردوە.

کاتێک پلیکانەکانم بڕی،بەشێوەیەکی ئاسای دەستەکانم نایە نێو گیفانی پانتۆڵەکەمەوە و بەنێو ڕێڕەوەکەی نهۆمی سێیەم ڕۆیشتم...تەماشای هەموو لایەکی ئەو ڕێڕەوەم دەکرد کە سیمایەکی ترسناکی هەبوو.ئای ئازوولا تـــۆش ئەوانەت بینی؟!..

خوێی ئەو کچـــانەت بینیوە لەسەر دیوارەکان کە پریشکـــاون لەکاتی کوشتنیان لەلایەن منەوە؟؟.

بەلاری پێکەنیم و دەستـــمکرد بە دروستکردنی دەنگ وەکو لێدانی فیکەیەکی جیاواز و ترسناک. وەستام لەپێش دەرگای ژوورەکەی پورم و کردمەوە ئەو زۆڵە پیرەم بینی کە وەکو وشکبویەک لە سوچێکی ژورەکەدا دانیشتبوو و خۆی بچووک کردبوەوە لەبەر ساردی ژوورەکە و جار جار بەلاوازییەوە دەکۆکی.

مایەی پێکەنین بوو بۆیە پێکەنیم و بە قاچم پاڵم بەدەرگاکەوه نـــا و داخرا...ڕاچەڵەکەی لەبوونی من و سەیری کردم.بەڵاد بەزووی ڕوکەشەکەی ئاسای کردەوە.

:هاتی زۆڵترین خوشکەزا؟!.

پورم بە گاڵتەجاری گووتی وەکو ئەوەی هیچ نەترسێت و ڕووی سوراند بۆلایەکی تر.سەرم بە بەڵێ لەقاند هەرخۆی جنێودانم بەدڵـــە.بەتایبەت وشەی "شێت".کە هەندێ جار پێمی دەڵێت!

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now