[EPISODE•13]

920 176 109
                                    

FLASH BACK~YUNGI POV:-

لـــین دەریکردەمە دەرەوە توڕەبووم لەوێدا خۆم ڕاگرتبوو نەیکوژم ئەوە کێیە تا بەوشێوازە ڕەتم بکاتەوە کە لەژوورەکەدابم؟!.ناتوانم متمانە بەئازوولا بکەم دڵنیام دەمی ڕاناگرێت بۆیە نەڕۆیشتم بەڵکو وەستام لەپشت دەرگاکە کەوایە گوێبیستی هەموو قسەکانی بووم دەگریا و داوای یارمەتی لە لین دەکرد منیش تەنها بەساردی گوێم بۆ قسەکانیان ڕادەگرت.

بزەیەکم کرد و بە گاڵتەجاری هەناسەم دایەوە دەستەکانم کردە گیفانم و پشت دەرگاکەم جێهێشت قسەکانیان مایەی گاڵتەپێکردنە ئەوان چی دەکەن؟! هههـــ پۆلیس ئاگەدار دەکەنەوە؟!.پێیان وایە ڕێگە بەوە دەدەم لین لێره بروات؟!.

-دەتکوژم!..

چرپاندم کاتێک بەسەر پلیکانەکاندا هەنگاوم دەنا بەرەو خوارەوە چوومه هۆڵەکە و بەشێوازێکی ئاسای لەسەر قەنەفەکەی لای ئاگردانەکە دانیشتم و چاوەکانم لە ئاگرەکە بڕی.بیرم لەوە دەکردەوە چۆن لـــین بکوژم..

دەڪرێت بێڵـەڪە لەسەری بدەم؟!.. نەخێر ئامێرەکانم خۆشدەوێت کە تایبەتن بە هەڵکەندنی خـــاڪ ڕەنگە دواتر کارم پێی بێت تا گۆرەکەی پێ هەڵکەنم.باشە دار یانیش ئاسنێکم هەیە تا لەسەری بدەم...

-باجی زانینی ڕاستیەکانم بەخراپی دەدەی لـــین!. جگە لە ئازوولا کەس بۆی نیە زندوو بێت دوای زانینی ڕاستیەڪان.

چرپاندم و دەستم لەلێوم دا... یەشتا بەڕێکی سەیری ئاگرداناکەم دەکرد لەو کاتەی هەستم بە بوونی لـــین کرد لە ژوورەکەدا.قسەی کرد دەربارەی دوگیانی ئازوولا بەڵام ئۆھ ئەوە من بووم هەموو قسەکانم بیست دەزانم دوگیانە وە دەنگی تۆش زۆر ترساو دەردەکەوێت کەوایە با پێش مردن کەمێک زیاتر بتترسێنم!.....

ـــ
ـــ

END FLASH BACK~NO ONE POV:-

یونگی سەیری جەستە کەوتوەکەی لینی دەکرد کە چۆن خەڵتانی خوێنبووە بەشی سەرەوەی جەستەی دەیزانی یەشتا زندووە چونکە زۆر بە لاوازی سینگی بەرزونزم دەبوەوە...هەرچۆنێک بێت ئەو لەسەر مەرگ بوو.

زیاتر لێی نزیک بویەوه..لـــینی هەڵگرت و لەسەر شانی دانـــا پاشان چووە دەرەوەی باخچەکە هیچ ترسی نەبوو لەوەی کەسێک ئەو ببینێت چونکە کەس بەوێدا تێناپەرێت بەو پێیەی لەدەرەوەی شارە ماڵەڪەی.جەستەی لینی برد بۆ باخچەکەی دواوە وەکو ئەوەی ئامێرێک هەڵبداتە زەوی لینی فرێداو کەمێک کێشای بەشانی خۆیدا بەهۆی قورسی لین ئازاری بۆ درووستببوو.

هەناسەیەکی دایەوە و دەستەکانی لەسەر کەمەری دانـــا.لای کردەوە و پێکەنی بەوەی لین بێرۆح لەوێدایە لەسەر خاکـەکەی کە بەفری کۆنی لەسەرە. گرنکی پێی نەدا چوو بێڵەکەی هێنا و کەمێک لەدوور جەستەی لین دەستی کرد بە هەڵکۆڵینی زەویەکە. جار جارەش سەیری لینی دەکرد نەوەک ئەوەی هۆشی بێتەوە.زەویەکەش کەمێک نەرم بوو چونکە بەردەوام بەفری لەسەرە وە هەڵکۆڵینی زیاتر بەچێژبوو بۆ یونگی.لەپێش خۆیەوە زەردەخەنەی دەکرد ئەوەش دیسان بەڵگەبوو لەسەر ناتەواوی دەروونی.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now