[EPISODE•16]

894 180 111
                                    

چی گەر من تاوانەکەم خۆشبوێت؟!..
.
.

NEXT DAY~NO ONE POV:-

ئـــازوولا لای دەرگاکەی ژوورەکەی یونگیەوە وەستابوو تەماشای یونگی دەکرد کە خۆی ئامادە دەکرد تـــا بڕوات بۆ شوێنێك.خۆی زۆر جوان ئامادەکردبوو..بۆنی لەخۆی دەدا و گرنکی زیاتری به قژە ڕەشەکەی دابـــوو.ئازوولا مەراقی ئەوەی کردبوو کە بزانێت دەچێتە کوێ.

یونگی تەواوبوو لەوەی خۆی ئامادەبکات.ڕووی سوراند تـــا بڕوات لەژوورەکە بەڵام بینی ئازوولا لای دەرگـــاکە وەستاوەو بەسەرنجەوە تەماشای دەکات.

چووە لای دەرگـــاکە.

-لادەچی؟!.

بە بێ هەستی ئەوەی بەئازوولا گووت.ئەویش بەهۆش خۆی هاتەوە و سەری لەقاند یونگی ویستی تێپەڕببێت بەڵام ئازوولا دەستی کرد بە گفتوگۆکردن.

:دەچیتـــە کوێ؟!..

بە مەراقەوە پرسی.یونگی بەلاچاوێک تەماشای کرد ئازوولا بێگومان لەو جۆرانەیە حەز دەکات هەموو شتێک بزانێت وەئەوەش پێچەوانەی حەزەکانی یونگیە بەڵام یونگی نـــاچارە کە وەڵامی بداتەوە گەرنا دەزانێت لە مەراقدا دووباره دوگیان دەبێت.

-دەچـــمە دەرەوە وەکو دەبینی...هاھ..دەچـــم حەپی خەو دەکڕم تەواوبووە پاشان سەردانێکی بیتنا دەکەم.تـــەواو مەراقت نەما؟!.

بە بێزاریەوه قسەکانی کرد.ئازوولا هەستی بە شکانەوەی خۆی کرد بەڵام دەرینەخست تەنها بە کەمی سەری لەقاند.

-ئێستا دەتوانم برۆم؟!.

یوونگی پرسی.

:تەنها...دەمەوێت شتێکت لێبپرسم.

ئازوولا بە قەلەقی گوتی.دەستەکانی لەنێو یەکتری دەهێنا و دەبرد،یونگی بەبێچارەی هەناسەی هەڵکێشا و سەری بە بەڵی لەقاند.

-بپرسە..دەی کاتم زۆر نیە.

دوای قسەکـــەی یونگی ئازوولا چاوەکانی داخست و خێرا قسەکانی کرد.

:دەمەوێت بزانم یەشتا دەتەوێت سزام بدەیت کاتێک منـــاڵەکـــە لەدایکبوو؟!.

دڵی بە خێرای لێی دەدا هیوای دەخـــواست یونگی بڵیت نـــا...بەڵام ئەوەی گوێی لێنەبوو وەڵامێک بوو. چاوەکانی کردەوە کە یەشتا چاوەڕێی قسەیەکبوو لە یونگی بەڵام ئەو تەنها بەڕێکی سەیری پێش خۆی دەکات وەکو ئەوەی لەنێو بیرکردنەوەیەکی قوڵدا بێت ئازوولا هەستی بەو سوێریەی نێو قورگی کرد وەکو ئەوەی بیەوێت بگریت..وەڵامی خۆی دەستکەوت بەپێی مێشکی خۆی چونکە وایهەست کرد ئەو بێدەنگیەی یونگی مانـــای ئەوەیە یەشتا دەیەوێت سزای بدات.چاوەڕێی ئەوەی نەکرد یونگی لەبیرکردنەوەکانی تەواوبیت.خێرا شوێنەکەی جێهێشت و چـــووە دەستشۆرەکە دەرگاکەی داخست و لەپێشی دانیشت.بەهێمنی دەستی کرد بە گریان و دەستی لەسەر سکە هەڵئاوساوەکەی دانابوو.وای بیردەکردەوە یونگی بڵێت نـــا و بریاری سزادانی گۆریوە بەڵام ئەو تەنها بێدەنگبوو!.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now