[EPISODE•05]

951 188 124
                                    

AZWLLA POV:-

تـــرساوم..کۆمەڵێک هەستی بەسەریەکدا شکاوم هەیە کە نازانم کامیان شیبکەمەوە؟!.ئەو دەڵێت پوری یونگیە بەڵام بارودۆخی ئەو ژنە پیرە وەکو زیندانیەک وایە کە ئەشکەنجەدرابێت!..بەڕاستی شوێن برینی زۆری پێوەیە جەستەی هەموو خوێنی وشکبوە زۆر لاواز و ڕەنگ زەردە.برینەکانی تازەن کە وادەکات لەکاتی جوڵەی ناڵەبکات.

:تـــۆ هەڵەتکرد هاتیتە ئێرە...

دووبارە چرپاندی و سەیری پەنجەرەکەی کرد که شکاوبوو.بایە ساردەکە خۆی لێوەی دەدزیە ژوورەوە وایدەکرد جەستەم گرژبێت.

برۆکانم گرژکرد.

-باسی چیدەکەیت؟!.

بەهێواشی گوتم و دەستەکانم لەنێو یەکتری کوشی. نازانم تەنانەت بۆچی دانیشتووم و گوێی لێدەگرم ئەی نابێت ڕابکەم و بانگی یوونگی بکەم؟!..بەڵام بۆچی ئەوە ناکەم و گوێی لێدەگرم؟!

بەنەرمی پێکەنی..کە زیاتر گاڵـتەجارانەبوو.

:هیچ شتێك نازانی؟!..

پرسی و چاوەکانی گواستەوە سەرمن.سەرم بە نەرێنی جوڵاند دەبێت چی بزانم؟!.

:دەتەوێت بۆتی باسبکەم؟!..کاری من هەمیشە ئەوەیە ڕاستیەکانتان بۆ باسبکەم پێش ئەوەی ئەو بتانکوژێت.

بەهێواشی گووتی و ئاهێکی قووڵی هەڵکێشا. قسەکەی هۆکارێکبوو بۆ گرژبوونی موەکانی جەستەم لەترساندا.کێ دەمکوژێت؟!.کەسانێك لێرە مردوون؟!..دۆزەخ چی دەگوزەرێ؟!..

-تەنها باسیبکە!!..

هاوارم کرد...بەڵام ئەو تەنها بەبەتاڵی سەیری دەکردم.

:هاوارمەکە...بایی پێویست ماندووم..بۆتی باسدەکەم باوەڕ دەکەیت یاخود نـــا کێشەی من نیە چونکە گەر یوونگی بزانێت لێرەیت و بە ڕاستیەکانت زانیوە وەکو هەشت خزمەتکارەکەی ترت لێدەکات.

بەهێواشی گووتی و هەوڵی دا دانیشێت. بەئازارەوە دانیشت لەسەر ئەو زەویه ساردەی کە تەنها ڕایەخێکی تەنکی بۆ ڕاخراوە..بەکەمی کۆکی و سەیری منی کرد.

:هەرگیز گومانت لێی نەکردوە؟!...

پرسی...گومان؟!..من ئێستا مێشکم جەنجاڵه و ناتوانم بەباشی بیربکەمەوە ئەویش دەپرسیت گومانم نەکردووە؟!..

-نـــازانم.

چرپاندم و چاوە ترساوەکانم داخست..ئەو کەمە قژەم گەرانـدەوه پشتی گوێم.

:لەکەیەوە لێرەیت؟!.

دیسان پرسیاری کرد.چاوەکانم کردەوە و تەماشایم کرد.ماوەیەکی زۆر نیە لێرەم،وابزانم تەنها مانگێکە.

-مانگێک؟!..یانیش چەند ڕۆژێک زیاترە.

گووتـــم.

ئەویش بەڕازیی بوونەوه سەری لەقاند چ سەیرێکە ئێستا گفتوگۆدەکەم لەگەڵ نەناسراوێک کە دەڵیت پوری یوونگیە و بەسراوەتەوە لەو ماڵە سەیرە.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now