[EPISODE•14]

900 181 107
                                    

NO ONE POV:-

دەنگی هاوارەکانی پوری هێدی هێدی کەمیان کرد تا ئەوەی چیدی دەنگە بەئازارەکەی لەنێو ئەو ماڵە گەورەیەی کە وەکو کۆشک وابوو نەبیسترا.دڵی دەکوشرا لە سینگیدا بەراستی دەیویست بچێت تا لە حاڵی پوری یونگی دڵنیاببێتەوە کە باشە یاخود پێچەوانەکەیەتی.بەڵام ئەو جارێک بوێری کرد تەنانەت ئێستا قاچەکانی بوێری هەستانەوەیان نیە دوای ئەوەی قسەکانی یونگی بیست سەبارەت بە مناڵەکەی بوێری و هەموو شتێکی ڕووخا زیاتر لە جاران دەترسێت گەر جاران تەنها ترسەکەی سەبارەت بەخۆی بوایە ئێستا ترسی لەدەست دانی ئەو مناڵەشی هەیە.

هەستی دایکانەیەکی بەرز دەبوەوە و زیاتر بەزەیی پێیدا دەهاتەوە.گریانەکانی خراپن بۆ تەندروستی ئەو مناڵە بۆیە فرمێسکەکانی سڕی و هەوڵی وەستاندنی ترسەکەی دەدا بەبیرکردنەوە لە شتێکی دیکە.

زەردەخەنەیەکی بەزۆری کرد.

-ئمم...

زمانی وشکببوو ئەو دەمێکە خەریکی گریانە.

-ئۆھ تەنانەت نازانم بەچی بانگت بکەم مناڵەکە؟! ئەوە ناگونجێ.

دەستی لەسەر سکی دانا کاتێک قسەکانی کرد.

-پێویستت بە نازناوێکە تـــا لەدایک دەبیت؟! یانیش بۆچی لەئێستاوه ناوێکت لێنەنێم؟!.بەڵام دڵنیا نیم لەوەی کچی یانیش کور بۆیە نازناوەکە باشە!. بیستومە نازناوێك دەبەخشنە مناڵەکانیان خەڵکی کاتێک لەسکیاندان منیش ئەوەم دەوێت..

له کۆتای قسەکانی زەردەخەنەیەکی کرد بۆ ساتێك بیرکردنەوە لە مناڵەکەی شتەکانی بیربردەوە. مێشکی بەکار خست بۆ نازناوێکی باش لەگەڵ ئەو هەستەی هەیەتی سەبارەت بەمناڵەکەی.

-واهەستەکەم زۆر شیرین بیت بۆیە هەستی خۆشەویستم بۆت هەیە؟!..ههههـــ گرنگی مەدە دایکت نوێیە بۆیە زۆر باشنیم لەوەی بتلاوێنمەوە بەتایبەت کە چاوەڕوان نەکراوبوویت... بەهەرحاڵ وابزانم دانەیەکم دۆزیەوە!..من بانگی تۆ دەکەم شەکر!..

بە گاڵتەوە پێکەنی بۆ نازناوە گاڵتەجارانیەکەی بەڵام ئەوە هەستی ئەو بوو دەربارەی مناڵەکەی وایهەست دەکرد شیرینە وەکو شەکر بۆیە نازناوێکی ئاوای وەکو ناو هەڵبژارد.ئازوولا کە لەدنیای دایکایەتی خۆی بوو بێ ئاگای ئەو دوو چاوە بوو کە لای دەرگاکەوە بە ساردی سەیری دەکرد سەرەڕای ئەوەی سارد تەماشای دەکرد بەڵام دەیوست بیسوتێنێت بە نیگاکانی.یونگی خۆی ئاشکرا کرد کاتێک پێکەنی بە قسەکانی ئازوولا.

ئازوولای هێنایەوە جیهانە مەترسی دارەکەی خۆی. قاچەکانی دەستیان کردەوە بەلەرزین و ئارەقەیەکی سارد بە پشتیدا تێپەری.بەخێرای لەجێی خۆی هەستا و ئاوڕی بۆلای دەرگاکە دایەوه بینی یونگی وەستاوە بە ساردی تەماشای دەکات.

:شەکر؟!.

لەپێش خۆیەوه گوتی و هاتە نێو ژوورەکەی ئازوولاوە بە قاچی لەدوای خۆی دەرگاکەی داخست ئەوەش دەنگێکی گەورەی درووستکرد بوە هۆی ڕاچەڵەکینی جەستەی ئازوولا.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now