[EPISODE•18]

878 179 116
                                    

NO ONE POV:-

-خاتوون.

کەسێک بەهێمنی دەستی لەسەر شانی ئەو ئافرەتە پیرە دانا کە لەسەر کورسیەکانی هێڵی چاوەڕوانی دانیشتبوو لەپێش ژووری مناڵبووندا.بەهێواشی سەری هەڵبری کوڕێکی جوان و کەشخەی بینی لە بەرگی پۆلیسدا...بێ هۆ دڵی ترسا وەکو ئەوەی تاوانێکی کردبێ.

:چ..چی؟!.

زمانی تەتەڵەی کرد..لەبەرامبەردا پۆلیسەکە بە هێمنی زەردەخەنەی کرد.

-خەیاڵت ڕۆیشتبوو...ببوورە گەر ترساندبێتمی بەڵام لەبەشی پاراستنی نەخۆشخانەکە بانگێشت کراوی.

کوڕەکە گووتی.

:بۆچی؟!.

برۆکانی لێی گرژکرد.

-ئاھ...ڕاستیەکەی کەمێک سەیر دەردەکەویت ببوورە بۆ گوتنی ئەمە بەڵام گوماناویت...مەبەستم لەگەڵ ژنێکی دوگیاندا هاتوی وە شێوەتان سەیرە.

پشتە سەری خۆی خوراند و ئاماژەی بە قژە شێواوەکە و ڕوخسارە بریندارەکەی پوری یونگی دا، کەمێک شەرمەزاربوو بەڵام تەنها سەری بە باشە جوڵاند.

:چی دەربارەی ئازوولا؟!...ناکرێت دواتر بێم؟!.

بە نیگەرانی گووتی.

-ئەو باشدەبێ بەڵێنبیت کە هاتیتەوە تەنانەت نەشتەرگەریەکەشی تەواوبووبێت!..

ویستی نیگەرانی پوری یونگی کەم بکاتەوە بەڵام هیچ کاری نەکرد ئەو یەشتا نیگەرانە..سەرەرای ئەوەش رازیبوو لەگەڵیدا بچێت چونکە نەچونی دەبووە جێی گومانی زیاتر بۆ ئەو بەستەزمانە. هەستایەوە سەر پێیەکان و سەری بە باشە جوڵاند کۆتا سەرنجی لەسەر دەرگا داخراوەکەی ژووری مناڵبوون دا و پشتی لێی کرد...لە دوای ئەو پۆلیسەوە بە هێمنی دەرۆیشت جـــار جارەش تێبینیەکەی لە پۆلیسەکە دەدزی کاتێک قاچەکانی پڕبوون لە ماسولکە و بەروونی دیارە لەژێر ئەو جله پۆلیسیانە بەهەشتێک لە بۆکسێرەکان هەن.

-ئای گەر گەنج ئەبووم ڕێک ئاشقمەبووی..

چرپاندی لەدوای پۆلیسەکەوە زۆر متمانەی بەخۆی بوو کە گەر گەنج بوایە پۆلیسەکە ئاشقی دەبوو بەڵام ئەوە بەدی نایەت ئەو ئێستا پیرێکی بریندارە.

:پورێ..لێرەوە.

پۆلیسەکە وەستا و دەستی بۆ ژورێک درێژکرد کە دەرگایەکی قاوەی هەبوو..بە گوتنی وشەی "پورێ" هەموو خەونە پەمەییەکانی ئەو ژنە داماوەی ڕوخاند پوری یۆنگی بەلاری سەیری کرد و پەنجەی هارەشەی لێی بەرزکردەوە.

-گوێگرە کورە دایکت پورێیە!...چما یەشتا گەنجم!..

کوڕە پۆلیسەکە بەنزیکەی دەمی کەوتە زەوی لە خێرای زمانی ئەو ژنە.زمانی پێچەوانەی تەمەنی تیژ و بێدەنگکەرە.

:م..مەبەستم ئەوە نەبوو...باشە دادە!...

بەترساوی گووتی چونکە ئێستا پوری یونگی کۆپیەکی یونگیە کاتێک کە کەسێک لەخەوەکەی بەئاگای هێناوە و توڕەیە...پوری یونگی بە لەخۆبایبوونەوە قژی بردە دواوە و بەلاری سەیری کوڕەکەی کرد.

PSYCHO:✔Where stories live. Discover now